بنەمای پەرەگراف متمانەیە

برازاكەی نێچیرڤان بارزانی دەربارەی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

دڵۆڤان بارزانی و نێچیرڤان بارزانی

پەرەگراف

مەتین دلۆڤان بارزانی، برازای نێچیرڤان بارزانی، كە لەلایەن هەندێك میدیاوە بە تێوەگلان لە ڕووداوی قەكردنەكەی ئەمڕۆی شاری هەولێر تۆمەتبار كراوە، دەڵێت هەندێك "كەناڵی نابەرپرسی ڕاگەیاندن" بوونی ئەویان لەناو ڕیستۆرانتەكە لە كاتی ڕووداوەكەدا، بۆ "مەرامی تر" قۆستووەتەوە و سكاڵایان لەسەر تۆمار دەكات.

مەتین دلۆڤان بارزانی، برازای نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت "ئەمڕۆ لە كاتی ڕووداوی تەقەكردن لە ڕێستۆرانتێكی هەولێر، من و چەند هاوڕێیەكیش وەك دەیان هاووڵاتیی دیكە بۆ خواردنی نیوەڕۆ لەوێ بووین، سوپاس بۆ خوا كە هەموومان سەلامەت بووین و بەر نەكەوتین، بەڵام بە داخەوە هەندێ كەسی تر بەركەوتن و بوونە قوربانی".

ئامانجی ڕوونكردنەوەی برازاكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ڕەتكردنەوەی ئەوەیە كە خۆی ئاماژەی پێ‌ كردووە "هەندێ كەناڵی نابەرپرسی ڕاگەیاندن، هەبوونی منیان لەوێ قۆستۆتەوە و بۆ مەرامی تر هەواڵی بێبنەمایان لەسەر نووسیوە".

مەتین لەسەر تۆمەتباركردنی بە تێوەگلان لە ڕووداوی تەقەكردنەكەی هەولێر لەلایەن هەندێك میدیاوە، دەڵێت "پەنا بۆ یاسا دەبەم و داوای یاسایی لەسەر ئەو كەناڵانە تۆمار دەكەم".

 دلۆڤان ئیدریس مستەفا بارزانی، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیی برای دووانە بوون. نوێنەری نێچیرڤان بارزانی بوو بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی. رۆژی 2-4-2018 بە جەڵتەی دڵ لە تەمەنی 52 ساڵیدا لە هەولێر كۆچی دوایی كرد.

چوار خۆپیشاندەر لە بەغدا كوژران

لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی بەغدا "چوار" خۆپیشاندەر كوژراون. فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا دەڵێت: 16 ڕۆژە بەكارهێنانی بۆمبی فرمێسكڕێژ ڕاگیراوە.

ئەمریكا سزای بەسەر 22 كۆمپانیا و كەسایەتیی دیكەدا سەپاند

وەزارەتی بازرگانیی ئەمریكا، 22 كۆمپانیا و كەسایەتیی خستە لیستی ڕەشەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە سێ‌ بابەت گفتوگۆی لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح كردووە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبووەوە. 

سێ‌ ماددەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە بەرژەوەندیی كورد "هەڵوەشێندرانەوە"

سێ‌ ماددەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق كە لەلایەن كوردەوە تانەیان لەسەر تۆمار كرابوو، بە بڕیاری داداگای باڵای فیدراڵیی عێراق "هەڵوەشێندرانەوە".

برازاكەی نێچیرڤان بارزانی دەربارەی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

2019-07-18 00:40:51