عه‌لی باپیر: كابینه‌ی نۆیه‌م به شایسته‌ی ئه‌وه نازانم كه كۆمه‌ڵ به‌شداریی تێدا بكات
په‌ره‌گراف - سه‌نگه‌ر سالار
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆچوونێكی نوێی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌شداریی حیزبه‌كه‌ی تێیدا خسته ڕوو. عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: كابینه‌ی نۆیه‌م به شایسته‌ی ئه‌وه نازانم كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداریی تێدا بكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆڕێكدا كه ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستانی حیزبه‌كه‌ی له شاری سلێمانی بۆی ساز كردووه، عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ڕایگه‌یاند "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شایسته‌ی ئه‌وه نازانم كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداریی تێدا بكات".
له‌باره‌ی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تیشه‌وه، ئه‌میری كۆمه‌ڵ وتی "دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پله و پۆسته نه‌ك خزمه‌تكردنی خه‌ڵك".
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌لی باپیر له كاتێكدا شه‌وی ڕابردوو ڕێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له بۆچوونێكی هاوشێوه‌دا له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یامی حیزبه‌كه‌یدا وتی "ئێمه زۆر موشته‌ریی به‌شداریكردن له حكومه‌ت نیین".
پێشتر كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه بۆ به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕێی سه‌ردانی پارتیی دیموكراته كه لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمه. هه‌روه‌ها به‌شداریی له حكومه‌ت به به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م و گفتوگۆكان له‌وباره‌یه‌وه به‌ستبووه‌وه.