بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پارتی و یەكێتی كاندیدی لیستی برایەتییان بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك دیاری كرد

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی قادر حەمەجان و مەحموود محەمەد. وێنە: ڕووداو

پەرەگراف

پارتی و یەكێتی ڕێككەوتنی كۆتاییان لەسەر كاندیدی پارێزگاری كەركووك ئەنجامدا و ئەندازیار تەیب جەبار وەكو كاندیدی هاوبەشی هەردوولا و لیستی برایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ ئەو پۆستە ڕاگەیەندرا. وتەبێژی پارتی دەڵێت: ئەم كاندیدە پێشنیاری لیستی برایەتییە و بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكانی دیكەی كەركووكیش دەكرێت.

ئەمڕۆ پارتی و یەكێتی لەبارەی پرسی كەركووك و دیاریكردنی كاندیدی پارێزگارەوە كۆبوونەوە. پاش كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی، ڕایگەیاند "لیستی برایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، پێیان باشە ئەندازیار تەیب جەبار وەكو پارێزگاری داهاتووی كەركووك ڕۆڵی خۆی ببینێت. ئەم كەسە وەكو نوێنەرایەتیی لیسی برایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەستنیشان دەكرێت".

وتەبێژی پارتی وتی "لیژنەیەك بۆ تاووتوێكردنی ئەو سیڤییانە پێكهاتبوو كە كۆمەڵێك كەسایەتی و تێكۆشەری پارێزگای كەركووك پێشكەشیان كردبوو بۆ پۆستی پارێزگار، لە ئاكامدا گەیشتینە ئەو ئەنجامەی كە كۆمەڵێك پێوەر بۆ دیاریكردنی كاندیدەكە دەستنیشان بكەین"، بەڵام هیچ زانیارییەكی لەبارەی ئەو پێوەرانەوە نەدا.

لەبارەی كاندیدی پارێزگاری كەركووكەوە گفتوگۆ لەگەڵ پێكهاتەكانی عەرەب و توركمانی كەركووك نەكراوە. مەحموود محەمەد ئاماژەی بەوە كرد "ئەم كاندیدە پێشنیاری لیستی برایەتییە. لیژنەیەك پێكدێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پێكهاتە و لایەنەكانی دیكەی كەركووك، بەڵام ئەو لیژنەیە تا چەند دەتوانێت ئەو لایەنانە ڕازی بكات، ئەوە هێشتا دیار نییە".

وتەبێژی پارتی جەختی لەوە كردەوە هەوڵی تەواو دەدەن بۆ ئەوەی لایەنەكانی دیكەش بە دانانی ئەو كاندیدە ڕازی بكەن و وتی "دەستی هاوكاری بۆ هەموو لایەنەكانی كەركووك درێژ دەكەین و گفتوگۆیان لەگەڵ دەكەین بۆ ئەوەی ئەم بڕیارە جێی خۆی بگرێت".

سەبارەت بە شوێنی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاری كەركووك بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار، وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند "شوێنەكە لەلایەن ئەنجوومەنەكەوە دیاری دەكرێت و ئێمە بڕیار لەوبارەیەوە نادەین".

وتەبێژی پارتی لەبارەی چارەسەری كێشەی كەركووكەوە دەڵێت "لەگەڵ ئەوەداین كێشەی كەركووك بە شێوەیەكی یاسایی و دەستووری چارەسەر بكرێت و ڕێگەی ترمان وەلا ناوە. پێویستە هەموو لایەكمان بە ماددەی 140ـەوە پابەند بین".

لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا قادر حەمەجان، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، قسەیەكی ئەوتۆی لەبارەی ڕێككەوتنەكەیان لەسەر كەركووك نەكرد و تەنیا وتی "یەكێتی و پارتی پێكەوە ڕێككەوتنێكمان كردبوو كە ئەو ڕێككەوتنە هەنگاوێك بوو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم".

قادر حەمەجان پشتیوانیی حیزبەكەی بۆ كابینەی نۆیەم دەربڕی لە جێبەجێكردنی ئەو كارنامەیەی كە ڕایگەیاندووە.

ژیاننامەی ئەندازیار و شاعیر تەیب جەبار ئەمین، كاندید بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك:

- ساڵی 1954 لە كەركووك لە دایك بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە كەركووك تەواو كردووە.

- ساڵی 1976 بەشی بیناسازیی كۆلێژی ئەندازیاریی لە زانكۆی سلێمانی تەواو كردووە.

- ساڵی 1978 تا 1992 فەرمانبەر بووە وەك ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی سلێمانی.

- لە 1-8-1992تا 1-8-1997 بریكاری وەزارەتی ئەشغال و نیشتەجێكردن بووە لە كابینەی یەكەم و دووەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

- كۆتایی ساڵی 1997 خۆی خانەنشین كردووە.

- لە ساڵی 1998ـەوە لە كەرتی تایبەت كاری كردووە لە بواری ئەندازیاری.

- لە ساڵی 1970 دەستی بە نووسین كردوو.

- خاوەنی چەندین دیوانی شیعری و كتێبی ڕەخنەی ئەدەبی و بواری ئەندازەی شار و شوێن و ئاوەدانییە.

- یەكێكە لە دامەزرێنەرانی یەكێتیی ئەندازیارانی كوردستان لە ساڵی 1992.

- لە ساڵی 1992 تا 2001 جێگری سەرۆكی یەكێتیی ئەندازیارانی كوردستان بووە.

- ساڵی 2001 تا 2003 سەرۆكی یەكێتیی ئەندازیارانی كوردستان بووە.

- ئەندامی یەكێتیی نووسەرانی كوردە.

- ئەندامی یەكێتیی نووسەرانی عێراقە.

- ئەندامی كۆمەڵەی ڕووناكبیری و كۆمەڵایەتیی كەركووكە.

سوپای پاسداران كەشتییەكی بیانیی بە "سووتەمەنیی قاچاخ"ـەوە ڕاگرت

سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگرتنی كەشتییەكی بیانیی بە "یەك ملیۆن لیتر سووتەمەنیی قاچاخ"ـەوە لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند.

دەستەی دەستپاكی: بە پەلە ئەنجوومەنێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پێكبهێنرێت

دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان داوای بە پەلە پێكهێنانی ئەنجوومەنێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەكات.

برازاكەی نێچیرڤان بارزانی دەربارەی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

مەتین دلۆڤان بارزانی، لەسەر تۆمەتباركردنی بە تێوەگلان لە ڕووداوی تەقەكردنەكەی هەولێر لەلایەن هەندێك میدیاوە، دەڵێت "داوای یاسایی لەسەر ئەو كەناڵانە تۆمار دەكەم".

پنتاگۆن دوورخستنه‌وه‌ی توركیای له‌ پرۆژه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف 35 ڕاگه‌یاند

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی ناو پرۆژه‌كه‌ش له‌م بڕیاره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوڕان.

پارتی و یەكێتی كاندیدی لیستی برایەتییان بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك دیاری كرد

2019-07-11 12:28:14