په‌ره‌گراف
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانی بڕیاری دا كۆنگره‌ی حیزبه‌كه دوو هه‌فته دره‌نگتر له واده‌ی دیایكراوی خۆی به‌ڕێوه بچێت. وته‌بێژی یه‌كێتیش هۆكاری دواخستنی كۆنگره ده‌خاته ڕوو و ده‌شڵێت "پێویستمان به‌وه‌یه ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی دوا بڕیاری خۆی (له‌باره‌ی كۆنگره‌وه) بدات".
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتیی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی حیزبه‌كه، له شاری سلێمانی دوایین بڕیاری خۆی له‌باره‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتییه‌وه دا.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانی، له لێوانێكدا بۆ میدیاكانی حیزبه‌كه‌ی وتی "كۆبوونه‌وه جه‌ختی كرده‌وه كه كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تییه و ده‌گیرێت".
وته‌بێژی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی "دوا بڕیار"ی داوه كه "له 21 مانگدا كۆنگره بگیرێت"، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه كرد "پێویستمان به‌وه‌یه ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندییش بخرێته‌وه وێنه‌كه‌وه و دوا بڕیاری خۆی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به بڕیاری هه‌موو یه‌كێتیی نیشتمانی".
سه‌باره‌ت به هۆكاری دواخستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی له واده‌ی دیاریكراوی خۆی كه 7ی ئه‌م مانگه بوو، بۆ 21ی مانگ، له‌تیف شێخ عومه‌ر ده‌ڵێت "لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی كۆنگره و ده‌زگای هه‌ڵبژاردن دڵنیایان كردینه‌وه كه ئه‌وه‌نده كاتیان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه لۆجیستییه‌كان و هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان ئه‌نجام بده‌ن".
هه‌ر ئه‌مڕۆیش ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی بڕیاری دا كه ٩ی ئه‌م مانگه كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی به‌ڕێوه بچێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره.
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام و كادیرانی حیزبه‌كه له به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی كۆبوونه‌وه و داوایان كرد كۆنگره له‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
پاش بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیش بۆ به‌ستنی كۆنگره له 21ی مانگ، هه‌ریه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانی، لاهوور شێخ جه‌نگی و شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، له‌به‌رده‌م كادیرانی یه‌كێتیدا ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره ئاشكرا كرد.
به‌یانیی ئه‌مڕۆیش به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه، لاهوور شێخ جه‌نگی له فه‌یسبووكی خۆی په‌یامێكی ئاراسته‌ی كادیرانی یه‌كێتی كردبوو كه نووسیبووی "هه‌موو دڵسۆزانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاره دروسته‌كه ده‌دات". ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه بۆ به‌ستنی كۆنگره له‌م مانگه‌دا.
په‌ره‌گراف دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئاشكرای كرد، كۆنگره‌ی یه‌كێتی كه بڕیاربوو 7ی ئه‌م مانگه ببه‌سترێت، له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه ناچێت و دوا ده‌خرێت.
* كۆنگرەی یەكێتی لەكاتی خۆیدا "ناكرێت"
* دواین پێشهاتەكانی كۆنگرەی یەكێتی؛ كەركوكییەكان باڵانسی كۆسرەت ڕەسوڵ بەرزدەكەنەوە