بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پرۆژەیاساكەی گراهام سزای قورسی دارایی و سەربازی بەسەر توركیادا دەسەپێنێت

پەرەگراف

سیناتۆر لیندزی گراهام، ناوەرۆكی پرۆژەیاسای سزادانی توركیای بڵاو كردەوە كە لەگەڵ سیناتۆر كریس ڤان هولن ئامادەیان كردووە. پرۆژەیاساكە سزای زۆر توندی دارایی بۆ بەرپرسانی باڵا و سەربازی بۆ ئەنقەرە لە خۆ دەگرێت.

بەپێی ناوەرۆكی پرۆژەیاساكە كە لیندزی گراهام لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، داوای "سەپاندنی سزا بەسەر سەروەت و سامانی سەركردەكانی توركیا؛ لەنێویاندا: سەرۆك، جێگری سەرۆك، وەزیرانی دەرەوە، بەرگری، دارایی، بازرگانی و وزە" كراوە.

هەروەها پرۆژەیاساكە سەپاندنی سزای بەسەر هەر "كەسێكی بیانی"دا لەخۆ گرتووە كە "چەك و پێداویستیی سەربازی بە سوپای توركیا بفرۆشێت".

ماددەیەكی دیكەی پرۆژەیاساكە سەپاندنی سزایە بەسەر "هەر كەس و لایەنێك"دا كە پێداویستی و خزمەتگوزاری و زانیاریی بۆ بەرهەمهێنانی هەر كەرتێكی وزەی توركیا دابین بكات كە بۆ هێزە چەكدارەكانی بەركار بهێنرێت.

هەر بەپێی پرۆژەیاساكە، فرۆشتنی "زانیاری و كەلوپەلی سەربازی" لەلایەن ئەمریكاوە بە توركیا "قەدەغە" دەكرێت.

بڵاوكردنەوەی ناوەرۆكی پرۆژەیاسای سەپاندنی سزا بەسەر توركیا لەلایەن لیندزی گراهامەوە، پاش ئەوە هات كە دۆناڵد ترەمپ ئەمشەو ڕایگەیاند لەگەڵ گراهام بیروڕایان لەبارەی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا جیاوازە، بەڵام هاوڕایی لەگەڵ ئەو سیناتۆرە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا دەربڕی و ڕایگەیاند "لەگەڵ ئەوەدام لە سزا قورستر بەسەر توركیادا بسەپێنین".

پرۆژە یاسای سەپاندنی سزا بەسەر توركیا ئەگەر دەنگی دوو لەسەر سێی کۆنگرێسی ئەمریکا بەدەستبهێنێت، ئەوا ترەمپ ناتوانێت ڤیتۆی بکات، ئەگەر تەنها بە زۆرینەی سادە بێت، ئەوا ترەمپ ئەتوانێ ڤیتۆی بکات

گراهام لە تویتێكی دیكەدا داوای "توندكردنەوەی ڕێكارەكان بۆ پێدانی ڤیزەی ئەمریكا بە سەركردەكانی توركیا"ی كردووە و دەشڵێت "زۆربەی ئەندامانی كۆنگرێس پێیان وایە كە نابێت پشت بكرێتە كوردەكان كە هاوپەیمانێكی بەهێز بوون لە شەڕی دژی داعش".

دێنێش لیندزی گراهام، لە تویتێكدا ڕایگەیاند "ئەگەر توركیا بەرەو باكووری سووریا پێشڕەوی بكات، ئەوا كۆمەڵە سزایەكی دۆزەخیی لەلایەن كۆنگرێسەوە بەدوادا دێت".

ئەو سیناتۆرە دیارەی كۆنگرێسی ئەمریكا دەربارەی سزاكان وتبووی "بەرفراوان، قووڵ و وێرانكەر دەبن بۆ توركیا".

لیندزی گراهام یەكێكە لە سیناتۆرە كاریگەرەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا. ئەو سەر بە پارتی كۆمارییەكانی ئەمریكایە كە هەمان پارتی دۆناڵد ترەمپە و بە كەسێكی نزیكی ترەمپ دادەنرێت كە لە زۆر پرسی پەیوەست بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكادا بۆچوونەكانی كاریگەریی بەسەر سەرۆكی وڵاتەوە هەیە.

لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوو كاتێك دۆناڵد ترەمپ بە هەمان شێوەی ئێستا لە ناكاو بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە باكووری سووریا دا، ئەو كاتیش گراهام بە تووندی دژی بڕیارەكە وەستایەوە و لۆبییەكی بەهێزی بۆ مانەوەی سەربازە ئەمریكییەكان لە ناوچە كوردییەكانی سووریا كرد. تا ئەو ڕادەیەی دووقۆڵی لەگەڵ ترەمپ كۆبوونەوە و ڕایگەیاند، ترەمپ دڵنیای كردووەتەوە كە هیچ شتێكی خراپ بەسەر كوردەكانی سووریادا نایەت.

نامەیەكی ترەمپ بۆ ئەردۆغان سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ هەسەدە ئاشكرا دەبێت

ترەمپ لە نامەیەكدا كە ئاراستەی ئەردۆغانی كردووە، داوای لێ‌ دەكات كە پیاوێكی "توند و گێل" نەبێت و بە دانوستان لەگەڵ هەسەدە ڕازی ببێت.

پۆلیسی سلێمانی: ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو ڕۆژنامەنووسەكە و منداڵەكەیان خۆكوژی بووە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو ڕۆژنامەنووسەكە و منداڵەكەیان "خۆكوژی" بووە و سبەینێ وردەكاریی ڕووداوەكە بڵاو دەكەنەوە.

سەرۆكایەتییەكانی هەرێم خۆیان لە قەرەی توركیا نادەن

سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان، بە ڕوونی ئیدانەی لەشكركێشی توركیا ناكەن بۆ سەر ڕۆژئاوا

كۆمپانیای فۆلكس ڤاگنی ئه‌ڵمانی دروستكردنی كارگه‌یه‌كی له‌ توركیا ڕاگرت

به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، كۆمپانیای فۆلكس ڤاگنی ئه‌ڵمانی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، بڕیاری دا دروستكردنی كارگه‌یه‌كی له‌ توركیا ڕابگرێت.

پرۆژەیاساكەی گراهام سزای قورسی دارایی و سەربازی بەسەر توركیادا دەسەپێنێت

2019-10-10 01:02:05