بنەمای پەرەگراف متمانەیە

فەرمانی دەستگیركردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو

شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ

پەرەگراف

دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی گشتیی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەركرد.

بەپێی فەرمانی دەستگیركردنەكە كە وێنەیەكی دەست پەرەگراف كەوتووە، داوا لە دامودەزگا ئەمنییەكان‌و هەركەسێك كراوە كە ئەو گرتننامەیەكی دەست دەكەوێت، كەسی تۆمەتبار بگرن‌و ڕادەستی دادگای بكەن.

لە نووسراوەكەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، بەپێی ماددەی 2 لە یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، فەرمانی دەستگیركردنەكە دەركراوە.

فەرمانی دەستگیركردنەكە كە دوێنێ دەرچووە، دوای ئەوەدێت 10ی ئەم مانگە ئاسایشی هەرێم ڤیدیۆی تۆمەتبارانی نەوەی نوێی بڵاوكردەوە كە دان بە وەدا دەنێن هەڕەشەیان لە چەند پەرلەمانتارێكی جووڵانەوەكەیان كردووەو چەندین تۆمەتیان بۆ سیاسییە ڕكابەرەكانی حیزبەكەیان دروست كردووە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، ئەوان دەڵێن، ئەو كارەیان بە "ئاگاداریی‌و فەرمانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەكە كردووە"، بەڵام شاسورا بەتووندی ئەوە ڕەتدەكاتەوە‌و پێیوایە ئەو كەسانە لەژێر فشاردا بەوجۆرە قسەیان كردووە.

یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە هەرێمی كوردستان، ژمارە (6)ی ساڵی 2008 لە هەشت ماددە پێكهاتووە.

دەقی ماددەی دووەمی یاساكە كە شاسوار عەبدولواحید بەو ماددەیە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، دەڵێت:

هەر كەسێك ئەگەر بە خراپی تەلەفۆنی خانەیی(مۆبایل) یان ئامێرێكی پەیوەندی كردن تەلدار یان بێ تەل یان ئەنتەرنێت یان پۆستی ئەلكترۆنی بۆ مەبەستی هەڕەشەكردن یان تۆمەت هەڵبەستن (قزف)یان جنێودان یان بڵاوكردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بەكارهێنا كە ترس پەیدا دەكات یان دزەی بە گفتوگۆكردن كرد یان وێنەی چەسپاو و جووڵاو یان كورتیلە نامەی(مەسج) بڵاوكرەوە كە لەگەڵ خوو ڕەوشتی گشتیدا ناگونجێن یان بەبێ روخسەت و مۆڵەت وێنەی گرت یان كاروبارێكی وا كە شەرەف بریندار بكات یان هانی ئەنجامدانی تاوان یان كاری بەدڕەوشتی یان بڵاوكردنەوەی زانیاری پەیوەست بە ‌نهێنی ژیانی تایبەت یان خێزانی بۆ تاكەكان بڵاوبكاتەوە كە بەهەر ڕێگایەك بێت چنگی كەوتن هەتا ئەگەر ڕاستیش بن، ئەگەر بەهۆی بڵاوكردنەوەیان و دابەشكردنیان سووكایەتی یاخوود زیانیان پێ بگەیەنێ، ئەوا بۆ ماوەیە بەند دەكرێ (حبس) كە لە شەش مانگ كەمتر نەبێت‌و لە پێنج ساڵیش زیاتر نەبێت و بەغەرامەیەكیش سزادەدرێ كە لە یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێ یان بە یەكێك لەو دوو سزایە سزا دەدرێت.

بەریتانیا لە بەرانبەر ڕاگرتنی كەشتییەكانی هەڕەشە لە ئێران دەكات

بەریتانیا ڕاگرتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی بە "قبوڵنەكراو" ناو دەبات و هۆشداری دەدات كە ئەو هەنگاوە "لێكەوتەی جیددی و كاردانەوەی توند"ی لێ‌ دەكەوێتەوە.

هەدەپە: هێرشی سەر دیبلۆماتكارە توركەكان لە هەولێر بە تووندی شەرمەزار دەكەین

هاوسەرۆكانی هەدەپە دەڵێن، قبوڵی ناكەن پەرلەمانتارێكيان بەهۆی ئەو هێرشەو بە بەهانەی ناوی برایەكیەوە بكرێتە ئامانج.

ئێران: بێسەروشوێنكردنی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانمان درۆ و بانگەشەی بێ‌ بنەمایە

سوپای پاسدارانی ئێران بێسەروشوێنكردنی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە گەرووی هورمز لەلایەن ئەمریكاوە، بە "درۆ و بانگەشەی بێ‌ بنەما" ناو دەبات.

فەرمانی دەستگیركردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو

2019-05-15 20:32:05