بنەمای پەرەگراف متمانەیە

"تره‌مپ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بژاره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌كات"

په‌ره‌گراف

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكان له‌سه‌ر ئێران به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی كه‌شی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕووحانی، ڕه‌تناكاته‌وه‌ و ده‌شڵێت: تاران ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ واشنتۆن ڕێككه‌وتن بكات.

له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ ئایا چاوه‌ڕوانكراوه‌ له‌پێناو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران، سزاكانی سه‌ر تاران كه‌مبكاته‌وه‌؟ تره‌مپ وتی "با بزانین چی ده‌بێت".
له‌ دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جۆن بۆڵتن، ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، كه‌ به‌ سیاسییه‌كی دژه‌ ئێرانیی ناو ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ ناسرابوو، باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ واشنتۆن گۆڕانكاری له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌رانبه‌ر هه‌ندێك وڵات ده‌كات، له‌وانه‌ش ئێران.

تره‌مپ جارێكی دیكه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی له‌ ئێران ناده‌ن. وتیشی پێی وایه‌ كه‌ ئێران له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتندایه‌.

هاوكات ڕۆژنامه‌ی جیروزڵم پۆست بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تره‌مپ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بژاره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكاش له‌گه‌ڵ ئه‌و بژاره‌دایه‌.
لای خۆیشیه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی بلۆمبێرگ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ بۆڵتن زۆر به‌ توندی دژی بژاره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران بووه‌ و كه‌مێك پاش ناكۆكییه‌كی توندیان له‌وباره‌یه‌وه‌، تره‌مپ داوای لێ‌ كردووه‌ ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌.

به‌پێی بلۆمبێرگ، بژاره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكان به‌ مه‌به‌ستی ڕازیكردنی ڕووحانی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تره‌مپ، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ نووسینگه‌ی تره‌مپ له‌ كۆشكی سپی خراوه‌ته‌ به‌ر باس، هه‌ر له‌وێشدا وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا پاڵپشتیی لێ‌ كردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌جید ته‌ختڕه‌وانچی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ كاردانه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جۆن بۆڵتندا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ "ئێران گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناكات".

نوێنه‌ری ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند "سه‌رۆككۆماری ئێران به‌ ڕاشكاوی وتوویه‌تی تا سزاكان و تیرۆری ئابووری له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران به‌رده‌وام بێت، گفتوگۆ و دانوستان له‌ ئارادا نییه‌".

ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی سعوودیه‌ی ئاشكرا كرد

به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ ناو خاكی ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه‌ ئاراسته‌ كراون.

گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی" بەردەوام دەبێت

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی بەردەوام دەبێت".

خامنەیی: لەسەر هیچ ئاستێك گفتوگۆ لە نێوان ئێران و ئەمریكا ناكرێت

ڕابەری باڵای ئێران جەخت لەوە دەكاتەوە كە "لەسەر هیچ ئاستێك" گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا ناكەن، "نە لە نیویۆرك، نە جگە لەوێ‌".

ناوه‌رۆكی لووتكه‌ی سێقۆڵیی ڕووسیا، ئێران و توركیا

ڕووسیا، ئێران و توركیا جه‌خت له‌ هه‌نگاوی ڕوون و كرداری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ئیدلب و ڕێخۆشكردن بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ده‌كه‌نه‌وه‌.

"تره‌مپ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بژاره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌كات"

2019-09-11 23:09:20