لە سلێمانی ھێرش کرایەسەر غالب محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان

26-02-2021 07:25

پەرەگراف

لە شاری سلێمانی ھێرش کرایەسەر غالب محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لە عێراق، ھێرشەکە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا بووەو "چەقۆ لەسەری دراوە".

سەرچاوەیەکی نزیک لەو پەرلەمانتارە بۆ پەرەگراف وتی "هێرشەكە لەلایەن یەك كەسەوە ئەنجام دراوەو لە كاتێكدا بووە كە غالب محەمەد ویستوویەتی سواری ئۆتۆمبێلەكەی ببێت، دیارە ئەو کەسە چاودێریی كردووە".

سەرچاوەکە وتیشی "چەقۆ لەسەری غالب دراوەو هێرشبەرەكە هەڵاتووە و نازانین كێیە. د. غالب لە نەخۆشخانەی شارە و چارەسەری بۆ كراوەو باری تەندروستیی جێگیرە".