بنەمای پەرەگراف متمانەیە

مامۆستا هه‌ڵۆ: په‌شیمانم و ئاماده‌م بچمه‌ به‌رده‌م دادگا

مامۆستا هەڵۆ - ماریا هەورامی

په‌ره‌گراف

مامۆستا هه‌ڵۆ حه‌مه‌ڕه‌شید قسه‌كانی خۆی له‌باره‌ی خانمه‌ هونه‌رمه‌ند (ماریا هه‌ورامی) به‌ "نه‌شیاو" وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: په‌شیمانم و ئاماده‌م بچمه‌ به‌رده‌م دادگا. ماریا هه‌ورامیش هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و مامۆستا ئایینییه‌ ناداته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ سكاڵا تۆمار ده‌كات.

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هونه‌رمه‌ند ماریا هه‌ورامی ڤیدیۆكلیپی گۆرانییه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌شێكی كلیپه‌كه‌ی له‌ شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی تۆمار كراوه‌. تێیدا هه‌ڵپه‌ڕكێ و كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ ده‌وری گۆرانیبێژه‌كه‌ شێوازێكی ده‌ربڕینی خۆشی و شادیی سروشتیی به‌ كلیپه‌كه‌ به‌خشیوه‌.

به‌ڵام مامۆستایه‌كی ئایینی به‌ ناوی هه‌ڵۆ حه‌مه‌ڕه‌شید، له‌ تۆمارێكی ده‌نگیدا ئه‌و ڤیدیۆكلیپه‌ به‌ "فاحیشه‌" ناو ده‌بات و ده‌ڵێت "له‌شفرۆش له‌ ڕووی نایه‌ت كاری وا بكات". هه‌روه‌ها وشه‌ی نه‌شیاوی دیكه‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌كار ده‌هێنێت.

قسه‌كانی ئه‌و مامۆستا ئایینییه‌ كاردانه‌وه‌ی توندی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ تایبه‌تیش له‌ناو به‌كاربه‌رانی فه‌یسبووكدا لێكه‌وته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ئه‌و مامۆستا ئایینییه‌ له‌ تۆمارێكی ده‌نگیی دیكه‌دا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێت "سه‌باره‌ت به‌وڤۆیس (تۆماری ده‌نگی)یه‌ی من كه‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌، وه‌ڵامی براده‌رێكه‌ له‌سه‌ر پرسیارێك كه‌ له‌باره‌ی ڤیدیۆی مه‌لایه‌كه‌وه‌ كردبووی، ئه‌و مه‌لایه‌ كۆمه‌ڵێك حه‌دیسی ده‌داته‌ پاڵ پێغه‌مبه‌ر و ده‌ڵێت گۆرانی سوننه‌ت و شه‌رعییه‌، تێیدا باسی خاتوونێكی گۆرانیبێژمان كرد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ی ناشه‌رعی گۆرانییه‌كی وتووه‌".

ئه‌و مامۆستا ئایینییه‌ قسه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ند ماریا هه‌ورامی به‌ "وه‌سفێكی نه‌شیاو" ناو ده‌بات و جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ "ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ باسی ئه‌و خاتوونه‌م كرد، شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو بوو، خۆم ده‌ربڕینه‌كه‌ی خۆمم پێ‌ جوان نییه‌، ئه‌گه‌ر ئێستا بیڵێم به‌و شێوه‌یه‌ نایڵێم، چونكه‌ له‌ ڕووی شه‌رع و عورفیشه‌وه‌ جوان نییه‌".

"په‌یشیمانم لێی و به‌ینی خۆم و خوای په‌روه‌ردگار تۆببه‌ ده‌كه‌م. ئه‌و خوشكه‌ش هه‌رچیی هه‌یه‌ با بڕوات له‌ دادگا داوای بكات، ئاماده‌م بچمه‌ به‌رده‌م دادگا"، مامۆستا هه‌ڵۆ وا ده‌ڵێت.

