بنەمای پەرەگراف متمانەیە

عومه‌ر سه‌یدعه‌لی و شۆڕش حاجی ڕكابه‌ری له‌سه‌ر پۆستی ڕێكخه‌ری گشتی ده‌كه‌ن

پەرەگراف - سه‌نگه‌ر سالار

جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی جڤاته‌كه‌ی هه‌ڵبژارد و سه‌رۆكه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ بوو به‌ یه‌كه‌م ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن. دوو كاندید بۆ پۆستی ڕێكخه‌ری گشتی و 13 كاندید بۆ ئه‌ندامێتی له‌ خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن. ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نج بۆ وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتیی باڵا له‌ناو گۆڕان هاتوونه‌ته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك ژنیان له‌ناودایه‌، ئه‌ویش له‌ ڕكابه‌رییه‌كی تونددایه‌.

كاتژمێر چواری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ واده‌ی خۆكانیدكردن بۆ ئه‌ندامێتی له‌ خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و پۆستی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی هات.

یاسین حه‌مه‌عه‌لی، ئه‌ندامی ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ په‌ره‌گرافی ڕاگه‌یاند "15 كه‌س خۆیان بۆ خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ڕێكخه‌ری گشتی كاندید كردووه‌ و فۆڕمه‌كانمان ئاراسته‌ی ژووری یاسایی كردووه‌".

یاسین حه‌مه‌عه‌لی وتی "چاوه‌ڕێن له‌ ژووی یاسایی ڕاستاندن بۆ فۆڕمی كاندیده‌كان بكرێت، پاش ته‌واوبوونی ڕێكاره‌ پێویسته‌كان ناوی كاندیده‌كان ئاشكرا ده‌كرێن".

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌ره‌گراف ئاشكرای كرد، "بۆ پۆستی ڕێكخه‌ری گشتی دوو كاندید هه‌ن، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتیی ئێستا و شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن".

به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌ره‌گراف، ژماره‌یه‌ك گه‌نج ڕكابه‌ری له‌سه‌ر پۆسته‌كانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ده‌كه‌ن كه‌ پۆسته‌كان جگه‌ له‌ ڕێكخه‌ری گشتی، پێكهاتوون له‌ (سكرتێری كاروباری جڤاتی نیشتمانی، سكرتێری كاروباری فراكسیۆنه‌كان، سكرتێری كاروباری باژێڕه‌كان، سكرتێری كاروباری ژووره‌كان و سكرتێری كاروباری خه‌ڵك).

بۆ پۆستی سكرتێری كاروباری خه‌ڵك، شه‌ش كه‌س خۆیان كاندید كردووه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ "قاره‌مان قادر، ئاواره‌ سڵێمان، عومه‌ر حه‌مه‌حسێن، كاوه‌ عه‌بدوڵڵا، مونیره‌ عوسمان و برزۆ مه‌جید".

هه‌روه‌ها عه‌دنان عوسمان و زمناكۆ جه‌لال، ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پۆستی سكرتێری كاروباری جڤاتی نیشتمانی. هه‌رچی پۆستی سكرتێری كاروباری باژێڕه‌كانیشه‌ هه‌ردوو كاندید شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا و ئاسۆ ڕه‌حیم ڕكابه‌ریی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی "د. ده‌رباز محه‌مه‌د و گه‌یلان شێخ عومه‌ر، خۆیان بۆ پۆستی سكرتێری كاروباری ژووره‌كان كاندید كردووه‌. جه‌لال جه‌وهه‌ریش كاندیده‌ بۆ پۆستی سكرتێری كاروباری فراكسیۆنه‌كان".

هه‌ر ئه‌مڕۆ جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووه‌وه‌ و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی جڤاته‌كه‌ی ئه‌نجام دا.

ته‌نیا دوو كه‌س خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی جڤاتی گشتی كاندید كردبوو كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ جه‌مال حاجی محه‌مه‌د و كوردۆ چاوشین بوون، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا جه‌مال حاجی محه‌مه‌د زۆرینه‌ی ده‌نگی جڤاتی گشتیی بۆ ئه‌و پۆسته‌ به‌ده‌ست هێنا. هه‌روه‌ها عه‌لی عه‌بدوڵڵا (عه‌لی باڵابه‌رز) بۆ جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی و پێشڕه‌و ڕه‌ئوف بۆ سكرتێری جڤاتی گشتی، تاكه‌ كاندیدی ئه‌و پۆستانه‌ بوون و به‌بێ‌ ڕكابه‌ر پۆسته‌كانیان به‌ده‌ست هێنا.

سه‌رۆكی جڤاتی گشتی ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت به‌ ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌وپێیه‌ش جه‌مال حاجی محه‌مه‌د بوو به‌ یه‌كه‌م ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن.

