بنەمای پەرەگراف متمانەیە

دوو كارمەندی پێشووی تویتەر سخورییان بۆ سعوودیە كردووە

پەرەگراف

دوو كارمەندی پێشووی تویتەر، تۆمەتبارن بە سیخوڕیكردن بۆ سعوودیە. یەكێكیان دەستگیر كراوە و ئەوی دیكەیان بۆ سعوودیە هەڵاتووە.

ڕۆژی چوار شەممە لە دادگایەكی شاری سانفرانسیسكۆی ئەمریكا ئەو تۆمەتە ئاشكرا كرا كە دراوەتە پاڵ ئەو دوو كارمەندەی پێشووی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر. ئەوان هاوكاریی دەسەڵاتدارێتیی سعوودیەیان كردووە بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی كەسیی بەكاربەرانی تویتەر، لەوانەش ڕەخنەگرانی بنەماڵەی پاشایەتی.

ئەو دوو كەسە ناویان (ئەحمەد ئەبوعەموو و عەلی زبارە)یە، كە یەكەمیان هاووڵاتییەكی ئەمریكی و دووەمیان بە ڕەگەز سعوودییە.

هاوكات كەسێكی دیكەش بە ناوی (ئەحمەد مەتەری) بە سیخوڕی تۆمەتبار كراوە. مەتەری ڕۆڵی نێوەنگیری لە نێوان ئەو دوو كارمەندە و دەوڵەتی سعوودیەدا گێڕاوە.

ئەحمەد ئەبوعەموو ڕۆژی چوار شەممە لە دادگایەك لە سیاتڵ ئامادە بوو و تا كاتی دانیشتنی دووەمی دادگا كە ڕۆژی هەینییە، ڕەوانەی زیندان كرا.

ئەبوعەموو كە لە ساڵی 2015 پەیوەندیی بە تویتەرەوە كردووە، هاوكات تۆمەتی ساختەكردنی بەڵگەنامە و درۆكردن لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵیی ئەمریكای دراوەتە پاڵ.

عەلی زبارە، ئەندازیاری پێشووی تویتەر، تۆمەتبارە بەوەی كە دوای كاركردن لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە، دەستی بۆ زانیاریی كەسیی شەش هەزار بەكاربەری تویتەر بردووە.

لێكۆڵەران دەڵێن "دوای ئەوەی كە بەڕێوەبەرەكانی گومانیان لە زبارە كردووە، ناچار بە وەرگرتنی مۆڵەتیان كردووە. دواتریش لەگەڵ ژن و كچەكەی ڕووی لە سعوودیە كردووە".

تویتەر لەبارەی ئەو دۆسیەوە دەڵێت "دەركەوتووە كە هەندێك كاراكتەری خراپ، ئامادەن تا چ ئاستێك كار بۆ لاوازكردنی خزمەتگوزارییەكانمان بكەن".

هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە "ئێمە دەزانین كە هەندێك لە بەكاربەران بۆ خستنەڕووی بۆچوونی خۆیان ڕووبەڕووی چ مەترسییەك دەبنەوە. ئێمە خزمەتگوزاریی پێویستمان بۆ پاراستنی سنووری كەسیی بەكاربەران هەیە".

كۆرۆنا لە ئێران تەشەنە دەكات؛ عێراق‌و هەرێم ڕێوشوێنی تووند دەگرنەبەر

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران تەشەنە دەكات‌و سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە سەرۆكایەتی ڕوبەڕوبوونەوەی دەكات

وردەكاریی قەرزەكانی سەر شاسوار عەبدولواحید؛ حكومەت دەڵێت: خۆڵ دەكاتە چاوی خەڵك

شاسوار عەبدولواحید نزیكەی 70 ملیار دینار پارەی حكومەتی هەرێم قەرزارەو حكومەت دەڵێت: بۆ خۆدزینەوە لە دانەوەی قەرز خۆڵ لە چاوی خەڵك دەكات.

ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە ئێران‌و گیان لە دەست دانی دوو كەس ڕاگەیەندرا

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان بەردەوامەو بەرپرسانی ئێران دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان بەو ڤایرۆسەیان لە وڵاتەكەیان ڕاگەیاند.

كۆسرەت ڕەسوڵ: ڕێككەوتنی نهێنیم ئەنجام نەداوە بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی یەكێتی

كۆسرەت ڕەسوڵ ڕەتی دەكاتەوە هیچ ڕێككەوتنێكی نهێنی ئەنجام دابێت لەبارەی هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی یەكێتی.

دوو كارمەندی پێشووی تویتەر سخورییان بۆ سعوودیە كردووە

2019-11-07 13:51:47