هه‌ندێك كه‌س ئه‌و قسانه‌یان به‌ "سووكایه‌تیكردن به‌ هه‌ورامییه‌كان" لێكداوه‌ته‌وه‌، له‌وباریه‌وه‌ مامۆستا هه‌ڵۆ حه‌مه‌ڕه‌شید ده‌ڵێت "من حه‌دم نییه‌ سووكایه‌تی به‌ هه‌ورامی بكه‌م و خۆم هه‌ورامیم و خه‌ڵكی ته‌وێڵه‌م".

هه‌روه‌ها ماریا هه‌ورامیش به‌ "خزمی نزیك"ی خۆی ناو ده‌بات و باس له‌وه‌ ده‌كات له‌لایه‌ن خزمه‌كانیه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ سه‌رزه‌نشت كراوه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و مامۆستا ئایینییه‌ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ "به‌رده‌وام ئه‌و كاره‌ی ئه‌وم پێ‌ خراپه‌ و به‌ ناشه‌رعیی ده‌زانم. تا بمێنم هه‌وڵ ده‌ده‌م پێش به‌و كاره‌ ناشه‌رعییانه‌ بگرم، به‌ڵام ئه‌و شێوه‌ پێشپێگرتنه‌م جوان نه‌بوو".

په‌ره‌گراف بۆ زانینی بۆچوون و هه‌ڵوێستی هونه‌رمه‌ند ماریا هه‌ورامی، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیی به‌ ناوبراوه‌وه‌ كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه‌.

ماریا هه‌ورامی ده‌رباره‌ی كاردانه‌وه‌ی له‌ به‌رانبه‌ر قسه‌كانی ئه‌و مامۆستا ئایینییه‌، به‌ ماڵپه‌ڕی بی ئێم سیی ڕاگه‌یاندووه‌ "له‌ ڕێگه‌ی دادگاوه‌ داوای یاسایی تۆمار ده‌كه‌م و هیچ وه‌ڵامێكی ناده‌مه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و زمانه‌ی ئه‌و به‌كاری هێناوه‌، من ناتوانم به‌و شێوه‌یه‌ جوابی بده‌مه‌وه‌".

ماریا هه‌ورامی بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه‌ مامۆستا هه‌ڵۆ خزمی بێت و ده‌ڵێت "له‌ هه‌موو ته‌مه‌نمدا یه‌كه‌م جارمه‌ ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ ببینم، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر من كرد".

ماریا جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كلیپه‌كه‌ی "به‌ شێوه‌یه‌كی كوردییانه‌ كراوه‌ و له‌ كلتووری كوردی لای نه‌داوه‌". ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌و مامۆستا ئایینییه‌ ڕه‌خنه‌ی له‌ ئیشه‌كه‌م بگرتایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی من دروست بكات، ئه‌و كات هیچ شتێكم نه‌ده‌وت".

"ئه‌مڕۆ ئه‌و وتانه‌ی به‌رامبه‌ر من به‌كارهێناوه‌، سبه‌ی به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ به‌كاری ده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر خۆشم بێده‌نگ بم، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌و باره‌یه‌وه‌ بێده‌نگ نابن، ماریا هه‌ورامی وا ده‌ڵێت.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌نجامی به‌دواداچوونی بۆ دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی بڵاوده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت، له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردووه‌، ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌كراوه‌.

قەرەیلان: وتەكانی بارزانی گرنگ‌و جوانن‌و پێویستە هەنگاوی كردەیی بنرێن

قەرەیلان وتەكانی بارزانی لەبارەی ڕەتكردنەوەی شەڕی كورد لەگەڵ كورد بە "گرنگ"‌و "جوان" وەسف دەكات‌و دەڵێت، سڵاو لە وتەكانی دەكەین و هاوڕاین.

وەزارەتی كشتوكاڵ هاوردەكردنی تەماتەی قەدەغە كرد

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی بەرهەمی تەماتەی دا.

وەزیری پێشمەرگە هۆشداریی دەدات و دەڵێت: شەڕی داهاتوو دژی داعش‌ سەختتر دەبێت

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم هۆشداریی دەدات لە خۆڕێكخستنەوەی داعش‌و دەڵێت: شەڕی داهاتوو دژی داعش سەختترو فراوانتر دەبێت.

مامۆستا هه‌ڵۆ: په‌شیمانم و ئاماده‌م بچمه‌ به‌رده‌م دادگا

2019-08-14 16:54:10