بنەمای پەرەگراف متمانەیە

توركیا: دوو كەس لە داڕێژەرانی پلانی هێرشەكەی هەولێر لە چالاكی خران

پەرەگراف

توركیا ڕایگەیاند: حاجی كورهان ناسراو بە بۆتان و مەتین ئاكگون ناسراو بە كەنداڵ، كە داڕێژەری پلانی هێرشەكەی سەر عوسمان كۆسەی كارمەندی كۆنسولگەریی توركیا لە هەولێر بوون، لە هێرشێكدا لە چالاكی خراون.

ئاژانسی ئەنادۆڵی نیمچەفەرمیی توركیا دەڵێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە "دەزگای میت و سوپای توركیا"وە دەستی كەوتووە، ڕۆژی 30ی تەمووز هێرش كراوەتە سەر "حاجی كورهان ناسراو بە (بۆتان)، كە یەكێكە لە بەرپرسانی هێزی تایبەتی پەكەكە كە بە هەڵۆكانی ئازادیی كوردستان (TAK) ناسراوە، لەگەڵ مەتین ئاكگون ناسراو بە (كەنداڵ)ی جێگری".

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە، ئەو دوو بەرپرسە "لە ناوچەی گارەی باكووری عێراق" كراونەتە ئامانج و "لە چالاكی خراون".

بەپێی ئەنادۆڵ "حاجی كورهان كە لە دایكبووی 1976ـە، یەكێكە لەو ئەندامانەی پەكەكە كە لە لایەن موراد قەرەیلانەوە زۆرترین متمانەی پێ دەكرێت. بەشداریی لە چەندین چالاكیی پەكەكەدا كردووە و ناوی لە لیستی داواكراوانی توركیادایە".

ئاماژە بەوە كراوە، كورهان ساڵی 2002 پەیوەندیی بە پەكەكەوە كردووە و ساڵی 2005 كراوە بە بەرپرسی كەمپی هەفتەنین. ساڵی 2016 بەرپرسی هێڵی سنووریی توركیا-سووریا بووە و یەكێك لە بەرپرسانی دژەتیرۆری هێزە تایبەتەكانی یەپەگە بووە. ساڵی 2018ش كراوە بە یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی هەڵۆكانی ئازادیی كوردستان.

هەڵۆكانی ئازادی كوردستان ناسراو بە (تاك) رێكخراوێكی چەكداريی كوردیی باكووری كوردستانه و لە ساڵی 2004ەوە دامەزراوه، وەك خۆیان ئاماژەی پێ دەكەن ماوەیەك لەناو پارتی كرێكارانی كوردستاندا كاریان كردوە، بەڵام دواتر جیابوونەتەوە.

سەبارەت بە مەتین ئاكگون-یش ئاژانسی ئەنادۆڵ دەڵێت "لە دایكبووی 1990یە و مانگی تشرینی دووەمی 2014 چووەتە ڕیزەكانی پەكەكە. چەندین ئەركی جیاجیای لە وەرگرتووە".

"دەركەوتووە خوشكێكی ئاكگون بە ناوی نەسلیهان ئاكگون و ناسراو بە (بێریڤان)، لە 2014دا چووەتە ڕیزەكانی پەكەكە و لە ساڵی 2018ـەوە شۆفێری تایبەتی حاجی كورهان بووە"، ئەنادۆڵ وای نووسیوە.

ته‌رمی پێنج قوربانیی یه‌خته‌كه‌ی یۆنان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ كوردستان

ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ هێنانه‌وه‌ ته‌رمی قوربانیانی یه‌خته‌ ژێرئاوكه‌وتووه‌كه‌ی یۆنان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و...

سێ‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌ وه‌ڵامی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ده‌نه‌وه‌

سێ‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌ له‌ وه‌ڵامی شاسوار عه‌بدولواحیددا به‌ فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ له‌ فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێیان ڕاگه‌یاند.

شاسوار عەبدولواحید 48 كاتژمێر مۆڵەت دەدات بە 3 پەرلەمانتاری نەوەی نوێ

فۆڕمی ڕەتكردنەوەی خانەنشینی پڕبكەنەوە، بەپێچەوانەوە لە فراكسیۆنەكە "دەردەكرێن".

سەرنووسەری پەرەگراف بە كەفالەت ئازاد كرا

سەرنووسەری پەرەگراف لەسەر سكاڵایەكی دیكەی ئارام شێخ محەمەد، جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بە كەفالەت ئازاد كرا.

توركیا: دوو كەس لە داڕێژەرانی پلانی هێرشەكەی هەولێر لە چالاكی خران

2019-08-08 14:48:28