بنەمای پەرەگراف متمانەیە

قوباد تاڵەبانی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە پۆستەكەی دوورخستەوە

دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی - قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم

پەرەگراف

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كە لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان لەو پۆستەدایە لە كارەكەی دوورخرایەوە.

دڵشاد عومەر لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی نێوان یەكێتی‌و گۆڕان بۆ دابەشكردنی پۆستی حكومەتە خۆجێییەكان ئەو پۆستەی وەرگرتبوو.

سەرچاوەیەكی ئاگادار كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بۆ پەرەگراف وتی"بڕیارەكە لە لایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە دەركراوە و پەیوەندی بە چەند ڕێكارێكی ئیدارییەوە هەبووە كە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە پێوەی پابەند نەبووە".

سەرچاوەیەكی دیكەش هەمان زانیاریی پشتڕاست كردەوە كە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە بڕیارێك لە پۆستەكەی دوور خراوەتەوە. پەرەگراف بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاترو زانینی هۆكاری ئەو بڕیارەی قوباد تاڵەبانی، پەیوەندیكرد بە دڵشاد عومەر، بەڵام بەردەست نەبوو.

بەپێی سەرچاوەكەی پەرەگراف، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە لە لایەن جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەوە كاروبارەكانی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەدەبرێن.

سوپای پاسداران كەشتییەكی بیانیی بە "سووتەمەنیی قاچاخ"ـەوە ڕاگرت

سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگرتنی كەشتییەكی بیانیی بە "یەك ملیۆن لیتر سووتەمەنیی قاچاخ"ـەوە لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند.

دەستەی دەستپاكی: بە پەلە ئەنجوومەنێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پێكبهێنرێت

دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان داوای بە پەلە پێكهێنانی ئەنجوومەنێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەكات.

برازاكەی نێچیرڤان بارزانی دەربارەی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

مەتین دلۆڤان بارزانی، لەسەر تۆمەتباركردنی بە تێوەگلان لە ڕووداوی تەقەكردنەكەی هەولێر لەلایەن هەندێك میدیاوە، دەڵێت "داوای یاسایی لەسەر ئەو كەناڵانە تۆمار دەكەم".

پنتاگۆن دوورخستنه‌وه‌ی توركیای له‌ پرۆژه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف 35 ڕاگه‌یاند

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی ناو پرۆژه‌كه‌ش له‌م بڕیاره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوڕان.

قوباد تاڵەبانی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە پۆستەكەی دوورخستەوە

2019-07-11 20:25:35