په‌ره‌گراف
لیژنه‌ی په‌یوه‌ست به ئافره‌تان له په‌رله‌مانی كوردستان و گرووپی خانمانی په‌رله‌مانتار، ئیدانه‌ی توندی هه‌ڕه‌شه‌كردن له ژنه‌په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن: پێویسته ئه‌و كه‌سانه سزای یاسایی تاوانه‌كانیان وه‌ربگرن.
لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ و داكۆكیكردن له مافی ئافره‌تان له په‌رله‌مانی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "یه‌كێك له بنه‌ماكانی ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگا، بریتییه له یه‌كسانیی جێنده‌ری و پاراستنی شكۆ و تایبه‌تمه‌ندییه كه‌سییه‌كان و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ به‌گه‌ڕخستنی تواناكان به بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌ز، به‌ڵام به داخه‌وه ده‌ست بردن بۆ هه‌ڕه‌شه و تۆمه‌ت دروستكردن و كوشتن، یه‌كێكه له‌و نه‌ریته باوانه‌ی كه دووچاری ئه‌و ژنانه ده‌بێته‌وه كه توانیویانه هه‌ڵكه‌وتووانه ڕۆڵی كاریگه‌ریان له كایه‌ی سیاسی و ئابووریی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌بێت."
لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه‌ی كه به‌رانبه‌ر په‌رله‌مانتار (شادی نه‌وزاد) ئه‌نجام دراوه، به هه‌وڵی نابه‌رپرسیارانه‌ی كه‌سانێك بۆ ڕاگرتنی كاروانی پێشكه‌وتنی ژنان و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تیی ژن ناو ده‌بات.
له ڕاگه‌یه‌نرواه‌كه‌دا هاتووه "وه‌ك لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ و داكۆكیكردن له ئافره‌تان، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه ده‌كه‌ین و به ئیراده‌یه‌كی یه‌كگرتووشه‌وه پشتیوانی له‌و خاتوونه سه‌نگینه و هه‌موو ژنانی كوردستان ده‌كه‌ین."
هه‌روه‌ها داوا ده‌كات دادگاكان بۆ سه‌روه‌ربوونی یاسا و نه‌هێشتنی ئه‌م دیاردانه، جێبه‌جێكه‌ری یاسا بن و پاساو بۆ هیچ كه‌س و حاڵه‌تێكی له‌م جۆره نه‌بێته به‌دیلی یاسا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شادی نه‌وزاد، ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد "چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌مان، له نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزدا ڤیدیۆییه‌كی ده‌ستكاریكراو به ده‌نگ و دانانی هه‌ندێك وێنه بۆ من و هه‌ندێك له ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ش نێردراوه."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره نامه‌كه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان خوێنده‌وه كه تێیدا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه و پێیان گوتووه "چاوه‌ڕوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی ڕووتی خۆیشت به."
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، نامه‌كه له‌لایه‌ن باندێكی سه‌ر به شاسوار عه‌بدولواحیدی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێوه نێردراوه، ئه‌وه‌ش پاش ناڕه‌زایی به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ و هه‌ردوو فراكسیۆنی جووڵانه‌وه‌كه له هه‌رێم و به‌غدا دێت كه ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی حیزبه‌كه‌یان‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه گرووپی خانمانی په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی كوردستان كه له 17 ئه‌ندامی فراكسیۆنه جیاوازه‌كان پێكهاتوون، ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بۆ پاڵپشتی له شادی نه‌وزادی هاوپیشه‌یان بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێن "به داخه‌وه زۆر جار سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌سته‌كان، ده‌بینه قوربانی و به ناوی شه‌ره‌ف و ناموسه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر هاوپیشه‌مان په‌رله‌مانتار شادی نه‌وزاد كراوه."
ئه‌و حه‌ڤده په‌رله‌مانتاره به توندی ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێیان كردووه. داوای ڕاگرتنی ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شه ترسنۆكانه به‌رامبه‌ر ژنان و سزادانی یاسایی ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆی هه‌ڕه‌شه و ترس بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خه‌باتی مه‌ده‌نییانه‌ی خانمانی كورد.
وه‌كو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا خستیه ڕوو، هه‌ڕه‌شه‌كه ته‌نیا ئه‌وی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه له باڵه ناڕازییه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كراوه كه "له كاتی مانه‌وه‌یان له شوقه‌كانی گوندی ئه‌ڵمانی و كابینه‌كانی چاڤیلاند كامێرای شاراوه‌یان بۆ دانراوه و ژیانی كه‌سییان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه".
شادی نه‌وزاد له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا، بڕیاری تۆماركردنی سكاڵای له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ داوه، چونكه وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی وه‌كو باندێكی له‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ژنه‌كانی خۆی بكات، ده‌بێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه تازه پێگه‌یشتووانه بكات كه ڕوو ده‌كه‌نه ئۆفیسه‌كانی بانده‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید بۆ به‌شداریكردن له كایه‌ی سیاسی‌دا."
ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه گه‌یشته ترۆپك و فراكسیۆنی جووڵانه‌وه‌كه له په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه، تێیدا ناڕاسته‌وخۆ هێرشی توندیان كردووه‌ته سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحیدی سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ.
ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ش چوار ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان، پاڵپشتییان بۆ باڵی ناڕازیی جووڵانه‌وه‌كه ڕاگه‌یاند، له هه‌مان كاتدا شاسوار عه‌بدولواحید و شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ به ڕاگه‌یه‌ندراوێك وه‌ڵامی ئه‌وانیان دایه‌وه و نكووڵییان له‌وه كرد هیچ گله‌یی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كیان سه‌باره‌ت به پرسه ناوخۆییه‌كانی جووڵانه‌وه‌كه له هیچ نوێخواز و په‌رله‌مانتارێكه‌وه پێ گه‌یشتبێت.