په‌ره‌گراف
سێ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له وه‌ڵامی شاسوار عه‌بدولواحیددا به فه‌رمی جیابوونه‌وه له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێیان ڕاگه‌یاند و له‌باره‌ی خانه‌نشینییشه‌وه ده‌ڵێن "مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاران بڕاوه‌ته‌وه".
هه‌رسێ په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ (مه‌م بورهان قانع، سیروان بابان و دیاری ئه‌نوه‌ر) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێن "وه‌كو ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ڵێنمان به ده‌نگده‌رانمان دابوو، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاران بڕاوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بێت ئاماده‌ین ده‌سته‌به‌رداری مووچه‌ی پارله‌مانیش ببین".
ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره‌ی نه‌وه‌ی نوێ له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا ڕوونیان نه‌كردووه‌ته‌وه كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌كو ئه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌ماتاران بڕاوه‌ته‌وه، چ مانایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر بۆیه ڕوون نییه كه ده‌ستبه‌رداری مووچه‌ی خانه‌نشینییان ده‌بن یان نا، به تایبه‌ت كه باسی پڕكرنه‌وه‌ی فۆڕمی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینییان نه‌كردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "ئێستا فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمان حه‌وت كەسن و چواریان فۆڕمی ڕەتكردنەوەی خانەنشینییان پڕ كردووەتەوە. 48 كاتژمێر مۆڵەت دەدەینە ئەو سێ پەرلەمانتارەی دیكە بۆئەوەی فۆڕمی ڕەتكردنەوەی خانەنشینی پڕ بكەنەوە، بە پێچەوانەوە دەردەكرێن و لە نەوەی نوێ‌دا جێگایان نابێتەوە".
سێ په‌رله‌ماتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێن "چه‌ند مانگێكه به‌هۆی به‌لاڕێدابردنی فراكسیۆن و جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به فراكسیۆن و جووڵانه‌وه‌كه‌وه نه‌ماوه، هه‌ر بۆیه له ئێستایشه‌وه به فه‌رمی جیابونه‌وه‌ی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین و وه‌كو په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌مێنینه‌وه".
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا كه وه‌ڵامێكه بۆ شاسوار عه‌بدولواحید، سێ په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌ڵێن "ئێمه خه‌ڵكانێكین، پاره‌ی خه‌ڵكمان نه‌خواردووه و پاره‌ی حكوومه‌تیشمان لا نییه، به‌ڵكو پاره‌یشمان لای حكوومه‌ته. موزایه‌ده‌یش به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران و هاوپیشه و خه‌ڵكانی غه‌درالێكراوی كوردستانه‌وه ناكه‌ین و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین هه‌میشه له سه‌نگه‌ری به‌رگریكردندا ده‌بین له ماف و داخوازیی ڕه‌وای ده‌نگده‌ران و خه‌ڵكی جوامێری كوردستان".
شاسوار عه‌بدولواحید له كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌یدا وتی "لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنمان بە خەڵك داوە و سوێندمان خواردووە و بەڵێننامە پڕكراوەتەوە كە خانەنشینیی پەرلەمانتار ڕەت دەكەنەوە، ئەوەی ئێستا ئەو كارە نەكات و لەگەڵ سوێندخواردن و بەڵێن و بەڵێننامەكەی خۆی ڕاستگۆ نەبێت و خیانەتیان لێ بكات، لە نەوەی نوێ‌دا جێگای نابێتەوە".
پڕۆژە یاسای چاكسازیی هەفتەی ڕابردوو بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پەسەند كرا‌و بوو بە یاسا، فراكسیۆنەكانی پارتی، یەكێتی و گۆڕان دەنگیان بە كۆی پڕۆژە یاساكە دا و هەرسێ فراكسیۆنی كۆمەڵ، یەكگرتوو و نەوەی نوێ بەر لە دەنگدان بە كۆی پڕۆژە یاساكە، دانیشتنەكەی پەرلەمانیان بایكۆت كرد و دەنگیان پێ نەدا.
خەڵكی كوردستان‌و ڕایگشتیی چاویان لەسەر خانەنشینیی پلە باڵاكان بوو، پێنج پێشنیار لەو بارەیەوە هەبوون‌و ئەو پێشنیارە پەسەند كرا كە ڕای لیژنە هاوبەشەكانی پەرلەمانی كوردستان بوو، 84 دەنگی بەدەست هێنا.
مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتارو وەزیرو پلە باڵاكانی دیكە، بەو جۆرە جێگیر كرا كە بە لە سەدا 15 لە كۆی مووچەو دەرماڵەی ئەوەی لە كاتی خزمەتدا وەریدەگرن خانەنشین بكرێن، هەروەها ڕێژەی لەسەدا 1.5 دەخرێتەسەر موچەكەیان بۆ هەر ساڵێكی خزمەت، لەبارەی بڕوانامەكانیشیان بۆ بڕوانامەی ئامادەیی سەدا 1، بڕوانامەی دبلۆم سەدا 2، بەكالۆریۆس لە سەدا 4، دبلۆمی باڵا‌و ماستەر لەسەدا 6، دكتۆرا لە سەدا 8، دەخرێتەسەر موچەی خانەنشینییەكانیان.
بەكۆی گشتی نابێت مووچەی خانەنشینی پلە باڵاكان، زیاتر بێت لە لەسەدا 50ی ئەو مووچەیەی لەكاتی خزمەت‌و پێش خانەنشین بوون وەریدەگرن.
هەروەها بە مەرجی 15 ساڵ خزمەت‌و تەمەنی 45 ساڵ خانەنشین دەبن، لە یاساكەدا ئەوەش جێگیر كراوە كە ئەو ئەندامانەی پەرلەمان كە خانەنشین بوون ڕەتدەكەنەوە، دەتوانن لە ماوەی 30 ڕۆژدا فۆرمێكی تایبەت پڕبكەنەوەو وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیی ڕەتبكەنەوە.
هەروەها هەموو ئەو كەسانەی كە بەشێوەیەكی نایاسایی یان بەپلەی بەرزتر لەپلەی شایستەی خۆیان خانەنشین كراون یان لەسەر بنەمای ئەژماركردنی نایاسایی ساڵانی خزمەت خانەنشین كراون، هەڵدەوەشێنەوە.