په‌ره‌گراف- هەكار مەحمود
موقته‌دا سه‌در، هه‌ڕه‌شه‌ی كۆتایی هێنان به بوونی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌ست وه‌ربداته كاروباری وڵاته‌كه.
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له تویتێكدا ده‌ڵێت "جارێكی دیكه ئه‌مریكای داگیركه‌ر سه‌لماندی كه ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی دیكه‌دا ده‌كات، عێراق بۆ عێراقییه‌كانه هه‌ر ئه‌وانیش ئایندهی دیاری ده‌كه‌ن".
سه‌در، ئه‌مریكا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه پێشتر له ڕێگه‌ی داگیركردنی وڵاته‌كه‌وه به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی به‌سه‌ر عێراقدا سهپاندنووه و ده‌ڵێت "عێراق گه‌وره‌ی هه‌یه و ده‌توانێت بیپارێزێت، پێویستی به ده‌ستوه‌ردانی ئێوه و هیچ لا یهنێكی دیكه نییه".
هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ده‌ست وه‌ربدات له كاروباری عێراق، ئه‌وا "خۆپیشاندانی ملیۆنی له دژی ڕاده‌گه‌یه‌نم و بوونی له عێراق ده‌سڕینه‌وه".
ئه‌م تووڕه‌بوونه‌ی سه‌در له وه‌ڵامی ئه‌مریكادایه كه ئه‌مڕۆ داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی لە عێراقدا كرد.
كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا وتی "پێویستە دەوڵەتی عێراق دەست هەڵبگرێت لە توندووتیژی دژی خۆپیشاندەران و كار بە بەڵێنەكەی سەرۆككۆمار (د. بەرهەم ساڵح) بكات بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت".
هاوكات موقته‌دا سه‌در ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مریكا داوا ده‌كات ئینته‌رنێت قه‌ده‌غه نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به قسه‌ی سه‌در "تۆڕی ئینته‌رنێت له‌ژێر ده‌ستی ئه‌مريكا خۆیدایه".
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه داوای هه‌ڵبژاردنی پیشوهختیان كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به چاودێریی ئه‌مریكا بێت، بێ ده‌نگ نابین و ڕێگه‌ش ناده‌ین ئه‌مریكا سواری شه‌پۆله‌كه بێت و عێراق بكاته سووریا، یان هه‌ر گۆڕه‌پانێكی دیكه‌ی ململانێ".
* كۆشكی سپی داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق دەكات