بنەمای پەرەگراف متمانەیە

دوو كەشتیی نەوتهەڵگری زەبەلاح ڕووبەڕووی هێرشی گەورە بوونەوە

یەكێك لەو دوو كەشتییەی هێرشی كراوەتەسەر. وێنە؛ ئاژانسی ئیسنای ئێرانی.

پەرەگراف

دوو كەشتیی نەوتهەڵگری زەبەلاح لەناو دەریای عومماندا ڕووبەڕووی هێرشی گەورە بوونەوە و ئاگریان گرت.

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی دەڵێت "یەكێك لەو دوو كەشتییە نەوتهەڵگەرە زەبەلاحەی لە دەریای عومماندا هێرشیان كرایە سەر، ژێر ئاو كەوت". هاوكات بی بی سی بڵاوی كردەوە كە كۆمپانیای خاوەنی كەشتییەكە ڕەتیدەكاتەوە كەشتییە نەوتییەكە ژێر ئاو كەوتبێت.

وێنەی كەشتیی فرۆنت ئاڵتەر

پێشتر میدیا ئێرانییەكان بڵاویان كردەوە "دوو كەشتیی نەتهەڵگری زەبەلاح كە نەوتی خاویان پێ‌ بووە، لە دەریا عومماندا ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە".

هێزی دەریایی ئەمریكا ئاگاداریی خۆی لە هێرشەكە ڕاگەیاندووە و دەڵێت "سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاریین لەبارەی ڕووداوەكەوە".

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ لە زاری سەرچاوەیەك لە بەندەری ئەبوزەبییەوە دەڵێت "كەشتیی فرۆنت ئاڵتەر پاش ئەوەی لە بەندەری ئەبوزەبی نەوتی بار كردووە، لەناو دەریادا ئاگری گرتووە".

وێنەی كەشتیی فرۆنت ئاڵتەر

ئەو دوو كەشتییەی كراونەتە ئامانج بریتین لە كەشتیی فرۆنت ئاڵتەر كە ئاڵای جەزائیری بەسەرەوەیە و كەشتیی كوكوكا كاریجس كە ئاڵای پەنەمای بەسەرەوە بووە.

كەشتیی فرۆنت ئاڵتەر دوای هێرشەكە

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی بڵاوی كردەوە "44 خزمەتكاری ناو دوو كەشتییەكە لەلایەن ناوەندی فریاگوزاریی دەریایی پاریزگای هورمزگانی ئێرانەوە لەناو دەریای عومماندا ڕزگار كراون و بۆ بەندەری جاسك گواستراونەتەوە".

وێنەی كەشتیی فرۆنت ئاڵتەر

بەهۆی هێرشەكەوە لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە ڕێژەی لەسەدا سێ‌ بەرز بووەوە.

مانگێك لەمەوبەریش چوار كەشتیی نەوتهەڵگر كە ئاڵای سعوودیە و ئیمارات و نەرویجیان لەسەر بووە، لە نزیكی بەندەری فوجەیرەی ئیمارات ڕووبەڕِووی هێرش بوونەوە. ئەو سێ‌ وڵاتەش لە ڕاپۆرتێكدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتوووەكان ڕایانگەیاند "هێرشەكە ڕێكخراو بووە و بە ئەگەری زۆر لەلایەن دەوڵەتێكەوە ئەنجام دراوە".

ئەم ڕووداوانە لە كاتێكدان كە بارگرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە پەرەسەندندان. ئەمریكا ڕایگەیاندووە ئامانجی سفركردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێرانە، تارانیش هەڕەشەی ئەوە دەكات ئەگەر ڕێگری لە هەناردەی نەوتی وڵاتەكەی بكرێت، ئەویش ڕێگە بە تێپەڕینی كەشتییە نەوتییەكان لە گەرووی هورمزەوە نادات.

گەروی هورمز بە "دەم"ی كەنداوی عەرەب (یاخود كەنداوی فارس) دادەنرێت‌و گەورەترین ڕێڕەوی جیهانییە بۆ هاتوچۆی كەشتییە نەوتییەكان، دەوروبەری لەسەدا 30 بازرگانی دەریایی نەوت لەو گەرووەوە ئەنجامدەدرێت.

هێڵە سوورەكە تێپەڕبوونە بە گەروی هورمزدا.

گەروی هورمز شوێنێكی ستراتیژییە بۆ وڵاتانی كەنداوی عەرەب بەوپێیەی تاكە ڕێڕەوی دەرچوونە لە كەنداوەكە، ئەگەر ئەو گەرووە دابخرێت، ئەو وڵاتانە ڕوبەڕوی كێشەی قورسی ئابوری دەبنەوە كە بریتین لە؛ عێراق، كوەیت، سعودیە، بەحرەین‌و قەتەر.

ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی سعوودیه‌ی ئاشكرا كرد

به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ ناو خاكی ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه‌ ئاراسته‌ كراون.

گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی" بەردەوام دەبێت

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی بەردەوام دەبێت".

خامنەیی: لەسەر هیچ ئاستێك گفتوگۆ لە نێوان ئێران و ئەمریكا ناكرێت

ڕابەری باڵای ئێران جەخت لەوە دەكاتەوە كە "لەسەر هیچ ئاستێك" گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا ناكەن، "نە لە نیویۆرك، نە جگە لەوێ‌".

ناوه‌رۆكی لووتكه‌ی سێقۆڵیی ڕووسیا، ئێران و توركیا

ڕووسیا، ئێران و توركیا جه‌خت له‌ هه‌نگاوی ڕوون و كرداری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ئیدلب و ڕێخۆشكردن بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ده‌كه‌نه‌وه‌.

دوو كەشتیی نەوتهەڵگری زەبەلاح ڕووبەڕووی هێرشی گەورە بوونەوە

2019-06-13 11:13:12