11 كەسی دیكە لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون

30-03-2020 09:03


پەرەگراف

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: 11 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دەستنیشانكران، شەش تووشبوویان لە هەڵەبجەن، چواریان لە سلێمانی و یەكێكیشیان لە دەربەندیخانە.

بەوەش كۆی گشتی تووشبوون لە هەرێم گەیشتە 161 حاڵەت، ەروەها 57 تووشبوو چاكبوونەتەوە كە 50یان لە سلێمانی‌و 7یان لە هەولێر بووە، 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەو 2 حاڵەتەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام ئەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە كە هۆكاری مردنەكەیان ئەو ڤایرۆسە بووبێت.