بڕیاره‌ ڕۆژی شه‌ممه‌، پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ لایه‌ن جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌كه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێن.

چانسی وه‌رگرتنی پۆسته‌ باڵاكانی گۆڕان له‌لایه‌ن ژنان و گه‌نجانی بزووتنه‌وه‌كه‌، كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدان و سیسته‌می كۆتا بۆ هیچ كام له‌و دوو توێژه‌ له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌. له‌نێو كاندیده‌كاندا ته‌نیا یه‌ك ژن هه‌یه‌، ئه‌ویش منیره‌ عوسمان، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانه‌، كه‌ له‌ ڕكابه‌رییه‌كی تونددایه‌ له‌گه‌ڵ پێنج كانید بۆ پۆستی سكرتێری كاروباری خه‌ڵك.

وه‌كو یاسین حه‌مه‌عه‌لی ده‌ڵێت "له‌ پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا له‌لایه‌ن جڤاتی نیشتمانییه‌وه‌ ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ڕێكخه‌ری گشتی هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌گه‌ر كاندیدێكی ژن له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌نگی پێویست بهێنێت، ئه‌وا ده‌رده‌چێت. به‌ڵام وه‌كو دیاریكردن، هیچ پۆستێك به‌ تایبه‌ت بۆ ئافره‌تان دیاری نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌پێی مه‌رج و ڕێنمایی هه‌موو هه‌ڵسوڕاوێكی دیاری ژنان ده‌توانێت خۆی كاندید بكات بۆ هه‌ر پۆستێك كه‌ بیه‌وێت".

جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێكهاتووه‌ له‌ باژێڕوانه‌كان (به‌رپرسی مه‌كۆكان)، ڕێكخه‌ری ژووره‌كان، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، نوێنه‌ری ئافره‌تان له‌ پارێزگاكان و سێ‌ نوێنه‌ری هه‌نده‌رانی بزووتنه‌وه‌كه‌.

خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن به‌رپرسی جێبه‌جێكردنی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕانه‌، له‌ ڕێكخه‌ری گشتی‌ و شه‌ش ئه‌ندام پێكدێت. تا ئێستا دوو ئه‌ندامی ئه‌م خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنه‌ی ئێستا له‌ كاردایه‌، ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌ تۆفیق حه‌مه‌ڕه‌حیم و عوسمان حاجی مه‌حموودن. پێشتریش عوسمان حاجی مه‌حموود، سكرتێری باژێڕوانه‌كان كه‌ ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن بوو، ڕایگه‌یاند به‌هۆی "بێئومێدبوون"ی له‌ گۆڕانكاری ناوخۆیی‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ده‌ستی له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ده‌ستووری ناوخۆیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ڵبژاردنی ڕێكخه‌ری گشتی له‌ناو جڤاتی نیشتمانی‌ و دوو ساڵ جارێك ده‌بێت‌، هه‌ر كه‌سێك ته‌نیا بۆ سێ خولی هه‌ڵبژاردن بۆی هه‌یه‌ بۆ هه‌مان پۆست خۆی كاندید بكات.

هه‌روه‌ها خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، به‌ هه‌مان شێوه‌ی ڕێكخه‌ری گشتی، ئه‌ندامه‌كانی له‌ناو جڤاتی نیشتمانی‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ‌و ته‌نیا بۆ سێ خولی هه‌ڵبژاردن بۆیان هه‌یه‌ بۆ هه‌مان پۆست، خۆیان كاندید بكه‌ن.

ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی سعوودیه‌ی ئاشكرا كرد

به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ ناو خاكی ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه‌ ئاراسته‌ كراون.

گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی" بەردەوام دەبێت

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی بەردەوام دەبێت".

خامنەیی: لەسەر هیچ ئاستێك گفتوگۆ لە نێوان ئێران و ئەمریكا ناكرێت

ڕابەری باڵای ئێران جەخت لەوە دەكاتەوە كە "لەسەر هیچ ئاستێك" گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا ناكەن، "نە لە نیویۆرك، نە جگە لەوێ‌".

ناوه‌رۆكی لووتكه‌ی سێقۆڵیی ڕووسیا، ئێران و توركیا

ڕووسیا، ئێران و توركیا جه‌خت له‌ هه‌نگاوی ڕوون و كرداری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ئیدلب و ڕێخۆشكردن بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ده‌كه‌نه‌وه‌.

عومه‌ر سه‌یدعه‌لی و شۆڕش حاجی ڕكابه‌ری له‌سه‌ر پۆستی ڕێكخه‌ری گشتی ده‌كه‌ن

2019-09-12 12:02:59