بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئەمریكا بەردەوامە لە ناردنی پشتیوانی سەربازی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان

پەرەگراف

ئەمریكا بەردەوامە لە ناردنی كەلوپەل‌و پێداویستی سەربازیی بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ڕۆژئاوای كوردستان، ئەوەش سەرباریی نیگەرانیی‌و فشارەكانی توركیا كە چەندینجار داوای لە واشنتۆن كردووە پشتیوانییەكانی بۆ كورد ڕابگرێت.

ئاژانسی ئەنادۆڵی نیمچە فەرمیی توركیا، ڕەوانەكردنی پشتیوانی سەربازیی و لۆجیستیكی نوێی ئەمریكای تۆمار كردووە كە ئێوارەی دوێنێ‌ لە دەروازەی سنووری سیمێلكا لە هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان كراوە.

"كاروانەكە كە دەبیندرا نزیكەی ٧٠ بارهەڵگر بن، دوای ئەوەی چووەتە ناو باكووری ڕۆهەڵاتی سووریا بەرەو ناوچەكانی ناوەوە بەڕێ كەوتووە. بارهەڵگرەكان زرێپۆشی سەربازیی، كەلوپەلی فایبەر و ئامێری كار، ژمارەیەكی زۆر تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی و بارهەڵگری بۆكسداخراو لە كاروانەكەدا بوون" ئەنادۆڵ وادەڵێت.

توركیا بەردەوام داوای كردووەو فشاری كردووە كە ئەمریكا لە كوردانی ڕۆژئاوا دووربخاتەوە، بەڵام واشنتۆن نەچووەتە ژێر ئەو فشارانەو پشتی لە شەڕڤانانی یەپەگە نەكردووە كە هاوپەیمانێكی سەرەكیی‌و تێكشێنەری داعش بوون لە سوریاو لەسەردەتی ئەوان خەلافەتی داعش كۆتایی پێهات.

لە دواین داواكارییشدا 26ی مانگی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا رایگەیاند، ئەمریكا بە ڕێژەیەكی بەرچاو یارمەتی و كەلوپەلی سەربازیی ڕەوانەی ئەو ناوچانە دەكات و پرسیاری ئەوەی كردبوو كە ئاخۆ ئەم یارمەتیانە دەگاتە دەست كێ؟.

یەپەگە پێكهێنەری سەرەكی هێزەكانی سوریای دیموكراتە، توركیا یەپەگە بە درێژكراوەی پەكەكە لە قەڵەم دەدات‌و بە "تیرۆریست"‌و مەترسیی لەسەر ئاسایشی وڵاتەكەی ناوی دەبات.

ئەردۆغان كە پێشتر پەلاماری شاری عەفرینی داو داگیری كرد، ئێستا هەڕەشەی پەلاماردانی شارەكانی دیكەی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات بە بیانوونی دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لەسەر سنورەكان، دەیەوێت بە قوڵایی 35 كیلۆمەتر بچێتە خاكی ڕۆژئاوای كوردستانەوە، كورد بە تووندی دژی ئەو خواستەی توركیا وەستاوەتەوەو ئەمریكاش لە گفتوگۆدایە لەگەڵ توركیاو دەڵێت، ڕێگەی بە هێرشی توركیا نادات.

سێ ڕۆژ لەمەوبەر ئەمریكاو توركیا ڕێككەوتنێكی سێ خاڵییان ڕاگەیاند لەبارەی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سووریا (ڕۆژئاوای كوردستان).

لە ڕاگەیەندراوێكی دوای گفتوگۆ سەربازییە هاوبەشەكانی ئەمریكاو توركیا كە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە ئەنقەرە بڵاویكردەوە هاتووە، "جێبەجێكردنی دەستبەجێی رێكارە سەرەتاییەكان بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیا لەگەڵ دامەزراندنی سەنتەرێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە توركیا بەزووترین كات بۆئەوەی هاوئاهەنگی و كار بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام بكرێت پێكەوە".

لە خاڵی سێیەمی ڕێككەوتنەكەدا هاتووە "دەبێت ئەو ناوچە ئارامە ببێتە ڕێڕەوێكی ئاشتی و دەبێت هەموو هەوڵێك بدرێت بۆئەوەی ئاوارە سوورییەكان بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان".

ئەم ڕێككەوتنە سێ خاڵییە بەرهەمی كۆبوونەوەی هەردوو شاندی سەربازیی ئەمریكاو توركیایە لە ڕۆژانی 5 تا 7ی ئەم مانگە كە لە ئەنقەرە بەڕێوە چووە.

ئەو سێ خاڵەی وەك ڕێككەوتن ڕاگەیەندراوە، هیچ كاتێكی دیاریی نەكردووە بۆ دروستكردنی ناوچە ئارامەكە، هەروەها ئاماژە بە قوڵیی‌و درێژیی ناوچە ئارامەكە نەكراوە كە خاڵی هەرە ناكۆكی نێوان، ئەمریكاو توركیاو كوردە بەوپێیەی هەرسێ لایان لەسەر پێكهێنانی ناوچەی ئارام لە باكووری سووریا(ڕۆژئاوای كوردستان) كۆكن، بەڵام مەرجی جیاوازیان هەیە.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌نجامی به‌دواداچوونی بۆ دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی بڵاوده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت، له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردووه‌، ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌كراوه‌.

قەرەیلان: وتەكانی بارزانی گرنگ‌و جوانن‌و پێویستە هەنگاوی كردەیی بنرێن

قەرەیلان وتەكانی بارزانی لەبارەی ڕەتكردنەوەی شەڕی كورد لەگەڵ كورد بە "گرنگ"‌و "جوان" وەسف دەكات‌و دەڵێت، سڵاو لە وتەكانی دەكەین و هاوڕاین.

وەزارەتی كشتوكاڵ هاوردەكردنی تەماتەی قەدەغە كرد

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی بەرهەمی تەماتەی دا.

وەزیری پێشمەرگە هۆشداریی دەدات و دەڵێت: شەڕی داهاتوو دژی داعش‌ سەختتر دەبێت

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم هۆشداریی دەدات لە خۆڕێكخستنەوەی داعش‌و دەڵێت: شەڕی داهاتوو دژی داعش سەختترو فراوانتر دەبێت.

ئەمریكا بەردەوامە لە ناردنی پشتیوانی سەربازی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان

2019-08-10 15:57:33