پەرەگراف
حكوومەتی هەرێم پلانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی پەرەپێدانی پارێزگاكان و ئەو پڕۆژانەی پەسەند كرد كە وەزارەتەكان لە پارێزگاكان بۆ ساڵی 2021 ئەنجامی دەدەن لە سێكتەرەكانی (شارەوانی، كارەبا، تەندروستی، كشتوكاڵ، پەروەردە و ڕێگاوبان).
كۆی گشتیی گوژمەی تەرخانكراو بۆ جێبەجێكردنی پلانەكە 349 ملیار و 702 ملیۆن دینارە و بەسەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستاندا دابەش كراوە.
پلانی پەرەپێدان بۆ پارێزگای هەولێر 128 ملیار و 352 ملیۆن دینارە كە زۆرترین بڕی گوژمەكەی بەر كەوتووە. دوای ئەویش پارێزگای سلێمانی دێت كە 114 ملیار و 350 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كراوە.
هەروەها پارێزگای دهۆك 77 ملیار دینار و پارێزگای هەڵەبجەیش سی ملیار دیناری وەكوو بوودجەی پەرەپێدان بۆ تەرخان كراوە.
پلانە ئەمڕۆ پاش كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەندرا.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەڕێوە چوو، سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دووپاتی كردووەتەوە كە "هەموو هەوڵێكی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش كردووە كە "لە گفتوگۆكانمان بەردەوامین لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی بۆ دابینكردنی شایستە دراییەكانی هەرێمی كوردستان".
پەرەگراف بە خۆشحاڵییەوە خوێنەرانی ئاگادار دەكاتەوە، سەركەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی لە سندوقی نیشتمانی ئەمەریكی بۆ دیموكراسی.
"ئێمە ورەمان زۆر بەرزە و بەردەوامین لە مانگرتن، پشت بە خوا و بە ئێوە. ئێوەش لە هەوڵی خۆتان بەردەوام بن".
چەند ڕۆژێكە دەنگی گوللەو بۆمبی فرمێسكڕێژ تەواوی شاری ناسریەی سەر بە پارێزگای زیقاری لە باشوری عێراق تەنیوە.
لەنێو ئەگەرەكاندا "ئازاد كردن، كەمكردنەوەی سزا و غەرامەی ماددی" و تەنانەت "زیادكرنی سزا"یش هەن.