بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی سعوودیه‌ی ئاشكرا كرد

په‌ره‌گراف

به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی سعوودیه‌ له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ و ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ ناو خاكی ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه‌ ئاراسته‌ كراون.

ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ ناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ تۆڕی هه‌واڵی (سی بی ئێس)یان ڕاگه‌یاندووه‌ "هێرشه‌كان له‌ باشووری ئێران و له‌ خاڵێكی باكووری كه‌نداوی فارسه‌وه‌ ئه‌نجام دراون".

سی بی ئێس له‌ زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه‌ ده‌ڵێت "به‌ لای كه‌مه‌وه‌ یه‌ك مووشه‌كی ئێرانی به‌ ئاسمانی كوه‌یتدا تێپه‌ڕیوه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ سیسته‌مه‌ به‌رگرییه‌ مووشه‌كییه‌كانی سعوودیه‌ هه‌موویان به‌ ئاراسته‌ی باشوور و سنووری یه‌مه‌ن جێگیر كراون، هه‌ر بۆیه‌ توانای به‌رگری له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و مووشه‌كانه‌یان نییه‌ كه‌ له‌ باكووره‌وه‌ ئاراسته‌ی سعوودیه‌ ده‌كرێن.

لای خۆیشیه‌وه‌ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ریكا، ڕایگه‌یاند "مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌ره‌و سعوودیه‌ گه‌شتی كردووه‌ تا ده‌رباره‌ی چۆنێتیی كارادنه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعوودیه‌ گفتوگۆ بكات".

مایك پێنس له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌ی سه‌رقاڵی به‌دواداچوونی به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ڕۆڵی ئێرانه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا، وتی "ئه‌مریكا ئاماده‌ی به‌رگریكردنه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ ڕۆژانی ئاینده‌دا باشترین بڕیار بۆ پیشاندانی كاردانه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه‌دا ده‌دات.

نامەیەكی ترەمپ بۆ ئەردۆغان سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ هەسەدە ئاشكرا دەبێت

ترەمپ لە نامەیەكدا كە ئاراستەی ئەردۆغانی كردووە، داوای لێ‌ دەكات كە پیاوێكی "توند و گێل" نەبێت و بە دانوستان لەگەڵ هەسەدە ڕازی ببێت.

پۆلیسی سلێمانی: ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو ڕۆژنامەنووسەكە و منداڵەكەیان خۆكوژی بووە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو ڕۆژنامەنووسەكە و منداڵەكەیان "خۆكوژی" بووە و سبەینێ وردەكاریی ڕووداوەكە بڵاو دەكەنەوە.

سەرۆكایەتییەكانی هەرێم خۆیان لە قەرەی توركیا نادەن

سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان، بە ڕوونی ئیدانەی لەشكركێشی توركیا ناكەن بۆ سەر ڕۆژئاوا

كۆمپانیای فۆلكس ڤاگنی ئه‌ڵمانی دروستكردنی كارگه‌یه‌كی له‌ توركیا ڕاگرت

به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، كۆمپانیای فۆلكس ڤاگنی ئه‌ڵمانی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، بڕیاری دا دروستكردنی كارگه‌یه‌كی له‌ توركیا ڕابگرێت.

ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی سعوودیه‌ی ئاشكرا كرد

2019-09-17 20:59:40