پەرەگراف
حكومەتی هەرێم كاتی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكانی بەڕووی خوێندكاراندا ڕاگەیاند، ئامادەكاریی بۆ دابەشكردنی مووچەش كراوەو حكومەت پلانی هەیە لەمەودوا دابەشكردنی مووچە نەبێتە هەواڵی بەپەلەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حكومەتی هەرێمو باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنای ڕاگەیاند، وتی: ڕۆژی شەممە خوێندنی پۆلی 12 دەستپێدەكاتەوە لە قوتابخانەكان و ڕۆژی 2021/3/1 پۆلەكانی تر دەست بەخوێندن دەكەنەوە.
وتەبێژی حكومەت ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەكارییەكان بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران كراوە و بەم نزیكانە كات و ڕێژەی مووچە ڕادەگەیەنرێت.
جوتیار عادل باسی لەوەشكرد، سەرجەم داهاتە نەوتییو نانەوتییەكان دەگەڕێنەوە وەزارەتی داراییو بەپێی پارەی بەردەست مووچە دابەش دەكرێت، ڕوونیشیكردەوە، بەدەر لە پارەی مووچە، خەرجیی وەزارەتەكانی حكومەت ٦٠ ملیار دینارەو بڕیار دراوە سەرجەم وەزارەتەكان پێداچوونەوە بە خەرجیی و داهاتەكانیاندا بكەن.
حكومەتی هەرێم لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا تاوتوێی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی بۆ ساڵی 2021 كردووە، سەرۆكی حكومەت سەرجەم وەزارەتەكانی ڕاسپاردووە، لە ماوەی كەمتر لە دوو هەفتەدا پڕۆژەكانیان لەبارەی ڕێكخستنەوەی خەرجیی و داهاتەكان بۆ لیژنەی باڵای ئابوریی بەرز بكەنەوە، بۆ ئەوەی لە نزیكترین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت و پەسەند بكرێت.
هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەی ڕێكار و بڕیارەكانی تایبەت بە ڕێكخستنەوەی گرێبەستە خزمەتگوزارییەكان لە خاڵە سنوورییەكان كردووە، لەگەڵ سەپاندنی باج بەسەر ئەو گرێبەستانەدا، بڕیاردراوە مامەڵە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە نەكرێت كە هیچ گرێبەستێكیان لەگەڵ حكومەت نییەو تەنها ڕۆتینیان زیاد كردووە، "مامەڵە لەگەڵ ئەو لایەنانە ناكرێت و ڕێگەیان پێ نادرێت لەو خاڵانە كار بكەن، ئەگەر لەچوارچێوەی یاسا كارپێكراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا نەبێت".
گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان بە ڤیدیۆ ئاماری هاوكارییەكانی لە ساڵی 2020دا بڵاوكردەوە، لەو ساڵەدا هاوكاریی بەخشیوەتە 26 هەزارو 134 خێزان
تابلۆیەكی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان كە وتەیەكی عەبدوڵا ئۆجەلانی لەسەر نووسراوەو لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج هەڵواسراوە، توركیای توڕە كردووە