بنەمای پەرەگراف متمانەیە

شاسوار عەبدولواحید دەستبەسەر كرا

شاسوار عەبدولواحید دەستبەسەر كرا

پەرەگراف

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ‌، لەسەر "14 دۆسیەی پشكەكانی چاڤیلاند" لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە دەستبەسەر كرا.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بە پەرەگرافی ڕاگەیاند "شاسوار عەبدولواحید لە بنكەی پۆلیسی سەیوان دەستبەسەر كراوە".

سەركەوت ئەحمەد دەڵێت "شاسوار عەبدولواحید بەپێی ماددەی 456ی یاسای سزادانی عێراقی، 14 دۆسیەی لەسەرە كە پەیوەستن بە پشكەكانی چاڤیلاند".

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە كرد "شاسوار عەبدولواحید لە ئێستادا چووەتە بەردەمی دادوەر".

وەكو سەركەوت ئەحمەد وتی "دادوەر بڕیار دەدات بەند بكرێت یان ئازاد بكرێت".

ڕۆژی 28-7-2019، دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ،‌ دەركرد، بەڵام لەوكاتەوە دەستگیر نەكراوە.

لە فەرمانەكەدا هاتووە "بۆ گشت ئەندامانی بەرزەفتی دادوەری و گشت ئەندامانی پۆلیس و هەر كەسێك ئەم گرتننامەیەی بەدەست دەگات، ئێوە ڕێگەتان پێ‌ دراوە و لەسەرتانە ئەم تۆمەتبارەی لە خوارەوە زانیاریی لەبارەوە دراوە (شاسوار عەبدولواحید قادر)، بیگرن و بدەن بە دادگاكەمان، چونكە لە بنكەی پۆلیسی سەیوان سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە".

ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی سعوودیه‌ی ئاشكرا كرد

به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ ناو خاكی ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه‌ ئاراسته‌ كراون.

گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی" بەردەوام دەبێت

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی بەردەوام دەبێت".

خامنەیی: لەسەر هیچ ئاستێك گفتوگۆ لە نێوان ئێران و ئەمریكا ناكرێت

ڕابەری باڵای ئێران جەخت لەوە دەكاتەوە كە "لەسەر هیچ ئاستێك" گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا ناكەن، "نە لە نیویۆرك، نە جگە لەوێ‌".

ناوه‌رۆكی لووتكه‌ی سێقۆڵیی ڕووسیا، ئێران و توركیا

ڕووسیا، ئێران و توركیا جه‌خت له‌ هه‌نگاوی ڕوون و كرداری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ئیدلب و ڕێخۆشكردن بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ده‌كه‌نه‌وه‌.

شاسوار عەبدولواحید دەستبەسەر كرا

2019-09-10 13:40:21