بنەمای پەرەگراف متمانەیە

نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە سێ‌ بابەت گفتوگۆی لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح كردووە

پەرەگراف

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و د. بەرهەم ساڵحدا گفتوگۆ سەبارەت بە "خۆپیشاندانەكان، هەمواری دەستوور و پێكهێنانی هاوپەیمانیی كوردستانی" كراوە.

بەیانیی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە یاوەریی جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانی سەرۆكی هەرێم و فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی پێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغدا.

سەرۆكی هەرێم لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و د. بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق، هەروەها عەممار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كۆبووەوە.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، كە لە كۆبوونەوەی نێوان شاندی سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆككۆماری عێراق بەشدار بوو، بە میدیاكانی ڕاگەیاند كە گفتوگۆ دەربارەی خۆپیشاندانەكان كراوە و "سەرۆكی هەرێم وتوویەتی گرنگە لای بزانێت بارودۆخی عێراق بەرەو كوێ‌ دەچێت و ئامادەشە هەموو یارمەتییەك پێشكەش بكات بۆ باشتركردنی دۆخی عێراق. هەر گۆرانكری و پشێوییەكیش لە عێراق ڕوو بدات، كتریگەریی لەسەر هەرێم دەبێت".

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە گفتوگۆ بووە سەبارەت بە هەمواری دەستووری عێراق، بەشیر حەداد دەڵێت "وەكو هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەدا بوون كە هیچ ڕێگرییەك نییە ئەگەر ئەم دەستوورە بەرەو باشتركردن و زیاتر خزمەتكردنی گەلانی عێراق بڕاوت".

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقیش، لە كۆبوونەوەكەدا "باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنی و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان" كراوە. هەروەها جەخت كراوەتەوە لە "چەسپاندنی سەقامگیریی وڵات و دەستەبەركردنی ژیانێكی باشتر بۆ گشت گەلانی عێراق".

كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی كۆماری عێراق بە ئامادەیی سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەڕێوە چوو.

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند "سێ بایەت گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە، خۆپیشاندان، هەمواری دەستوور، پێكهێنانی هاوپەیمانیی كوردستانی".

سەرۆكی پەرلەمان: پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی ئامانجمانە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، پاڵپشتیی هەر هەوڵێك دەكەن بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵیی

قوباد تاڵەبانی: پڕۆژە یاسای چاكسازیی دەسكەوتی هیچ كەس‌و لایەنێكی دیاریكراو نییە

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای چاكسازیی دەسكەوتی هیچ كەس‌و لایەنێكی دیاریكراو نییەو بابەتێك نییە بۆ موزایەدەكردن.

خۆپیشاندەرانی بەغدا گەنجێكی 17 ساڵیان كوشت و بە ستوونی ترافیكلایتەوە هەڵیانواسی

خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی وەسبە لە بەغدا، گەنجێكی تەمەن "17"ساڵی تۆمەتبار بە "كوشتنی خۆپیشاندەران"یان لە ماڵێكدا دەستگیر كرد و كوشتيان.

چالاكانی چەمچەماڵ: گرنگی بە خزمەتگوزاری بدەن پێش ئەوەی خەڵك ڕێگەی دیكە بگرنە بەر

دەستەی پەیامی مەدەنیانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی قەزای چەمچەماڵ، یاداشتێكی ئاراسستەی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم كرد.

نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە سێ‌ بابەت گفتوگۆی لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح كردووە

2019-11-13 14:54:12