پەرەگراف
كارمه‌ندێكی كونسووڵخانه‌ی توركیا و دوو هاووڵاتی له ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا له هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ست دا. ناسنامه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كه و كارمه‌نده كوژراوه‌كه‌ی كونسووڵخانه‌ی توركیا به فه‌رمی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌ڵێت "جێگری كونسووڵی توركیا كوژراوه".
میدیای توركیا ده‌ڵێت، ته‌قه‌كه‌رێك به جلی مه‌ده‌نییه‌وه به دوو چه‌ك ته‌قه‌ی له ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی كونسووڵخانه‌ی توركیا كردووه كه بۆ نانخواردن چوونه‌ته ڕێستۆرانتێك له هه‌ولێر.
ئه‌و ڕێستۆرانته‌ی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه تێیدا ڕووی داوه، ناوی (هوققه‌باز)ـه و زۆر نزیكه له كونسووڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر.
ئاسایشی هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه "ئه‌مڕۆ له ڕێستورانتێكی شاری هه‌ولێر، ڕووداوێكی ته‌قه كردن ڕووی دا، كه به داخه‌وه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكی كونسووڵخانه‌ی توركیا و هاووڵاتییه‌ك و برینداربوونی یه‌كێكی دیكه‌ش".
"ئێمه له كاتێكدا ئه‌م ڕووداوه به تووندترین شێوه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و هاوخه‌میی خۆشمان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌رده‌بڕین. له هه‌مان كاتدا هاووڵاتیانی هه‌ولێر و به تایبه‌تیش دیپلوماتكاران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕێگه ناده‌ین دۆخی ئارام و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تێك بدرێت. لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و تاوانبارانیش به سزای خۆیان ده‌گه‌ن" ئاسایشی هه‌ولێر وا ده‌ڵێت.
پاش چه‌ند كاتژێرێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، بەشدار ڕه‌مه‌زان برادۆستی، دانیشتووی شارۆچكه‌ی دیانای سه‌ر به قه‌زای سۆران، یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی له ڕووداوه‌كه‌دا به سه‌ختی بریندار بوو، گیانی له‌ده‌ست دا.
بەشدار ڕه‌مه‌زان برادۆست، له ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێردا گیانی له‌ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی هاووڵاتییه‌كه‌ی دیكه‌ش ئاشكرا كراوه كه نه‌ریمان وه‌سمان محه‌مه‌د جوندیانییه، دانیشتووی گوندی بێشووكی قه‌زای ڕوواندزه.
نه‌ریمان وه‌سمان محه‌مه‌د، له ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێردا گیانی له‌ده‌ست داوه.
پاش ڕووداوه‌كه سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم "به توندی سه‌ركۆنه و ئیدانه"یان كرد. سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به "هه‌وڵێك بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشیی هه‌رێمی كوردستان" ناوی ده‌بات و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم و حكوومه‌تیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه ڕێگه به تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی لێكۆڵینه و به‌دواداچوونی جددین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ران و به سزا گه‌یاندنی یاساییان".
هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر ڕێوشوێنی تووندیان گرتووه‌ته‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ن. سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌ره‌گراف وتیشی "ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كونسووڵخانه‌ی توركیا بۆ نانخواردن چوونه‌ته ڕیستۆرانته‌كه. هێشتا ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه و دیار نییه كێیه و هۆكاری ڕووداوه‌كه چی بووه".
هاوكات ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ڵێت "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له خاوه‌نی رێستۆرانته‌كه‌وه ده‌ستكه‌وتوون، له دوای ئه‌وه‌ی دیپلۆماتكاره‌كان چوونه‌ته نێو رێستۆرانته‌كه‌وه، هێرشبه‌رێك كه جلی مه‌ده‌نی پۆشی بوو و دوو چه‌كی پێ بووه، به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی به ته‌قه‌كردن له كارمه‌ندانی كۆنسوولخانه‌كه كردووه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاش له به‌یاننامایه‌كدا كوژرانی كارمه‌ندێكی كونسووڵخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم له لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره.
لای خۆیەوە مەولوود چاوشئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی توركیا، ڕایگەیاند، پەیوەندیی بە نێچیرڤان بارزانی‌و مەسروور بارزانی-یەوە كردووە و ئەگەر پێویست بكات تیمێك دەنێرنە هەولێر بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە.
چاوشئۆغڵۆ وتیشی "یەكەم كەس پەنجەی تۆمەتی بۆ ڕابكێشین پەكەكەیە".
تائێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی هێرشەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە. لایخۆەوە پەكەكە لەسەر زاری دیار دەنیر وتەبێژی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) كە باڵی سەربازیی پەكەكەیە ڕەتیكردووتەوە هێرشەكە پەیوەندیی بەوانەوە هەبێت.
ئاسایشی هه‌ولێر و میدیای توركیا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش، هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كه و كارمه‌نده كوژراوه‌كه‌ی كونسووڵخانه‌ی توركیا بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.