بنەمای پەرەگراف متمانەیە

هاتووچۆ: بڕیاری تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان لە بەرژەوەندیی خاوەنەكانیان دەركراوە

پەرەگراف - هەڤاڵ زەنگەنە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم وادەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتا و بیانییەكانی درێژ كردەوە و ئێستا چەند هەفتەیەك لەبەردەم تۆماركردنیاندا ماوە، بەڵام هێشتا بڕیارەكە بە لای خاوەنی هەندێكیانەوە ناڕوونە و ئۆتۆمبێلەكانیان تۆمار نەكردووە. بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانیش دەڵێت: بڕیارەكە لە بەرژەوەندیی خاوەن ئۆتۆمبێلەكانە و ڕسوماتەكانیان زۆر بۆ كەم كراوەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڕیاری تۆماركردنی ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا (كە بە علوج ناو دەبرێن) و بیانیی داوە. بەپێی بڕیارەكە ڕێژەی ڕسوماتی تۆماركردنیان زۆر بۆ كەم كراوەتەوە. ڕسوماتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ بەپێی پستۆنی ئۆتۆمبیل و جۆری ئۆتۆمبیلەكە و مۆدێلەكەی دیاری كراوە، هەتاكو ئۆتۆمبیلەكە پستۆنی زیاتر و مۆدێلی بەرزتر بێت، ڕسوماتەكەی زیاترە.

لە ڕێنماییەكی نوێدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، وادەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا‌ و بیانیی لە بەرواری (4/6/2019) وە بۆ بەرواری (15/6/2019) درێژ كردەوە. ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا لە مۆدێلی (1994 تا 2010) تۆمار دەكرێت‌ و ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی بیانیش لە مۆدێلی (1994 تا 2016) تۆمار دەكرێت.

هەروەها بەرواری هێنانە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی بیانیی بە هەموو جۆرەكانیەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی یاسایی لە دەروازە سنورییەكانەوە، لە بەرواری (1/5/2017) بۆ (1/5/2018) درێژ كردووەتەوە، واتە هەر ئۆتۆمبێلێك لە دوای ئەو بەروارەوە هێنرابێتە هەرێمی كوردستان، تۆمار ناكرێت.

هەردی تەها، خاوەنی ئۆتۆمبێلێكی بێ‌ سەرەتایە لە جۆری (كیای بار) كە بە پێنج هەزار دۆلار كڕیویەتی و كاری كڕین و فرۆشتنی كەلوپەلی شمەكی پێ دەكات. وەكو خۆی دەڵێت "ناوێرم لە شەقامە سەرەكییەكان و ئەو جێگایانە نزیك ببمەوە كە مەفرەزەكانی پۆلیسی هاتووچۆی لێن".

هەردی، بڕیاری تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان لە خۆیدا بە "باش" وەسف دەكات، بەڵام دەڵێت "زۆر ناڕوونە، بەوهۆیەوە تا ئێستا كارمان بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبیلەكانمان نەكردووە، چونكە نازانین تێچووی چەندە".

بە قسەی ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتایە، ئۆتۆمبیلەكەی نزیكەی دوو هەزار دۆلاری دەوێت بۆ تۆماركردنی، ئەگەر پارەی تابلۆشیان هاوشێوەی ئۆتۆمبیلی نوێ لێ وەربگیرێـت، ئەوا تێچووی نزیك دەبێتەوە لە سێ‌ هەزار دۆلار. ئەو دەڵێت "لەم كاتەدا ئۆتۆمبێلەكە ئەو پارەیە ناكات".

عەمید فەرەیدوون عومەر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، دڵنیایی دەداتە خاوەن ئۆتۆمبێلەكان كە بڕیارەكە لە بەرژەوەندیی ئەوان دەركراوە و بۆ پەرەگراف وتی "ئەو ڕسوماتەی كە ئێستا بۆ تۆماركردن وەردەگیرێت، لەبری ئەو پارەیەیە كە بۆ وەرگرتنی تابلۆ وەردەگیرا. واتە ئۆتۆمبیلەكان لەو ڕسوماتانەی كە بۆیان دیاری كراوە، تەنیا ئەو بڕە پارەیە دەدەن، نەك پارەی ڕسوماتی تۆماركردن كە پێشتر بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت نزیكەی هەزار و 200 دۆلاربوو".

