بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سێ‌ ماددەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە بەرژەوەندیی كورد "هەڵوەشێندرانەوە"

پەرەگراف

سێ‌ ماددەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق كە لەلایەن كوردەوە تانەیان لەسەر تۆمار كرابوو، بە بڕیاری داداگای باڵای فیدراڵیی عێراق "هەڵوەشێندرانەوە".

پاش پەسەندكردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق و زیادكردنی چەند ماددەیەك بۆ یاساكە كە بە زیانی كورد لە ناوچە دابڕێندراوەكان دەشكانەوە، لایەنە كوردستانییەكان و لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی پەرلەمانی كوردستان، لە دادگای فیدراڵی سكاڵایان لەسەر ئەو ماددانەی یاساكە تۆمار كرد.

ئەمڕۆ دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە سكاڵاكەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەڕێوە چوو.

جوان یونس، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "توانیمان براوەی تانەكە بین و ماددەكانی 12 و 16 و 17ی ئەو یاسایە هەڵوەشێندرانەوە".

وەكو جوان یونس وتی "ماددەی 12 باس لە فۆڕمی خۆراك و ناوی دەنگدەران دەكات لە لیستی دەنگدەرا، ئەگەرهاتوو چوونیەك نەبوون، ئەو كەسە ناتوانێت دەنگ بدات. ئەو ماددەیە هەڵوەشێندرایەوە، چونكە كۆمسیۆن ناوی دەنگدەران لە لیستی ناوی دەنگدەراندا تۆمار دەكات".

هەروەها ئاماژەی بەوە كرد كە "ماددەی 16 باسی لەوە دەكرد ئەگەر ئاوارەكان لەناو پارێزگای خۆیان نەبن، ناتوانن دەنگ بدەن. ئەو ماددەیەش هەڵوەشێندرایەوە".

هەرچی ماددەی 17یشە كە سەپاندبووی بەسەر دەنگدەراندا كە دەبێت دەنگ بدەن، ئەو ماددەیەش بە بەڵگەی دژبوونی لەگەڵ دەستووری عێراق كە دەنگدانی وەكو ماف ناساندووە، هەڵوەشێندرایەوە.

سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وتی "لە كۆی نۆ دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی، هەشت دادوەر لەگەڵ تانەكەدا بوون و یەك دادوەر لە دژی وەستاوەتەوە".

عەلی حەمەساڵح دۆسیەیەك ئاشكرا دەكات كە "چەندین ملیار دۆلار" بۆ حكومەت دەگەڕێنێتەوە

بە "ئاسانترین دۆسیەی چاكسازیی" ناوی دەبات‌و حكومەتی هەرێم دەتوانێت لە ڕێیەوە ملیاران دۆلاری دەستبكەوێت

١٠ تووشبووی کۆرۆنا لە ھەرێم گیانیان لەدەستدا

٢٥٤ تووشبووی نوێ و ١٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە.

سێ‌ ماددەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە بەرژەوەندیی كورد "هەڵوەشێندرانەوە"

2019-11-12 14:05:36