چوار كەسی دیكە لە سلێمانی‌و هەڵەبجە تووشی كۆرۆنا بوون

03-04-2020 11:35


پەرەگراف

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: چوار كەسی دیكە لە پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون، سێ کەس لە پارێزگای هەڵەبجە، یەک کەس لە پارێزگای سلێمانی.

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 212 كەس، لەنێویاندا 2 حاڵەتی مردن هەیەو 76 حاڵەتی چاكبوونەوە كە شەشیان ئەمشەو لە هەولێرو شەشی دیكەیان ئەمڕۆ لە دهۆك چاكبوونەوەیان ڕاگەیەندرا.

ئەو 2 حاڵەتەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەرچەندە تووشبووی ڤایرۆسەكە بوون، بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە نەمردوون.