مەسرور بارزانی: نابێت سیاسەتی برسیکردن لە دژی مووچەخۆرانی هەرێم بەکاربهێنرێت

20-01-2021 01:49
کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و نوێنەری وڵاتان لە ھەرێم

پەرەگراف

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، پێویستە مووچە دووربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی و نابێت بکرێتە کارتێکی فشار لە دژی هەرێمی کوردستان و سیاسەتی برسیکردن لە دژی مووچەخۆرانی هەرێم بەکاربهێنرێت.

ئەو وتانەی سەرۆکی حکومەت، لەمیانی کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆیدا بووە لەگەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان.

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/1/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لەهەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت تیشکی خستەسەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان، بەردەوام کاری کردووە بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵیهەبێت و هەموو کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن. بۆ ئەم مەبەستەش، هەموو پابەندبوونەکانی خۆی جێبەجێ کردووە بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت. سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بابەتی مووچە دووربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی و  نابێت مووچە بکرێتە کارتێکی فشار لە دژی هەرێمیکوردستان  و سیاسەتی برسیکردن لە دژی مووچەخۆرانی هەرێم بەکاربهێنرێت.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە کارنامەی حکومەتی هەرێمدا بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات وکەمکردنەوەی خەرجییەکان و ڕێکخستنەوەی باجەکان و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆگوتیشی هەموو هەوڵێکمانخستووەتەگەڕ لە پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیرییە لە ناوچەکە و خوازیاری پەیوەندیی دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و پەرەپێدانی پەیوەندییە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی. ئاماژەشی بە گرنگیی بەردەوامبوونی هاریکاریکردن وهەماهەنگیکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر

لە کۆتاییدا سەرۆکی حکومەت وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە.