بنەمای پەرەگراف متمانەیە

وته‌بێژی یه‌كێتی: وته‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی گوزارشت له‌ هه‌ڵوێست‌ و سیاسه‌تی یه‌كێتی ناكات

په‌ره‌گراف

مه‌حموود سه‌نگاوی هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر مه‌سعوود بارزانی و به‌ "پیاوێكی زۆر بچووك" ناوی ده‌بات. وته‌بێژی یه‌كێتیش ده‌ڵێت: ئه‌و وتانه‌ی هه‌ڤاڵ مه‌حموود سه‌نگاوی گوزارشت له‌ هه‌ڵوێست‌ و سیاسه‌تی یه‌كێتی ناكات.

مه‌حموود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كادیرانی حیزبه‌كه‌ی له‌ گه‌رمیان، وتی "تا ئێستا له‌به‌ر یه‌كپارچه‌یی كورد زۆر شتمان قبووڵ كردووه‌، به‌ڵام ئیتر نه‌ ئیهانه‌ قبووڵ ده‌كه‌ین و نه‌ خۆمان له‌ پارتی به‌ بچووكتر ده‌زانین".

مه‌حموود سه‌نگاوی وتیشی "ئه‌و تاوانبار و خائین و خۆفرۆشانه‌ی ئه‌و كاته‌ خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌گرت و به‌ دوای پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕان و ڕێكخستنه‌كانی ئێمه‌یان ده‌دا به‌ ده‌سته‌وه‌، ئێستا هه‌موویان ژه‌نه‌راڵن لای كاك مه‌سعوود".

سه‌نگاوی هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر بازانی و وتی "كاك مه‌سعوود هیچ شه‌رم ناكات خۆی له‌ یه‌كێتی به‌ گه‌وره‌تر ده‌زانێت، به‌ڵام زۆر بچووكه‌، ئه‌گه‌ر پیاوێكی بچووك نه‌بووایه‌ له‌ دوای كۆچی دوایی مام جه‌لال و نه‌وشیروان، به‌یانێكی ده‌رده‌كرد و ده‌یوت ئیتر من پارتی نیم، سه‌رۆكی كوردم، هه‌ر كێشه‌یه‌كتان هه‌بوو وه‌رنه‌ لای من، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوێكی بچووكه‌ نه‌یتوانی ئه‌وه‌ بكات".

ئه‌م قسانه‌ی مه‌حموود سه‌نگاوی له‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌دا بوو كه‌ وه‌كو خۆی وتی جگه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌وانی دیكه‌ له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمدا "باسی كاریزمایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو مام جه‌لال"یان نه‌كردووه‌. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش سه‌رزه‌نشتی قوباد تاڵه‌بانیی كرد كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌جێنه‌هێشتووه‌.

له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی، له‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی قسه‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاندووه‌ "به‌ هه‌موولایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و وتانه‌ی هه‌ڤاڵ مه‌حموود سه‌نگاوی كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوزارشت له‌ هه‌ڵوێست‌ و سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی ناكات".

له‌تیف شێخ عومه‌ر ده‌ڵێت "ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای رێزی تایبه‌تیمان بۆ كاك مه‌سعوود بارزانی، په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی مێژوویی كۆمان ده‌كاته‌وه‌. ئێستایش به‌ په‌رۆشه‌وه‌، پێكه‌وه‌ هه‌نگاو بۆ پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ده‌نێین ‌و هه‌ر دوێنێش له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی دانوستانكاری هه‌ردوولاماندا، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی ئارام و هێور و دۆستانه‌ كرایه‌وه‌".

هه‌ر له‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا وته‌بێژی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ له‌گه‌ڵ پارتی هاورشان كه‌ "په‌له‌ بكه‌ین له‌ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوانمان".

تا ئێستا پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پشكه‌كانیان ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام كێشه‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك و پۆسته‌كانی به‌غدا هه‌ر به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه‌.

ململانێكانی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ جیاوازه‌كان و به‌ تایبه‌تیش له‌ سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكوومه‌تدا، وای كردووه‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له‌ ئاستی باڵا له‌ هه‌ردوولا له‌ بۆنه‌ و كاتی جیاوازدا هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر یه‌كتر.

نامەیەكی ترەمپ بۆ ئەردۆغان سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ هەسەدە ئاشكرا دەبێت

ترەمپ لە نامەیەكدا كە ئاراستەی ئەردۆغانی كردووە، داوای لێ‌ دەكات كە پیاوێكی "توند و گێل" نەبێت و بە دانوستان لەگەڵ هەسەدە ڕازی ببێت.

پۆلیسی سلێمانی: ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو ڕۆژنامەنووسەكە و منداڵەكەیان خۆكوژی بووە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو ڕۆژنامەنووسەكە و منداڵەكەیان "خۆكوژی" بووە و سبەینێ وردەكاریی ڕووداوەكە بڵاو دەكەنەوە.

سەرۆكایەتییەكانی هەرێم خۆیان لە قەرەی توركیا نادەن

سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان، بە ڕوونی ئیدانەی لەشكركێشی توركیا ناكەن بۆ سەر ڕۆژئاوا

كۆمپانیای فۆلكس ڤاگنی ئه‌ڵمانی دروستكردنی كارگه‌یه‌كی له‌ توركیا ڕاگرت

به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، كۆمپانیای فۆلكس ڤاگنی ئه‌ڵمانی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، بڕیاری دا دروستكردنی كارگه‌یه‌كی له‌ توركیا ڕابگرێت.

وته‌بێژی یه‌كێتی: وته‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی گوزارشت له‌ هه‌ڵوێست‌ و سیاسه‌تی یه‌كێتی ناكات

2019-06-18 20:24:25