بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئەنەكەسە داوای پێكهێنانی "خۆبەڕێوەبەرییەكی نوێ" بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

پەرەگراف

ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە)، داوای پێكهێنانی "خۆبەڕێوەبەرییەكی نوێ" بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دەكات كە "هەموو پێكهاتەكان لەخۆ بگرێت".

ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە)، ڕاگەیەندراوێكی دەربارەی پێشهاتەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و ئەگەری هێرشی توركیا بۆ سەر ناوچەكە بڵاو كردەوە.

ئەنەكەسە ڕەخنەی تووند ئاراستەی پەیەدە دەكات و بە پیادەكردنی "سیاسەتی قۆرخكردنی دەسەڵات" تۆمەتباری دەكات و دەڵێت "ڕێگە بە هیچ جۆرە نزیكبوونەوەیەك لەگەڵ لایەنەكانی دیكە نادات، سەرەڕای ئەوەی هەوڵی دڵسۆزانە هەبوو".

ئەنەكەسە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت "هەڕەشەكانی توركیا و ئامادەكارییەكانی بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی باشووری لەگەڵ سووریا و لێدوانە نابەرپرسیارانەكانی گرووپە چەكدارییەكان، نیگەرانی كردووین. بە تایبەتی دوای بڕیاری كشانەوەی لە ناكاوی سوپای ئەمریكا لە خاڵەكانی چاودێریی سنووریی لەگەڵ توركیا".

ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا، "پێكهێنانی خۆبەڕێوەبەرییەكی نوێ بۆ ناوچەكە كە هەموو پێكهاتەكان لەخۆ بگرێت و هێزێكی سەربازیی هاوبەش" بە "باشترین ڕێگەچارە" بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ناو دەبات

هەروەها داوای ڕێگەچارەیەكی سیاسیی گەنجاو بۆ قەیرانی سووریا دەكات كە تێیدا مافەكانی گەلی كوردیش لەبارچاو بگیرێت و دەڵێت "گۆڕانكارییە دیموگرافییەكان ئەنجامی كارەستباری بۆ سەر ناوچەكە دەبێت".

ئەنەكەسە داوا لە وڵاتانی ناوچەكە و جیهان و نەتەوەیەكگرتوەكانیش دەكات ڕێكاری پێویست بگرنە بەر بۆ ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و  ڕێگە نەدەن "گەلی كورد ببێت بە قوربانیی ناكۆكی و ململانێ‌ سیاسییەكان".

لە ڕۆژانی كەرەنتینەدا بڕینەوەی دار‌و سەرپێچی ژینگەیی زیادیان كردووە

سەرپێچییە ژینگەییەكان هەڵكشاون‌و حاڵەتەكانی بڕینەوەی داری دارستانەكان‌و كوورەی خەڵوز دروستكردن‌ زیادیان كردووە.

وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای ڕاگەیاند

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 21 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا دەستنیشان كراون؛ 20 لە هەولێرو یەك لە ناحیەی بازیان لە سلێمانی.

نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی هەرێمی كوردستانی بۆ مستەفا كازمی ڕاگەیاند

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، پێشوازی لە كاندیدكردنی مستەفا كازمی دەكەن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.

ئەنەكەسە داوای پێكهێنانی "خۆبەڕێوەبەرییەكی نوێ" بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

2019-10-09 14:27:26