بنەمای پەرەگراف متمانەیە

برێگزیت لەبەردەم سێ‌ بژارەدایە؛ ئایا شكست دەهێنێت؟

پەرەگراف- سەنگەر سالار

چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا (برێگزیت) بەهۆی ناكۆكییەكانی حكومەت و پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەسەر پلانی چوونە دەرەوەكە، لە لێواری شكستهێناندایە. سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە كە سێ‌ جار پلانەكەی لەلایەن پەرلەمانەوە ڕەتكراوەتەوە، دوا دەرفەت و دوا پلانی خستووەتە بەردەم پەرلەمان. ئێستا برێگزیت لەبەردەم سێ‌ بژارەدایە.

تێریزا مەی، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، دوێنێ لە لەندەنی پایتەخت ڕایگەیاند: ئەگەر پەرلەمان تا دوو هەفتەی دیكە پلانی نوێی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا پەسەند بكات، ئەوكات پەرلەمانتاران دەتوانن لەبارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمێكی دیكەوە دەنگدان ئەنجام بدەن.

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت "دوایین دەرفەتم بە ئەندامانی پەرلەمان داوە تا پلانی ڕێككەوتننامەی چوونە دەرەوە لە یەكێتیی ئەورووپا پەسەند بكەن".

لەم پلانە نوێیەی كە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا خستوویەتیە بەردەم پەرلەمان، لەبەر ڕۆشنایی داواكاریی لایەنە ناڕازییەكانی پەرلەماندا، گۆڕانكاری كراوە. بە جۆرێك كە گرەنتیی نوێ‌ دراوە لەبارەی یاساكانی كار، پرسەكانی پەیوەست بە ژینگە، بارودۆخی سنووری ئیرلەندای باكوور و كۆماری ئیرلەندا، هەروەها جۆرێك لە ڕێككەوتنی گومرگی.

تا ئێستا ڕوون نییە كە ئەم گۆڕانكارییانە لە پلانەكەدا، پەرلەمانتاران ڕازی دەكات، یاخود وەكو سێ‌ جاری پێشوو بە نەخێر دەنگ بە پلانی كشانەوەكە دەدەن.

تێریزا مەی هۆشداریی داوە كە "ئەگەر پەرلەمانتاران ئەم جارە پلانی چوونە دەرەوە لە یەكێتیی ئەورووپا ڕەتبكەنەوە، ئەوا چوونە دەرەوە لەسەر بنەمای ڕێككەوتن شكست دەهێنێت و ئەگەری هەیە برێگزیت ڕابگیرێت".

مەی دەڵێت "بە بنبەست گەیشتنی برێگزیت، كاریگەریی وێرانكەری لەسەر بەریتانیا هەبووە. ڕەوشتی بەرەوپێشچوونی لە هەموو بوارەكاندا ڕاگرتووە".

پارتی كرێكاران كە ڕكابەری سەرسەختی حكومەتی بەریتانیایە لەبارەی پلانی چوونە دەرەوە لە یەكێتیی ئەورووپا، تا ئێستا لەگەڵ پارتی پارێزگارانی تێریزامەی سەرۆكوەزیران نەگەیشتووەتە ڕێككەوتن.

جێرمی كۆربین، سەرۆكی پارتی كرێكاران دەڵێت "پاش شەش هەفتە گفتوگۆ لەگەڵ حیزبی دەسەڵاتدار، ڕێگەچارەیەكیان بۆ ڕاجیاییەكانیان نەدۆزیوەتەوە".

بەریتانیا بڕیار بوو لە 29ی ئازاری ئەمساڵ لە یەكێتیی ئەورووپا بچێتە دەرەوە، بەڵام بەهۆی ڕێكنەكەوتی پەرلەمان و حكومەت لەسەر پلانی چوونە دەرەوەكە، دوو جار پڕۆسەكە دواكەوتووە. یەكێتیی ئەورووپا لە 10ی نیساندا دوا مۆڵەتی بۆ لەندەن درێژكردەوە كە 31ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵە.

وشەی برێگزیت لە چییەوە هاتووە؟

وشەی برێگزیت لێكدراوی هەردوو وشەی (British Exit) كە بە واتای (چوونە دەرەوەی بەریتانیا) لە یەكێتیی ئەورووپا دێت.

یەكێتیی ئەورووپا چییە؟

یەكێتییەكی ئابووری و سیاسییە، كە 28 وڵاتی ئەورووپی تێیدا ئەندامن. زۆرینەی باڵەخانەكانی تایبەت بە دامودەزگاكانی یەكێتییەكە، لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكایە.

