بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد

په‌ره‌گراف

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ڕایگه‌یاند: هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ پرسی بودجه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێم، بانگهێشتی لیژنه‌كانی (دارایی، نه‌وت وگاز، یاسایی) له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ڵێت "بڕیار درا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكبهێرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رژمێریی 2020 و خستنه‌ڕووی داخوازییه‌كانی كوردستانییان به‌ هه‌موو پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانه‌وه‌".

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم:

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2019/9/11 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی فیدراڵ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی له‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان كه‌ رۆژی 8 ی ئه‌یلول له‌ هه‌ولێر به‌سترا خسته‌ڕوو . له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا ، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ و ئالوگۆڕكردنی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ پرسی بودجه‌ و به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له‌ قۆناخی سه‌ره‌تای ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی بودجه‌ی 2020 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ . هه‌روه‌ها بانگهێشتی لیژنه‌كانی ( دارایی، نه‌وت وگاز ، یاسایی ) له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش بۆ هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 2019/9/12 شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ خستنه‌ڕووی داتا و زانیاریی پێویست له‌ باره‌ی گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ.

له‌ بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، وه‌زیری پلاندانان راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ی سه‌رژمێری له‌ عێراق پێشكه‌ش كرد كه‌ بڕیاره‌ ساڵی 2020 ئه‌نجام بدرێت. وه‌زیری پلاندانان تیشكی خسته‌ سه‌ر لایه‌نه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ و ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. له‌مباره‌یه‌وه‌ بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكبهێرێت بۆ هه‌لسه‌نگاندنی پڕۆژه‌ی سه‌رژمێرییه‌كه‌ به‌ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانییان به‌ هه‌موو پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانه‌وه‌ .

له‌ كۆتاییدا، كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆی له‌ باره‌ی میكانیزمی نوێ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی باج كرد به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت. له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌ی په‌یڕه‌وی تایبه‌ت به‌ تیانووسی بازرگانی ( الدفاتر التجاریه‌)ی په‌سه‌ند كرد كه‌ میكانیزمی نوێ له‌ خۆده‌گرێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی باج.

ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی سعوودیه‌ی ئاشكرا كرد

به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ ناو خاكی ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه‌ ئاراسته‌ كراون.

گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی" بەردەوام دەبێت

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی بەردەوام دەبێت".

خامنەیی: لەسەر هیچ ئاستێك گفتوگۆ لە نێوان ئێران و ئەمریكا ناكرێت

ڕابەری باڵای ئێران جەخت لەوە دەكاتەوە كە "لەسەر هیچ ئاستێك" گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا ناكەن، "نە لە نیویۆرك، نە جگە لەوێ‌".

ناوه‌رۆكی لووتكه‌ی سێقۆڵیی ڕووسیا، ئێران و توركیا

ڕووسیا، ئێران و توركیا جه‌خت له‌ هه‌نگاوی ڕوون و كرداری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ئیدلب و ڕێخۆشكردن بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد

2019-09-11 16:28:27