بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پەرەگراف زانیاریی لەسەر دووەم حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە سلێمانی ئاشكرا دەكات

پەرەگراف

دووەم حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە سلێمانی كە وەزارەتی تەندروستیی ڕایگەیاند، پیاوێكی خەڵكی چەمچەماڵەو دوێنێ كۆچی دوایی كردووە، بە گومانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە نمونەی لێوەرگیراوە بۆ پشكنین‌و ئەمڕۆ دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەكە بووە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە پەرەگرافی وت"ئەو پیاوە نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبووەو دۆخی خراپ بووە، دوای گیان لەدەستدانی گومانی لێدەكرا كۆرۆنای هەبێت هەربۆیە بە ڕێوشوێنی تەندروستیی نێژراوە بۆئەوەی ئەگەر ڤایرۆسەكەی هەبێت بۆ كەسی دیكە نەگوازرێتەوە".

وەك ئەو سەرچاوە ئاگادارە دەڵێت "ئەو كەسە سەردانی دەرەوەی وڵاتی نەكردووە، بەهۆی نەخۆشییەكەیەوە دۆخی زۆر خراپ بووەو سەرەتای ئەم مانگە لە سلێمانی نەشتەرگەریی بۆ كراوە، دیارنییە چۆن تووشی كۆرۆنا بووە، دوای نەشتەرگەرییەكە خەڵكێكی زۆر سەردانیان كردووەو گومان دەكرێت لە كەسێكەوە تووش بووبێت".

كوڕێكی ئەو پیاوەش تووشی ڤایرۆسەكە بووەو ئەو كەسەیە كە دوێنێ ڕاگەیەندرا لە چەمچەماڵ تووشبوویەكی كۆرۆنا تۆمار كراوە.

كۆی گشتی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە چەمچەماڵ 4 حاڵەتە كە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە؛ 3 حاڵەتەكەی دیكە كوڕەكەی ئەو پیاوەو دوو منداڵن لە ناحیەی تەكیە، یەكێك لەو منداڵانە لە ئێران گەڕاوەتەوەو تووشی كۆرۆنا بووەو منداڵەكەی دیكەش هاوڕێی ئەوەو بەركەوتەی لەگەڵیدا هەبووە.

تائێستای كۆی گشتیی لە هەرێمی كوردستان 85 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆناو 2 گیان لەدەستدان‌و 22 چاكبوونەوە تۆمار كراوە، لە 24 كاتژمێری ڕابردووشدا 9 حاڵەت هەبووە؛ 8 لە سلێمانی‌و یەكێك لە دهۆك.

تائێتسا دوو حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆمار كراوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبووە، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام ئەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە كە هۆكاری مردنەكەیان ئەو ڤایرۆسە بووبێت.

لە قەزای چەمچەماڵ زەنگی مەترسیی لێدراوەو هۆشداریی تووند دراوە بە خەڵك لە ماڵەكانیان بمێننەوە، نەخۆشخانەی ئاسوودە لەو قەزایە كە 22 قەرەوێڵەی هەیە ئامادەكراوەو بۆ تووشبووانی كۆرۆنا.

نەخۆشخانەیەكی دیكەش بەناوی عومەر خەلیفە، كە 200 قەرەوێڵەییە ئامادەكارییەكانی لە تەواوبووندان تا بكرێتە نەخۆشخانەی كۆرۆناو پێداویستیی بۆ دابین دەكرێت.

هەرلە قەزای چەمچەماڵ خێرخوازێك دەستی كردووە بە دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 60 قەرەوێڵەیی، گروپێكیش بەناوی (گەڕانەوە بۆ ژیان) سەردانی دەوڵەمەندەكانیان كردووە پارەیان كۆكردووەتەوە بۆ كڕینی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد، تائێستا ئەو گروپە دوو ئامێریان بۆ قەزاكەیان دابین كردووە.

دوو كەسی دیكە لە هەولێر تووشی كۆرۆنا بوون

تەنها بەهۆی پرسەیەكی شاری هەولێر 14 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

چوار كەسی دیكە لە سلێمانی‌و هەڵەبجە تووشی كۆرۆنا بوون

سێ کەس لە پارێزگای هەڵەبجە، یەک کەس لە پارێزگای سلێمانی

بڕیاری نوێ لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمەوە: ھاتووچۆ بەتەواوی قەدەغە دەکرێت

"بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە بەتەواوی قەدەغە دەکرێت و هەرکەس سەرپێچیی بکات سزا دەدرێت"

پەرەگراف زانیاریی لەسەر دووەم حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە سلێمانی ئاشكرا دەكات

2020-03-24 00:29:04