بانگەوازێکی بەپەلە لە وەزارەتی تەندروستییەوە

30-03-2020 04:10

پەرەگراف

بانگەوازێك لە وەزارەتی تەندروسیەوە

دوابەدوای بانگەوازی پێشوومان، ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەینەوە کەوا پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە لە 2/15 تاوەکو ئێستا جگە لەوانەی کەڕەنتین کراون یان پشکنینیان بۆ کراوە بەزووترین کات و بەپەلە پەیوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە ١٢٢ یان سەنتەرەکانی کۆڕۆنا بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی.

دڵنیاتان دەکەینەوە تەنها بۆ پشکنین و بەرژەوەندی خۆتان و کەسوکارتانە بەپێچەوانەوە هەر هاووڵاتیەکی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی دیاریکراودا پشکنینی تاقیگەی نەبێت ڕێککاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت.

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
30 ئازار 2020