بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئەنەكەسە داوای پێكهێنانی "خۆبەڕێوەبەرییەكی نوێ" بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

پەرەگراف

ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە)، داوای پێكهێنانی "خۆبەڕێوەبەرییەكی نوێ" بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دەكات كە "هەموو پێكهاتەكان لەخۆ بگرێت".

ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە)، ڕاگەیەندراوێكی دەربارەی پێشهاتەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و ئەگەری هێرشی توركیا بۆ سەر ناوچەكە بڵاو كردەوە.

ئەنەكەسە ڕەخنەی تووند ئاراستەی پەیەدە دەكات و بە پیادەكردنی "سیاسەتی قۆرخكردنی دەسەڵات" تۆمەتباری دەكات و دەڵێت "ڕێگە بە هیچ جۆرە نزیكبوونەوەیەك لەگەڵ لایەنەكانی دیكە نادات، سەرەڕای ئەوەی هەوڵی دڵسۆزانە هەبوو".

ئەنەكەسە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت "هەڕەشەكانی توركیا و ئامادەكارییەكانی بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی باشووری لەگەڵ سووریا و لێدوانە نابەرپرسیارانەكانی گرووپە چەكدارییەكان، نیگەرانی كردووین. بە تایبەتی دوای بڕیاری كشانەوەی لە ناكاوی سوپای ئەمریكا لە خاڵەكانی چاودێریی سنووریی لەگەڵ توركیا".

ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا، "پێكهێنانی خۆبەڕێوەبەرییەكی نوێ بۆ ناوچەكە كە هەموو پێكهاتەكان لەخۆ بگرێت و هێزێكی سەربازیی هاوبەش" بە "باشترین ڕێگەچارە" بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ناو دەبات

هەروەها داوای ڕێگەچارەیەكی سیاسیی گەنجاو بۆ قەیرانی سووریا دەكات كە تێیدا مافەكانی گەلی كوردیش لەبارچاو بگیرێت و دەڵێت "گۆڕانكارییە دیموگرافییەكان ئەنجامی كارەستباری بۆ سەر ناوچەكە دەبێت".

ئەنەكەسە داوا لە وڵاتانی ناوچەكە و جیهان و نەتەوەیەكگرتوەكانیش دەكات ڕێكاری پێویست بگرنە بەر بۆ ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و  ڕێگە نەدەن "گەلی كورد ببێت بە قوربانیی ناكۆكی و ململانێ‌ سیاسییەكان".

كۆرۆنا چەند پارێزگایەكی ئێران دەگرێتەوە‌و گیان لەدەستدان گەیشتە 4 كەس

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بۆ ۱۸ كەس بەرزبووەوە كە چوار كەسیان گیانیان لەدەست داوە، ڤایرۆسەكە چەند پارێزگایەكی گرتووەتەوە.

حكومەت لەبارەی منداڵەكەی هەولێر: نەرمی نواندن و چاوپۆشیكردن قبوڵ ناكرێت

دەستدرێژی كردنەسەر ئەو منداڵە كاردانەوەی فراوانی لێكەوتووەتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی باوكی منداڵەكە قسەی بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن كرد.

كۆرۆنا لە ئێران تەشەنە دەكات؛ عێراق‌و هەرێم ڕێوشوێنی تووند دەگرنەبەر

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران تەشەنە دەكات‌و سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە سەرۆكایەتی ڕوبەڕوبوونەوەی دەكات

وردەكاریی قەرزەكانی سەر شاسوار عەبدولواحید؛ حكومەت دەڵێت: خۆڵ دەكاتە چاوی خەڵك

شاسوار عەبدولواحید نزیكەی 70 ملیار دینار پارەی حكومەتی هەرێم قەرزارەو حكومەت دەڵێت: بۆ خۆدزینەوە لە دانەوەی قەرز خۆڵ لە چاوی خەڵك دەكات.

ئەنەكەسە داوای پێكهێنانی "خۆبەڕێوەبەرییەكی نوێ" بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

2019-10-09 14:27:26