بنەمای پەرەگراف متمانەیە

خێزانی میترا ئوستاد لە بكوژی كچەكەیان خۆش بوون

په‌ره‌گراف

خێزانی میترا ئوستاد، هاوسەرە كوردە كوژراوەكەی سەرۆكی پێشووی شارەوانیی تاران، لە مێردەكەی خۆش بوون كە تاوانبارە بە كوشتنی كچەكەیان و سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووە.

بەیانیی ئەمڕۆ مەسعوود ئوستاد، برای میترا ئوستاد، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، نووسیی كە خێزانەكەی بڕیاریان داوە لە محەمەدعەلی نەجەفی خۆش ببن كە پەیوەست بە كوشتی میترا ئوستاد وەك تاوانبار ناسێنراوە و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.

دواتریش پارێزەرانی سەرۆكی پێشووی شارەوانیی تاران هەواڵەكەیان پشتڕاست كردەوە.

مەسعوود ئوستاد و محەمەدعەلی نەجەفی لە كاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكانی دادگادا.

لەگەڵ لێخۆشبوونی خێزانی میترا ئوستاد لە نەجەفی، بەڵام ناوبراو ئازاد ناكرێت، چونكە بەپێی یاسای سزادانی ئێران، تەنانەت لە حاڵەتی ڕازیبوونی خێزانی كوژراوەكەشدا بۆ ئازادكردنی، تاوانباری كوشتنی بەئەنقەست سزای زیندانیی بەسەردا دەسەپێندرێت.

ڕۆژی 30-7-1019 غولامحسێن ئیسماعیلی، وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ريی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگه‌یاند "محه‌مه‌دعه‌لی نه‌جه‌فی (سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانیی تاران)، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ تاوانی كوشتنی ژنی دووه‌می سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراوه‌".

محه‌مه‌دعه‌لی نه‌جه‌فی، میترا ئوستاد 

ڕاگەیەندرابوو سزای له‌سێداره‌دانه‌كه‌ له‌لایه‌ن دادگای تاوانی پارێزگای تارانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ و قابیلی تانه‌لێدانه‌ له‌لایه‌ن پارێزه‌ری تاوانباره‌وه‌.

محه‌مه‌دعه‌لی نه‌جه‌فی، سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانیی تاران، پاش كوشتنی میترا ئوستادی هاوسه‌ری له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كرد و دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا نا، به‌ڵام ده‌ڵێت "ده‌مێك بوو كێشه‌ له‌ نێوانماندا هه‌بوو، ڕۆژی ڕووداوه‌كه‌ بۆ ترساندنی هاوسه‌ره‌كه‌م به‌ چه‌كه‌وه‌ چوومه‌ نێو حه‌مامه‌كه‌وه‌، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوانماندا دروست بوو و چه‌ند فیشه‌كێكم پێوه‌ نا كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی".

ددگا ڕووداوی كوشتنی میترا ئوستادی به‌ "كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست" داناوه‌، هه‌ر بۆیه‌ سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر نه‌جه‌فیدا سه‌پاندووه‌. دادوه‌ر ڕایگه‌یاندووه‌.

محه‌مه‌دعه‌لی نه‌جه‌فی "تاوانی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ‌ مۆڵه‌ت"یشی به‌سه‌ردا ساغكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ سزاكه‌ی دوو ساڵ زیندانیكردنه‌.

میترا ئوستاد ڕۆژی 28ی ئایار له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له‌ ناوچه‌ی سه‌عاده‌ت ئابادی تارانی پایته‌خت له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا.

محه‌مه‌دعه‌لی نه‌جه‌فی، میترا ئوستاد 

میترا ئوستاد كێیه‌؟

میترا ئوستاد ساڵی 1983 له‌ ئیسلامئابادی ڕۆژئاوای كرماشان له‌دایك بووه‌. كچی كاكا به‌رار، كوردی یارسانی خه‌ڵكی كرماشانه‌. باوكی مامۆستای ئامێری مۆسیقیی ته‌نبووره‌ و كه‌سێكی ناوداره‌.

میترا به‌ر له‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دعه‌لی نه‌جه‌فی، هاوسه‌رگیرییه‌كی دیكه‌ی كردووه‌ و كوڕێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵی له‌ هاوسه‌ری پێشووی هه‌یه‌.

محه‌مه‌دعه‌لی نه‌جه‌فی، میترا ئوستاد، كوڕه‌كه‌ی میترا ئوستاد

میترا پێشتر له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی ئێراندا خۆی بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن له‌ شارۆچكه‌ی ئیسلامشه‌هر هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ڵام ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

هه‌روه‌ها میترا ئوستاد دوو جار وه‌كو ئه‌كته‌ر ڕۆڵی له‌ فیلمدا گێڕاوه‌، یه‌كه‌م جار له‌ فیلمی سینه‌مایی (واران)، دووه‌م جاریش له‌ فیلمی (دختر شاه پریون).  هاوكات بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گرووپی مۆسیقیی میهروه‌رزانی كرماشان وه‌كو گۆرانیبێژ كاری كردووه‌.

جەلال جەوهەر: نە وا ڕێككەوتووین‌و نە ئەوە چاكسازییە كە حكومەت دەیەوێت بیكات

جەلال جەوهەر دەڵێت، حكومەتی هەرێم دەیەوێت چاكسازیی لە مووچەو خانەنشینیدا كورت بكاتەوە، ئەوەش چاكسازیی نییەو ڕێككەوتنیان لەگەڵ پارتی بەوجۆرە نەبووە.

كۆنگره‌ی یه‌كێتی دوو هه‌فته‌ دره‌نگتر له‌ واده‌ی دیایكراوی خۆی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

وته‌بێژی یه‌كێتى هۆكاری دواخستنی كۆنگره‌ ده‌خاته‌ ڕوو و ده‌شڵێت "پێویستمان به‌وه‌یه‌ ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی دوا بڕیاری خۆی (له‌باره‌ی كۆنگره‌وه‌) بدات".

سێ‌ پێشمەرگە لە هێرشەكەی داعشدا شەهید بوون

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت "داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهان".

"سەركەوتوو بووین"، وەزیری دارایی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ بەغداد ئاشكرا دەكات‌

وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، وەفدەكەیان سەركەوتوو بووە لە گفتوگۆو ڕێككەوتن لەگەڵ بەغداد

خێزانی میترا ئوستاد لە بكوژی كچەكەیان خۆش بوون

2019-08-14 10:48:30