بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ناكۆكییه‌كانی تره‌مپ و بۆڵتن له‌سه‌ر چین؟

په‌ره‌گراف

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دوورخستنه‌وه‌ی جۆن بۆڵتن، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی له‌ پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام بۆڵتن ده‌ڵێت: خۆم ده‌ستم له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

تره‌مپ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر ده‌ڵێت، شه‌وی ڕابردوو به‌ بۆڵتنی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ چیتر پێویستی به‌ بوونی ئه‌و له‌ كۆشكی سپیدا نییه‌.

جۆن بۆڵتن كه‌ به‌ دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی ئێران ناسراوه‌، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ توندی دژی زۆرێك له‌ پێشنیاره‌كانی بووه‌.

تره‌مپ ده‌ڵێت، به‌و هۆیه‌وه‌ داوای لێ‌ كردووه‌ ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌یانیی ئه‌مڕۆ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه‌.

هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوپاسی بۆڵتنی كردووه‌ و ده‌ڵێت هه‌فته‌ی ئاینده‌ ڕاوێژكاری نوێی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ناسێنێت.

چه‌ند خوله‌كێك پاش تویته‌كه‌ی تره‌مپ، جۆن بۆڵتن له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر ڕایگه‌یاند كه‌ خۆی شه‌وی ڕابردوو نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه‌، به‌ڵام تره‌مپ پێی وتووه‌ سبه‌ینێ‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن.

هاوكات وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، چارلز كۆپه‌رمین به‌ وه‌كاله‌ت پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكای وه‌رگرتووه‌.

تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌ ورده‌كاریی ڕاجیاییه‌كانیان له‌گه‌ڵ بۆڵتن نه‌كردووه‌، به‌ڵام له‌ مانگه‌كانی ڕابردوودا چه‌ند ڕاپۆرتێك جیاوازیی بۆچوونی تره‌مپ و بۆڵتنیان له‌باره‌ی پرسی ئێرانه‌وه‌ ئاشكرا كرد.

هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردووكیان دژایه‌تیكه‌رێكی سه‌رسه‌ختی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بوون، به‌ڵام جۆن بۆڵتن به‌رده‌وام سه‌ختگیرانه‌تر سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئێران ده‌دوێت و ڕووانگه‌یه‌كی توندی هێرشبه‌رانه‌ی ده‌رباره‌ی حكوومه‌تی ئێران هه‌یه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ تره‌مپ خوازیاری ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنێكی نوێیه‌ له‌گه‌ڵ تاران.

یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كه‌ ڕاجیایی نێوان ئه‌م دوانه‌ی ئاشكرا كرد، بڕیاری هێرشێكی سنوورداری سه‌ربازی بوو بۆ سه‌ر ئێران له‌ پاش خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌، كه‌ دواتر تره‌مپ له‌و بڕیاره‌ پاشگه‌ز بووه‌وه‌. ئه‌وكات ئاشكرا كرا كه‌ بۆڵتن سه‌رسه‌ختانه‌ داكۆكیی له‌وه‌ كردووه‌ هێرشه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

بابه‌تێكی دیكه‌ كه‌ تره‌مپ و بۆڵتن بۆچوونی جیاوازیان له‌باره‌یه‌وه‌ هه‌بووه‌، دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بووه‌، كه‌ كۆتا بزماری له‌ تابووتی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م دوو سیاسییه‌ داوه‌.

چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ناكۆكییانه‌ هه‌ڵدا و ئاشكرا كرد كه‌ بۆڵتن له‌ پرسی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تاڵیبان، په‌راوێز خراوه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ جۆن بۆڵتن زۆر به‌ توندی دژی ڕێككه‌وتنی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تاڵیبان بووه‌، هه‌ر بۆهۆی ئه‌و دژایه‌تییه‌شی له‌ سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ نه‌كراوه‌ كه‌ تێیدا به‌رپرسانی ئه‌منیی ئه‌مریكا ئاماده‌ بوون.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، زاڵمای خه‌لیلزاد، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان، نوسخه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئه‌مریكا و تاڵیبانی به‌ بۆڵتن نه‌داوه‌.

سەرۆكی پەرلەمان: پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی ئامانجمانە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، پاڵپشتیی هەر هەوڵێك دەكەن بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵیی

قوباد تاڵەبانی: پڕۆژە یاسای چاكسازیی دەسكەوتی هیچ كەس‌و لایەنێكی دیاریكراو نییە

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای چاكسازیی دەسكەوتی هیچ كەس‌و لایەنێكی دیاریكراو نییەو بابەتێك نییە بۆ موزایەدەكردن.

خۆپیشاندەرانی بەغدا گەنجێكی 17 ساڵیان كوشت و بە ستوونی ترافیكلایتەوە هەڵیانواسی

خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی وەسبە لە بەغدا، گەنجێكی تەمەن "17"ساڵی تۆمەتبار بە "كوشتنی خۆپیشاندەران"یان لە ماڵێكدا دەستگیر كرد و كوشتيان.

چالاكانی چەمچەماڵ: گرنگی بە خزمەتگوزاری بدەن پێش ئەوەی خەڵك ڕێگەی دیكە بگرنە بەر

دەستەی پەیامی مەدەنیانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی قەزای چەمچەماڵ، یاداشتێكی ئاراسستەی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم كرد.

ناكۆكییه‌كانی تره‌مپ و بۆڵتن له‌سه‌ر چین؟

2019-09-10 19:24:31