ئەندامانی ئەم یەكێتییە، مافی بازرگانیكردنی ئازادانەیان لەگەڵ یەكدی هەیە. یاسا و ستانداردەكانیان لە زۆرینەی بوارەكاندا هاوشێوەن. هاووڵاتییەكانیان دەتوانن بە شێوەیەكی ئازادانە و بەبێ‌ وەرگرتنی ڤیزا سەفەر بۆ وڵاتەكانی دیكەی ئەورووپا بكەن، بەڵام بەریتانیا لەم ڕووەوە جیاوازەو خەڵكی وڵاتانی ئەندامی یەكێتییەكە ناتوانن بەبێ ڤیزە بچنە ئەو وڵاتە.

بۆچی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا دەچێتە دەرەوە؟

لە 23ی حوزەیرانی 2016دا، ڕاپرسییەك لەبارەی بەردەوامیی ئەندامێتیی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا كرا. تێیدا 17 ملیۆن و 400 هەزار كەس كە دەكاتە لەسەدا 51 و پۆینت نۆ، دەنگیان بە چوونە دەرەوەی وڵاتەكەیان لە یەكێتیی ئەورووپا دا، لە بەرانبەریشدا 16 ملیۆن و 100 هەزار كەس كە دەكاتە لەسەدا 48 و پۆینت یەك، دەنگیان بە مانەوە لە یەكێتییەكە دا، بەوەش دەنگی چوونە دەرەوە سەركەوت.

بۆچی ڕیفراندۆمی برێگزیت ئەنجام درا؟

دەیڤید كامیرۆن، سەرۆكوەزیرلانی پێشووی بەریتانیا، بەڵێنی دابوو لە ئەگەری سەركەوتنی حیزبەكەی (پارتی پارێزگاران) لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا لە ساڵی 2015، پرسی ئەندامێتیی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا دەخاتە ڕاپرسییەوە.

زۆرینەی بەریتانییەكان بۆچی دەنگیان بە چوونە دەرەوە لە یەكێتیی ئەوروپا دا؟

بەریتانییەكان هۆكاری جیاوازیان بۆ ئەو پرسە هەیە، لەوانە (ڕاگرتنی كۆچی ئازادانەی هاووڵاتیانی وڵاتانی دیكەی ئەورووپا بۆ بەریتانیا، وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی تەواو بۆ دانانی یاسا و دیاریكردنی ستانداردەكان، نەهێشتنی ئەو پارەیەی كە ساڵانە لە بەرانبەر ئەندامێتی لە یەكێتییەكە دەیدەن، بۆ ئەوەی بژارەی ئەوەیان هەبێت كە ڕێكەوتننامەی ئازادانەی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا بكەن).

برێگزیت بۆ پێویستی بە ڕێككەوتننامە هەیە؟

بە درێژایی 40 ساڵ ئەندامێتیی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا، ئابووری و یاسا و كۆمەڵگەی بەریتانی بە قووڵی بەم یەكێتییەوە گرێ‌ دراوە. ڕێككەوتننامەی چوونە دەرەوە كە لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا ئەنجام دەدرێت، چارەنووسی ئەم سێ‌ پرسە یەكلایی دەكاتەوە.

بەپێی ئەم ڕێككەوتننامەیە، دوای چوونە دەرەوە، قۆناغێكی دوو ساڵی دەست پێ‌ دەكات، كە تێیدا پرسی پەیوەندیی بازرگانی دەپارێزرێت، تا دواتر هەردوولا بتوانن لەبارەی ڕێككەوتننامەیەكی بازرگانیی ئازاد گفتوگۆ بكەن.

بەریتانیا و یەكێتیی ئەورووپا، لەگەڵ ڕێككەوتننامەی چوونە دەرەوەدا، بەیانێكی سیاسیی هاوبەشیشیان واژوو كردووە كە بۆ هیچ لایەكیان پابەندكەر نییە، بەڵكو تێیدا خواستەكانی خۆیان بۆ بەردەوامیی پەیوەنییەكان لە دوای برێگزیت خستووەتە ڕوو.

ڕێككەوتننامەی برێگزیت لە چ قۆناغێكدایە؟

پاش ساڵێك و شەش مانگ، لە كانوونی یەكەمی 2018دا بەریتانیا و یەكێتیی ئەورووپا ڕێككەوتننامەیەكی 585 لاپەڕەییان واژوو كرد. ئەم ڕێككەوتننامەیە، وەكو پەیمانێكی نێودەوڵەتی دەبێت لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیا و پەرلەمانی ئەورووپاوە پەسەند بكرێت.

