بنەمای پەرەگراف متمانەیە

وەزیری پلاندانان: پڕۆژەیاسای چاكسازی لە مووچە و خانەنشینی لە قۆناغی كۆتاییدایە

پەرەگراف

پێداچوونەوە بە پرۆژەیاسای چاكسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكانی دیكە، لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە تەواو كراوە و "ئێستا پرۆژەكە لەبەردەم سەرۆكی حكوومەتدایە". وەزیری پلاندانان دەڵێت "لەوانەیە لە زووترین كاتدا بتوانین بینێرینەوە بۆ پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی".

پرۆژەیاساكە لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان پەسەند كرا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی خەڵك و بەشێك لە فراكسیۆنەكان، گەڕێندرایەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران.

دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند "پڕۆژەیاسای چاكسازی لە قۆناغی كۆتایی و تەواوبووندایە، لەوانەیە لە زووترین كاتدا بتوانین بینێرینەوە بۆ پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی".

هاوكات عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، لە نووسنێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، ئاشكرای كردووە كە "لیژنەكە پرۆژەكەی تەواو كردووە و ئێستا لە بەردەستی سەرۆكی حكوومەتدایە".

پاش گەڕاندنەوەی پرۆژەیاسای چاكسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكانی دیكە بۆ حكوومەت، ئاراستەی لیژنەیەكی هەماهەنگی لە ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستان كرا بۆ گفتوگۆ و داڕشتنەوەی، تا بەپێی تەوافوقی لایەنە بەشدارەكانی دەسەڵات، بدرێتە دەست پەرلەمانتاران و بەبێ گرفت تێی پەڕێنن.

لەبارەی كارەكانی لیژنەكەوە، پێشتر جەلال محەمەد ئەمین، بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ پەرگراف وتی "بڕیارە دوای پێداچوونەوە و كاركردن لەسەر سەرنجی لایەنەكان بۆ پڕۆژەیاساكە، بكرێتە پڕۆژەیەكی موتەكامل و لە ڕۆژانی داهاتوودا بگەڕێـتەوە بۆ پەرلەمان".

پڕۆژە یاساكە لە 8 بەش و 20 ماددە پێكدێت، تایبەتە بە پێداچوونەوە بە موچە، خانەنشینی، دەرماڵە، هەژماركردنی ساڵەكانی خزمەت، بوارەكانی سەربازی، ئاسایشی ناوخۆ، كەسوكاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، چارەسەری دوو مووچەیی.

جەلال محەمەد كە ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕانە دەڵێت، بۆچوونێك هەیە مە پڕۆژەكە پێش ئەوەی بگەڕێـتەوە بۆ پەرلەمان، تەوافوقی لەسەر بكرێت، ئەوەش لە نێوان لایەنە بەشداربووەكانی حكوومەت، "بۆ ئەوەی یەكەم: لەناو پەرلەمان ئەرقەلەی بۆ دروست نەكرێت. دووەمیش: بۆ ئەوەی لە كاتی جێبەجێكردندا بە زوویی جێبەجێ بكرێت و گرفت نەیەتە ڕێی".

بەشێك لە لایەنە سیاسییەكانی حكوومەت، پێشتر و زیاد لە جارێك، ناڕاستەوخۆ یەكترییان بە دروستكردنی گرفت بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساكە تۆمەتبار كردووە، بە تایبەت كە دەست دەبات بۆ كەمكردنەوەی ئیمتیازاتی پلە باڵاكان و نەهێشتنی دوو مووچەیی و بندیوار.

یەكێتی و پارتی، تۆمەتبارن بە بڕینەوەی مووچە، یان دوو مووچەیی بۆ هەزاران كادیری ڕێكخستنەكانی خۆیان، ئەوەش لەسەر بوودجەی حكوومەت.

* بە حكومەت و پەرلەمانەوە؛ هێشتا پڕۆژەی چاكسازییان نەخستۆتە سەر كاغەز

سەرۆكی پەرلەمان: پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی ئامانجمانە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، پاڵپشتیی هەر هەوڵێك دەكەن بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵیی

قوباد تاڵەبانی: پڕۆژە یاسای چاكسازیی دەسكەوتی هیچ كەس‌و لایەنێكی دیاریكراو نییە

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای چاكسازیی دەسكەوتی هیچ كەس‌و لایەنێكی دیاریكراو نییەو بابەتێك نییە بۆ موزایەدەكردن.

خۆپیشاندەرانی بەغدا گەنجێكی 17 ساڵیان كوشت و بە ستوونی ترافیكلایتەوە هەڵیانواسی

خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی وەسبە لە بەغدا، گەنجێكی تەمەن "17"ساڵی تۆمەتبار بە "كوشتنی خۆپیشاندەران"یان لە ماڵێكدا دەستگیر كرد و كوشتيان.

چالاكانی چەمچەماڵ: گرنگی بە خزمەتگوزاری بدەن پێش ئەوەی خەڵك ڕێگەی دیكە بگرنە بەر

دەستەی پەیامی مەدەنیانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی قەزای چەمچەماڵ، یاداشتێكی ئاراسستەی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم كرد.

وەزیری پلاندانان: پڕۆژەیاسای چاكسازی لە مووچە و خانەنشینی لە قۆناغی كۆتاییدایە

2019-12-02 13:27:34