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕوونكردنەوەی زیاتری لەوبارەیەوە خستە ڕوو و وتی "ئۆتۆمبێلی 2017 تا 2019 كە بڕیارەكە نایگرێتەوە، بەپێی پستۆنەكان ڕسوماتی تۆماركردن دەدات، لە یەك ملیۆن و 100 هەزارەوە تا سێ ملیۆن و 500 هەزار، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لەم بڕیارە سوودمەند دەبن، ڕسوماتی كەمتریان لێ‌ وەردەگیرێت. ئۆتۆمبێلێكی چوار پستۆنی مۆدیل 1995 كە تۆمار نەكرابێـت، تەنیا 285 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێـت".

عەمید فەرەیدوون عومەر ئاماژە بەوە دەكات "بڕیارەكە بۆ هاندانی شۆفێرانە كە بە بێ تابلۆ لەسەر شەقام نەگەڕێن، بۆیە ڕسوماتەكانیان زۆر بۆ كەم كراوەتەوە"

بەپێی ڕێنماییەكانی هاتووچۆ، خاوەنی ئۆتۆمبیلەكان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ بكەن و لای سكاڵانووسەكان داواكاری پێشكەش بكەن، دواتر لە هاتووچۆوە نووسراویان بۆ دەكرێـت بۆ گومرك و پاش هێنانەوەی وەڵام، مامەڵەكانیان بۆ تەواو دەكرێـت و تابلۆیان پێ دەدرێت.

ئەو ئۆتۆمبێلەی تۆمار دەكرێت، دەبێـت پێشتر لە هاتووچۆی پارێزگاكان تۆمار نەكرابێت، هەروەها چێكی شانسیی ئۆتۆمبیلەكە دەكرێـت و دەبێت حیجزی لەسەر نەبێـت و بڕاوە نەبێت.

وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندووە "دوا وادەش بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا‌ و بیانی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ، ڕۆژی (15/6/2019) دەبێت".

لای خۆیشیەوە بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی هۆشداریی بە خاوەن ئۆتۆمبێلەكان دا كە "دوای ئەم بڕیارە، هەر ئۆتۆمبیلێك بەبێ تابلۆ بگەڕێـت و تۆمار نەكرابێت، دەستی بەسەردا دەگیرێـت".

تا ئێستا هیچ ئامارێكی ورد لەبەردەستدا نییە كە ژمارەی ئەم ئۆتۆمبێلانە لە هەرێم چەندن، بەڵام دوای هاتنی داعش ژمارەیان زۆر زیادی كردووە و لە بەشێك لە شار و شارۆچكەكان پێشانگای تایبەت بە كڕین و فرۆشتنیان هەیە.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه‌ ده‌دوێت

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: ڕێوشوێنی یاسایی به‌رانبه‌ر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك، ده‌گرینه‌ به‌ر كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داوا كراوه‌.

باره‌گای بارزانی وه‌ڵامێكی توندی مه‌حموود سه‌نگاویی دایه‌وه‌

باره‌گای بارزانی وه‌ڵامی قسه‌كانی مه‌حموود سه‌نگاویی دایه‌وه‌ و به‌ "مافیا و تاڵانچی و بكوژ" ناوی ده‌بات.

وته‌بێژی یه‌كێتی: وته‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی گوزارشت له‌ هه‌ڵوێست‌ و سیاسه‌تی یه‌كێتی ناكات

مه‌حموود سه‌نگاوی هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر مه‌سعوود بارزانی و به‌ "پیاوێكی زۆر بچووك" ناوی ده‌بات.

ئەمریكا بڕیاری ڕەوانەكردنی هێزێكی گەورەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا

وەزیری بەرگریی ئەمریكا بڕیاری ڕەوانەكردنی هەزار سەربازی دیكەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.

هاتووچۆ: بڕیاری تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان لە بەرژەوەندیی خاوەنەكانیان دەركراوە

2019-05-20 12:25:49