بنەمای پەرەگراف متمانەیە

عەلی حەمەساڵح: مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم مەترسیی لەسەرە

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان

پەرەگراف

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، هۆشداری دەربارەی مەترسییەكانی سەر مووچە دەدات. هاوكات دەڵێت: لە داهاتی هەر بەرمیلێك نەوتی هەرێم، تەنیا 22 و 67 سەنت دراوە بە وەزارەتی دارایی.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە "داهاتی نەوت، یاسای چاكسازی و مەترسی لەسەر مووچە" بڵاو كردەوە.

سەبارەت بە بڕی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، عەلی حەمەساڵح دەڵێت "پاش بەدواداچون و لێكۆڵینەوە بۆ داهاتی نەوتی مانگی پێشوو، بە پشتبەستن بە داتای حكوومەتی هەرێم و كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی، ڕۆژانە هەرێمی كوردستان ٤٤١ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە و كۆی مانگەكە نزیكەی ١٣ ملیۆن بەرمیلە".

وەكو سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان خستوویەتیە ڕوو، لە كۆی داهاتی نەوت "ئەو پارەیەی دراوە بە وەزارەتی دارایی ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە"، كە بەپێی لێكدانەوەی ناوبراو "لە هەر بەرمیلێك نەوت تەنیا 22.67 بیستودوو دۆلار و شەستوحەوت سەنت دراوەتە وەزارەتی دارایی".

"ماوەی سێ ساڵە نرخی نەوت و بڕی هەناردە هەرچەند بووبێت، نزیكەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار دراوە بە وەزارەتی دارایی بۆ مووچە"، عەلی حەمەساڵح وا دەڵێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان سەبارەت بە بوونی مەترسی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوە كردووە كە "نیوە زیاتری مووچەی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە دێت و هیچ بەرچاوڕوونییەكیش نییە كە عێراق چی لێ دێت".

ئەو دەڵێت "تا ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك نییە بۆ ساڵی ئایندە و گفتوگۆكانیش (لە نێوان هەرێم و بەغدا) وەستاوە".

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان پێی وایە لە ئەگەری مانەوەی عادل عەبدولمەهدیش، ناردنی بوودجەی هەرێم وەكو ساڵی ٢٠١٩ "زۆر ئەستەمە بەردەوام بێت".

بۆیە عەلی حەمەساڵح هۆشداری دەدات كە "مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم مەترسیی لەسەرە". داواش دەكات "لە پاڵ هەوڵی جیددی بۆ چاكسازیی ناوخۆ، پێویستە كە نەوت ڕادەست بكرێت و مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی بكرێت ".

سەبارەت بە یاسای چاكسازیش، كە وەكو سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان خۆی دەڵێت "لە ڕێككەوتنی پێكهێنانی حكوومەتدا كاری لە پێشینە بوو، لە كارنامەی حكوومەتیش یەكەم خاڵ بوو"، لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە "بەهۆی هەندێك لێكتێنەگەیشتن دواكەوت، ئێستا سەرۆكایەتیی حكوومەت بڕیاری داوە لە زووترین كاتدا ڕەوانەی پەرلەمانی بكات. چاوەڕێی ئەنجامین لەم مانگەدا".

لەگەڵ جەختكردنەوە لە "چاكسازی لە خەرجی و مووچە، چاكسازی لە نەوت و باج و گومرگ"، عەلی حەمەساڵح دەڵێت "ئێستا گەندەڵیی ڕێكخراو هەیە و مانگانە چەندین ملیۆن دۆلاری خەڵك بۆ چەند كەسێك دەڕوات".

كۆرۆنا لە ئێران تەشەنە دەكات؛ عێراق‌و هەرێم ڕێوشوێنی تووند دەگرنەبەر

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران تەشەنە دەكات‌و سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە سەرۆكایەتی ڕوبەڕوبوونەوەی دەكات

وردەكاریی قەرزەكانی سەر شاسوار عەبدولواحید؛ حكومەت دەڵێت: خۆڵ دەكاتە چاوی خەڵك

شاسوار عەبدولواحید نزیكەی 70 ملیار دینار پارەی حكومەتی هەرێم قەرزارەو حكومەت دەڵێت: بۆ خۆدزینەوە لە دانەوەی قەرز خۆڵ لە چاوی خەڵك دەكات.

ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە ئێران‌و گیان لە دەست دانی دوو كەس ڕاگەیەندرا

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان بەردەوامەو بەرپرسانی ئێران دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان بەو ڤایرۆسەیان لە وڵاتەكەیان ڕاگەیاند.

كۆسرەت ڕەسوڵ: ڕێككەوتنی نهێنیم ئەنجام نەداوە بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی یەكێتی

كۆسرەت ڕەسوڵ ڕەتی دەكاتەوە هیچ ڕێككەوتنێكی نهێنی ئەنجام دابێت لەبارەی هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی یەكێتی.

عەلی حەمەساڵح: مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم مەترسیی لەسەرە

2019-11-06 11:55:44