پەرەگراف
عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان کە ھاوکات ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن و وتەبێژی فەرمیی بزووتنەوەکە بوو، دەستی لەکار کێشایەوە.
"ئاڕاستەو ئیدارەدانی بزوتنەوەكە گەیشتۆتە دۆخێك نە ئەتوانم تیایدا بەشدار بم و نە توانای بەرگری لێكردنیم هەیە. هەر بۆیە بەناچاری و دڵێكی پڕ حەسرەتەوە دەستلەكاركێشانەوەی خۆم لەئەندامێتی خانەو وتەبێژی بزوتنەوەكە رائەگەیەنم. بە هیوای سەركەوتن بۆ هاوڕێیانم" عەدنان عوسمان لە تویتێكدا وادەڵێت.
سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان، ئەوەش دەخاتەڕوو: پێشتر لە ۱٤/۹/۲٠۲٠ دوای ساڵێك لەكاركردنی لە خانەی ڕاپەڕاندن، دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەشی خانەكردووەو لە ۱/۱٠/۲٠۲٠ پێشكەشی جڤاتی نیشتیمانی كردووە. "بەڵام بەهۆی فشاری دڵسۆزان و هاوڕێیان و بەڵێنی هەندێ هەنگاو، ناچاركرام دان بەخۆمدا بگرم. لەئێستادا بۆ ئەوەی چیتر هۆكاری سەرئێشە بۆ خۆم وئەوان نەبم، دوابڕیاری كۆتایی خۆم دا".
عەدنان عوسمان لە تويتەر نامەی دەستلەكار كێشانەوەكەی بڵاوكردووەتەوە