بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ جێگره‌كانی ده‌ركرد

په‌ره‌گراف

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ جێگره‌كانی ده‌ركرد.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، "سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨-٩-٢٠١٩، فه‌رمانی هه‌رێمیی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی و مسته‌فا قادر مسته‌فا، وه‌ك جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه‌".

هه‌ریه‌ك له‌ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌ ڕیزی یه‌كێتی و مسته‌فا سه‌یدقادر له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كاندیدی حیزبه‌كانیان بوون بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، كه‌ به‌پێی ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌و پۆستانه‌یان به‌ركه‌وتووه‌.

ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی سعوودیه‌ی ئاشكرا كرد

به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ ناو خاكی ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه‌ ئاراسته‌ كراون.

گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی" بەردەوام دەبێت

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی بەردەوام دەبێت".

خامنەیی: لەسەر هیچ ئاستێك گفتوگۆ لە نێوان ئێران و ئەمریكا ناكرێت

ڕابەری باڵای ئێران جەخت لەوە دەكاتەوە كە "لەسەر هیچ ئاستێك" گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا ناكەن، "نە لە نیویۆرك، نە جگە لەوێ‌".

ناوه‌رۆكی لووتكه‌ی سێقۆڵیی ڕووسیا، ئێران و توركیا

ڕووسیا، ئێران و توركیا جه‌خت له‌ هه‌نگاوی ڕوون و كرداری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ئیدلب و ڕێخۆشكردن بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ جێگره‌كانی ده‌ركرد

2019-09-10 18:06:07