بنەمای پەرەگراف متمانەیە

خامنەیی: لەسەر هیچ ئاستێك گفتوگۆ لە نێوان ئێران و ئەمریكا ناكرێت

پەرەگراف

لە سەروبەندنی دەستپێكردنی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران جەخت لەوە دەكاتەوە كە "لەسەر هیچ ئاستێك" گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا ناكەن، "نە لە نیویۆرك، نە جگە لەوێ‌".

عەلی خامنەیی، گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكای بە "فریودان" ناو بردووە و دەڵێت "ڕادەستبوونە بە خواستەكانی ئەمریكا و دانپێدانانە بە كاریگەریی ئەوپەڕی فشار بۆ سەر ئێران".

خامنەیی ڕایگەیاند تەنیا لە یەك حاڵەتدا ئێران گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا دەكات، ئەویش لە چوارچێوەی وڵاتانی پێنج كۆ یەك. "هەركات ئەمریكا پاشگەزبووەوە (لە هەنگاوەكانی دژی ئێران) و گەڕایەوە بۆ ناو ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی، ئەوكات لە چوارچێوەی وڵاتانی ناو ڕێككەوتنەكە كە هاوبەشن و گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەكەن، ئەمریكاش دەتوانێن بەشداری بكات. لە دەرەوەی ئەوە، هیچ گفتوگۆیەك، لە هیچ ئاستێكدا لە نێوان بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی و ئەمریكا ڕوو نادات، نە لە نیویۆرك، نە جگە لە نیۆرك. نە دووقۆڵی و نە چەند قۆڵی".

ڕابەری باڵای ئێران لەگەڵ جەخت كردنەوە لەوەی كە "ئەوپەڕی فشارەكانی ئەمریكا لە دژی میللـەتی ئێران، هیچ بەهایەكی نییە"، دەڵێت "هۆكاری پێداگریی ئەوان (ئەمریكا) لەسەر ئەوەی كە ئەگەر لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا یەك كۆبوونەوە بكەن، هەموو كێشەكان چارەسەر دەبێت، ئەوەیە كە بیسەلمێنن ئەوپەڕی فشار لە بەرانبەر ئێراندا سیاسەتێكی سەركەوتووە و دەبێت هەمان سیاسەت پەیڕەو بكەن".

لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆی سازدانی گفتوگۆی نێوان ترەمپ و ڕووحانی لە پەراوێزی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك، بڵاو بووەوە. فەرەنسایش لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵی سازدانی گفتوگۆیەكی لەو جۆرەی دا، بەڵام سەركەوتوو نەبوو.

دۆناڵد ترەمپ كە چەندین جار مەیلی خۆی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حەسەن ڕووحانی نیشان داوە، بەڵام ڕۆژی دووشەممە لە تویتێكدا وتی، ئەوەی كە ئەو مەیلی گفتوگۆی بێ مەرجی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران هەبێت، هەڵە تێگەیشتنە.

2019-09-17 11:50:21