بنەمای پەرەگراف متمانەیە

چوار خۆپیشاندەر لە بەغدا كوژران

چوار خۆپیشاندەر لە بەغدا كوژران

پەرەگراف

لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی بەغدا "چوار" خۆپیشاندەر كوژراون، كە بەپێی سەرچاوە پزیشكییەكان مردنی یەكێكیان بەهۆی بۆمبی فرمێسكڕێژەوە بووە. هاوكات فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا دەڵێت: ماوەی 16 ڕۆژە بەكارهێنانی بۆمبی فرمێسكڕێژ لە دژی خۆپیشاندەران ڕاگیراوە.

خۆپیشاندان لە گۆڕەپانەكانی تەحریر و خەلانیی بەغدا و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوامە. لە بەغدا ناوە ناوە پێكدادانی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروست دەبێت، ئەویش لە ئەنجامی هەوڵی پێشڕەویی هەر لایەنێكیان بە ئاراستەی ناوچەكانی لایەنی بەرانبەر.

بەپێی سەرچاوە میدیاییەكانی عێراق، بەیانیی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكان بەغدا هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانیان داوە لە گۆڕەپانەكانی تەحریر و خەلانیی بەغدا، بەوهۆیەشەوە پێكدادان دروست بووە.

كەناڵی ئەلحەدەس بڵاوی كردەوە، لە ئەنجامی پێدادانەكانی ئەمڕۆی بەغدا، "چوار خۆپیشاندەر كوژراون"، هەروەها میدیاكان باس لە برینداربوونی دەیان خۆپیشاندەری دیكە دەكەن.

بەشی فارسیی ماڵپەڕی بی بی سی لە سەرچاوە پزیشكییەكانەوە گواستوویەتیەوە كە "دوو خۆپیشاندەر لە بەغدا كوژراون"، یەكێك لەو خۆپیشاندەرانە لە ئەنجامی بەركەوتنی سەری بە بۆمبی فرمێسكڕێژ، گیانی لەدەست داوە و ئەوی دیكەشیان بەهۆی بۆمبی دەنگییەوە بە سەختی بریندار بووە و گیانی لەدەست داوە.

هاوكات پۆلیسی عێراق كوژرانی دوو خۆپیشاندەر و برینداربوونی 25ی دیكەی لە بەغدا پشتڕاست كردووەتەوە.

دەبارەی پێكدادانەكانی ئەمڕۆی بەغدا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا ڕەتی دەكاتەوە هێزەكانیان هێرشیان كردبێتە سەر خۆپیشاندەران و هیچ خۆپیشاندەرێكیش كوژرابێت.

هەروەها دەڵێت "ماوەی 16 ڕۆژە بەكارهێنانی بۆمبی فرمێسكڕێژمان لە دژی خۆپیشاندەران ڕاگرتووە".

چالاكانی مەدەنی دەڵێن، لە گۆڕەپانەكانی تەحریر و خەلانی، هێزە ئەمنییەكان زیاتر لە 100 بۆمبی فرمێسكڕێژ و فیشەكیان لە دژی خۆپیشاندەران بەكار هێناوە.

لە ئێستادا جگە لە بەغداای پایتەخت، لە پارێزگاكانی ناسریە و بەسرەیش خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ئامارەكانیش، زیاتر لە 320 خۆپیشاندەر لە سەرەتای مانگی ڕابردووەوە كوژراون و زیاتر لە 15 هەزاری دیكە بریندار بوون.

\

چوار خۆپیشاندەر لە بەغدا كوژران

2019-11-14 15:08:13