بنەمای پەرەگراف متمانەیە

باره‌گای بارزانی وه‌ڵامێكی توندی مه‌حموود سه‌نگاویی دایه‌وه‌

په‌ره‌گراف

باره‌گای بارزانی وه‌ڵامی قسه‌كانی مه‌حموود سه‌نگاویی دایه‌وه‌ و به‌ "مافیا و تاڵانچی و بكوژ" ناوی ده‌بات. هاوكات به‌یاننامه‌كه‌ی وته‌بێژی یه‌كێتی به‌ "شه‌رمنانه‌ و بێ ناوه‌ڕۆك له‌ به‌رانبه‌ر وته‌كانی تاڵانچییه‌ك" وه‌سف ده‌كات.

له‌ وه‌ڵامی قسه‌كانی ئه‌مڕۆی مه‌حموود سه‌نگاوی كه‌ هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر مه‌سعود بارزانیی سه‌رۆكی پارتی، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی باره‌گای بارزانی ده‌ڵێت "وته‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی كه‌ له‌ ئه‌و په‌ڕی نزمی و بێ ئاستیدا بوون، ئه‌وه‌ ناهێنێ وه‌ڵام بدرێته‌وه‌".

نووسینگه‌ی باره‌گای بارزانی هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر مه‌حموود سه‌نگاوی و ده‌ڵێت "مێژوو و كرده‌وه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ دیار و ئاشكرایه‌، مافیا و تاڵانچی و بكوژ هی ئه‌وه‌ نین وه‌ڵامیان بدرێته‌وه‌".

نووسینگه‌ی باره‌گای بارزانی پێی وایه‌ "بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و گوته‌بێژه‌كه‌ی زۆر جوانتر بوو بێ ده‌نگ بانه‌، نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی شه‌رمنانه‌ و بێ ناوه‌ڕۆك له‌ به‌رانبه‌ر وته‌كانی تاڵانچییه‌ك بڵاو بكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ نه‌فه‌سی تێكدانی ڕه‌وشی كوردستان و شێواندنی ئاسووده‌یی كۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵك قسه‌ی كردووه‌".

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی باره‌گای بارزانی له‌ كاتێكدایه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی قسه‌كانی مه‌حموود سنگاوی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند "به‌ هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و وتانه‌ی هه‌ڤاڵ مه‌حموود سه‌نگاوی كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوزارشت له‌ هه‌ڵوێست‌ و سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی ناكات".

له‌تیف شێخ عومه‌ر ده‌ڵێت "ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای ڕێزی تایبه‌تیمان بۆ كاك مه‌سعوود بارزانی، په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی مێژوویی كۆمان ده‌كاته‌وه‌. ئێستایش به‌ په‌رۆشه‌وه‌، پێكه‌وه‌ هه‌نگاو بۆ پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ده‌نێین ‌و هه‌ر دوێنێش له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی دانوستانكاری هه‌ردوولاماندا، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی ئارام و هێور و دۆستانه‌ كرایه‌وه‌".

هه‌ر له‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا وته‌بێژی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ له‌گه‌ڵ پارتی هاورشان كه‌ "په‌له‌ بكه‌ین له‌ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوانمان".

پێشتر مه‌حموود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كادیرانی حیزبه‌كه‌ی له‌ گه‌رمیان، وتی "تا ئێستا له‌به‌ر یه‌كپارچه‌یی كورد زۆر شتمان قبووڵ كردووه‌، به‌ڵام ئیتر نه‌ ئیهانه‌ قبووڵ ده‌كه‌ین و نه‌ خۆمان له‌ پارتی به‌ بچووكتر ده‌زانین".

مه‌حموود سه‌نگاوی وتیشی "ئه‌و تاوانبار و خائین و خۆفرۆشانه‌ی ئه‌و كاته‌ خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌گرت و به‌ دوای پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕان و ڕێكخستنه‌كانی ئێمه‌یان ده‌دا به‌ ده‌سته‌وه‌، ئێستا هه‌موویان ژه‌نه‌راڵن لای كاك مه‌سعوود".

سه‌نگاوی هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر بارزانی و وتی "كاك مه‌سعوود هیچ شه‌رم ناكات خۆی له‌ یه‌كێتی به‌ گه‌وره‌تر ده‌زانێت، به‌ڵام زۆر بچووكه‌، ئه‌گه‌ر پیاوێكی بچووك نه‌بووایه‌ له‌ دوای كۆچی دوایی مام جه‌لال و نه‌وشیروان، به‌یانێكی ده‌رده‌كرد و ده‌یوت ئیتر من پارتی نیم، سه‌رۆكی كوردم، هه‌ر كێشه‌یه‌كتان هه‌بوو وه‌رنه‌ لای من، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوێكی بچووكه‌ نه‌یتوانی ئه‌وه‌ بكات".

ئه‌م قسانه‌ی مه‌حموود سه‌نگاوی له‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌دا بوو كه‌ وه‌كو خۆی وتی جگه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌وانی دیكه‌ له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمدا "باسی كاریزمایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو مام جه‌لال"یان نه‌كردووه‌. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش سه‌رزه‌نشتی قوباد تاڵه‌بانیی كرد كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌جێنه‌هێشتووه‌.

تا ئێستا پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پشكه‌كانیان ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام كێشه‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك و پۆسته‌كانی به‌غدا هه‌ر به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه‌.

ململانێكانی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ جیاوازه‌كان و به‌ تایبه‌تیش له‌ سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكوومه‌تدا، وای كردووه‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له‌ ئاستی باڵا له‌ هه‌ردوولا له‌ بۆنه‌ و كاتی جیاوازدا هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر یه‌كتر.

سوپای پاسداران كەشتییەكی بیانیی بە "سووتەمەنیی قاچاخ"ـەوە ڕاگرت

سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگرتنی كەشتییەكی بیانیی بە "یەك ملیۆن لیتر سووتەمەنیی قاچاخ"ـەوە لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند.

دەستەی دەستپاكی: بە پەلە ئەنجوومەنێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پێكبهێنرێت

دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان داوای بە پەلە پێكهێنانی ئەنجوومەنێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەكات.

برازاكەی نێچیرڤان بارزانی دەربارەی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

مەتین دلۆڤان بارزانی، لەسەر تۆمەتباركردنی بە تێوەگلان لە ڕووداوی تەقەكردنەكەی هەولێر لەلایەن هەندێك میدیاوە، دەڵێت "داوای یاسایی لەسەر ئەو كەناڵانە تۆمار دەكەم".

پنتاگۆن دوورخستنه‌وه‌ی توركیای له‌ پرۆژه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف 35 ڕاگه‌یاند

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی ناو پرۆژه‌كه‌ش له‌م بڕیاره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوڕان.

باره‌گای بارزانی وه‌ڵامێكی توندی مه‌حموود سه‌نگاویی دایه‌وه‌

2019-06-18 21:48:18