هەپەگە ناسنامەی 14 شەهیدی شەڕی گارەی بڵاو كردەوە

22-02-2021 08:03

پەرەگراف

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ناسنامەی 14 گەریلای بڵاو كردەوە كە دەڵێت "لە بەرخودانی گارە دژی داگیركاریی توركیا شەهید بوون". هەپەگە دەشڵێت، توركیا "گازی كیمیایی" لە هێرش بۆ سەر كەمپی دیلەكان لە گارە بەكار هێناوە.

ئەو شەهیدانەی پەكەكە 10یان خەڵكی باكووری كوردستان، سیانیان ڕۆژئاوا و و یەكێكیان خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە.

بەرەبەیانی ڕۆژی 10-2-2021 لە كاتژمێر سێ‌، سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی لەژێر ناوی (چنگی هەڵۆ-٢) بۆ سەر گەریلاكانی پەكەكە لە چیای گارە دەست پێ‌ كرد. توركیا بە فڕۆكە هێزی لە سنووری چیای گارە دابەزاند و بەردەوامیش لە ڕێگەی چەندین فڕۆكەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بۆردوومانی ناوچەكەی كرد.

لەبارەی كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەكەوە، هەپەگە دەڵێت "بە هەڵهاتنی سوپای تورك كۆتایی هات، لە ئەنجامی بەرخودانی قارەمانانەی هاوڕێیانی شەهیدماندا، لە گۆڕەپانی جەنگدا گورزی قورس و دژوار لە سوپای تورك درا".

یەكێك لە ئامانجەكانی ئەو ئۆپەراسیۆنە، ئازادكردنی دیلەكانی توركیا بوو كە هەپەگە بەرگریكردنی گەریلاكانی لە كامپی دیلەكان بە "بەرەنگاریی ئەفسانەیانە" وەسف دەكات.

“هاوڕێمان شۆڕش بەیتوشەبات، بەرپرسی كامپی دیلەكان بوو، كاتێك هەستیان پێكرد كە دوژمن دەیەوێت تیایدا دابەزێت، بۆیە لەگەڵ هاوڕێكانیدا یەكەم گورزی كەمەرشكێنیان لە دوژمن دا، داگیركەران كاتێك یەكەم گورزیان لێدرا كشانەوە و كامپی دیلەكانیان بە فڕۆكەی جەنگی بۆردوومان كرد"، هێزەكانی پاراستنی گەل وا دەڵێت.

هەپەگە ئاماژەی كردووە كە سوپای توركیا "سێ ڕۆژ بۆردوومانێكی چڕی كامپی دیلەكانی كرد و دواتریش گازی كیمیایی بەكارهێنا و هەوڵی دا لەو ڕێگەیەوە ئەنجامێك بەدەست بهێنێت، هاوڕێیانمان جودی سەرحەد، باوەڕ ئەلكێ، ئەرداڵ ڕۆژهەڵات، ئارگەش ڕۆنی و ئاڤارەش وان لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی شۆڕش بەیتوشەباتدا تاوەكو دوا هەناسەیان بەرەنگارییان كرد و شەهید بوون".

ئۆپەراسیۆنە سێ ڕۆژییەكەی سوپای توركیا دژی پەكەكە لە چیای گارەی هەرێمی كوردستان، بە بردنەوەی تەرمی 13 دیلی توركیا بۆ وڵاتەكەیان كۆتایی هات، چیرۆكی چۆنیەتی كوژرانی ئەو دیلانە گێڕانەوەی جیاوازی هەیە لە نێوان پەكەكەو توركیادا.

دیلەكانی توركیا لە چیای گارە كێ بوون ‌و چۆن كوژران؟

 

ناسنامەی شەهیدەكانی پەكەكە

 

نازناو: ئەرداڵ ڕۆژهەڵات

ناو و پاشناو: ئەرسەلان خانیزادە

شوێنی لە دایکبوون: کۆتول-لە پارێزگای ئورمیە

ناوی دایک و باوک: ئەسمەر – محێدین

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

نازناو: شۆڕش بەیتوشەبابت

ناو و پاشناو: کامەران ئاتامان

شوێنی لە دایکبوون: شرناخ

ناوی دایک و باوک: نازدار – سەبری

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

نازناو: جودی سەرحەد

ناو و پاشناو: نەدیم کلچ

شوێنی لە دایکبوون: قەرس

ناوی دایک و باوک: فەریدە – نەسیم

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

نازناو: باوەڕ ئەلکێ

ناو و پاشناو: ئەرگین دورموش

شوێنی لە دایکبوون: شرناخ

ناوی دایک و باوک: خەدیجە – سادی

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

نازناو: ئەرگەش رۆنی

ناو و پاشناو: سەفقان کایا

شوێنی لە دایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: گوڵتەکین – محەمەد زەکی

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

نازناو: ئاڤاڕەش وان

ناو و پاشناو: گۆکهان کۆل

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: نازیمە – سەدرەدین

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

نازناو: رۆژهات موسیان

ناو و پاشناو: بایرام ئەلهامان

شوێنی لە دایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: ئایتەن – شادین

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

نازناو: خەیری چەولیک

ناو و پاشناو: ئەمرە ئۆردو

شوێنی لە دایکبوون: چەولیک

ناوی دایک و باوک: سدیقە – ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

نازناو: دەلیل کۆبانێ

ناو و پاشناو: عەونی مەحمود

شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: زەلیخ – حیکمەت

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

نازناو: خابور دێرک

ناو و پاشناو: جەبار ئیسماعیل محەمەد

شوێنی لە دایکبوون: دێرک

ناوی دایک و باوک: بەسێ – ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

نازناو: رێبەر کۆبانێ

ناو و پاشناو: ئیبراهیم محەمەد عوسمان

شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: زەهرا – محەمەد

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

نازناو: سەیدۆ رەفیق

ناو و پاشناو: هۆگر نەسان

شوێنی لە دایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: مەولودە – مستەفا

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

نازناو: سەیفی پۆڵات

ناو و پاشناو: فەرهاد ئاسڵان

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: فاتمە – ئیکرام

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

نازناو: ئارهات ئامەد

ناو و پاشناو: محەمەد عەلی ئالگۆر

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: رابیعە – رەمەزان

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە