بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه‌ ده‌دوێت

په‌ره‌گراف

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: ڕێوشوێنی یاسایی به‌رانبه‌ر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك، ده‌گرینه‌ به‌ر كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داوا كراوه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا له‌باره‌ی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ وتی "هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌وترێت، به‌ بێ‌ به‌ڵگه‌ بێسووده‌".

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پابه‌ندیی حكومه‌تی به‌ ڕاده‌ستكردنی هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌ به‌ دادگا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی داوا كرابێت.

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌باره‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریمیشه‌وه‌ ڕایگه‌یاند "ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان له‌ به‌رانبه‌ر پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك جێبه‌جێ‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داوا كراوه‌".

عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هیچی كه‌متر نییه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر".

سوپای پاسداران كەشتییەكی بیانیی بە "سووتەمەنیی قاچاخ"ـەوە ڕاگرت

سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگرتنی كەشتییەكی بیانیی بە "یەك ملیۆن لیتر سووتەمەنیی قاچاخ"ـەوە لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند.

دەستەی دەستپاكی: بە پەلە ئەنجوومەنێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پێكبهێنرێت

دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان داوای بە پەلە پێكهێنانی ئەنجوومەنێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەكات.

برازاكەی نێچیرڤان بارزانی دەربارەی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

مەتین دلۆڤان بارزانی، لەسەر تۆمەتباركردنی بە تێوەگلان لە ڕووداوی تەقەكردنەكەی هەولێر لەلایەن هەندێك میدیاوە، دەڵێت "داوای یاسایی لەسەر ئەو كەناڵانە تۆمار دەكەم".

پنتاگۆن دوورخستنه‌وه‌ی توركیای له‌ پرۆژه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف 35 ڕاگه‌یاند

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی ناو پرۆژه‌كه‌ش له‌م بڕیاره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوڕان.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه‌ ده‌دوێت

2019-06-18 22:28:54