پەرلەمانی بەریتانیا لە سێ‌ دەنگداندا ڕێككەوتننامەكەی بە جیاوازیی 230، 149، 58 دەنگ ڕەتكردووەتەوە.

پەرلەمانتارانی بەریتانیا بە جیاوازیی 230 دەنگ ڕێككەوتننامەی چوونەدەرەوەكەیان ڕەتكردەوە/ 14-1-2019.

هۆكاری دژایەتیی پەرلەمانی بەریتانیا چییە؟

تا ئێستا چەند لایەنێك بە هۆكاری جیاواز، دەنگی نەخێریان بە پلان و ڕێككەوتننامەی تێریزا مەی لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا بۆ چوونە دەرەوەی بەریتانیا، داوە. پارتی كرێكاران و پەرلەمانتارانی لایەنگری مانەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا، پێیان وایە چوونە دەرەوەی وڵاتەكەیان بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی كە حكومەتەكەی مەی لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا كردوویەتی، بۆ ئابووریی وڵاتەكەیان زیانبەخشە.

لە لایەكی دیكەوە لایەنگرانی سەرسەختی چوونە دەرەوە لە بەریتانیا، پێیان وایە ڕێككەوتننامەكەی تێریزا مەی لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا، كۆنتڕۆڵكردنی هەموو كاروبارەكان بۆ ژێر دەستی حكومەتی بەریتانیا ناگەڕێنێتەوە. بە تایبەتیش نیگەرانی ئەوەن كە پرسی سنووری نێوان ئیرلەندای باكوور و كۆماری ئیرلەندا، دەبێتە هۆی ئەوەی كە لەندەن بۆ هەمیشە لەژێر مەرج و پێوەندەكانی یەكێتیی ئەورووپادا بمێنێتەوە.

كێشەی سنووری ئیرلەندای باكوور چییە؟

ئیرلەندای باكوور، هاوشانی ئینگلیز و وێڵز و سكۆتلەندا، پێكەوە بەریتانیا پێكدەهێنن. كۆماری ئیرلەندا ئەندامی یەكێتیی ئەورووپایە. پاش كشانەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا، سنووری نێوان كۆماری ئیرلەندا و ئیرلەندای باكوور (كە بەشێكە لە بەریتانیا) دەبێت بە سنووری یەكێتیی ئەورووپا.

ئێستا ئەو سنوورە دیاری نەكراوە، بەو مانایەی كە هیچ جۆرە كۆنتڕۆڵ و بنكەیەكی پاراستنی ئاسایشی سنوورەكە و گومرگی تێدا نییە.

بەریتانیا و كۆماری ئیرلەندا دەیانەوێت پاش برێگزیتیش، ئەو سنوورە بەو شێوەیەی خۆی بهێڵنەوە. بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕێككەوتننامەی چوونە دەرەوەدا ڕێوشوێنی تایبەتیان لەبەرچاو گرتووە، بەڵام ئەم بەشە لە ڕێككەوتننامەكە لە بەریتانیا ڕاجیایی لەسەرە.

ئایا دەكرێت جارێكی دیكە برێگزیت دوا بخرێت؟

وەڵامی ئەو پرسیارە بەڵێیە، لە كاتێكدا كە بەریتانیا داوای درێژكردنەوەی وادەی ڕێككەوتننامەی چوونە دەرەوە بكات و لەلایەن 27 وڵاتەكەی دیكەوە داواكەی قبووڵ بكرێت.

ئایا ڕێی تێدەچێت بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپادا بمێنێتەوە؟

وەڵامی ئەم پرسیارە هەر بەڵێیە. بەپێی بڕیاری دادگای دادی ئەورووپا، بەریتانیا دەتوانێت بەر لە وادەی چوونە دەرەوە، تاكلایەنە داواكاریی چوونە دەرەوە لە یەكێتیی ئەورووپا بكێشێتەوە و بۆ مانەوەشی لە یەكێتییەكەدا پێویستی بە ڕەزامەندیی هیچ ئەندامێك نییە. تاكە مەرجی ئەوەیە كە پرسی مانەوە لە یەكێتییەكەدا زۆرینەی دەنگی پەرلەمانی بەریتانیا یان زۆرینەی دەنگی دەنگدەرانی ئەو وڵاتە لە ڕیفراندۆمێكی دیكەدا بهێنێت.

تێریزا مەی پلانی چوونەدەرەوەی وڵاتەكەی لە یەكێتی ئەوروپا داناوە.

چ ئەگەرێك لەئارادایە؟

ئەگەر هیچ ڕێككەوتنێك نەكرێت، بەریتانیا بەبێ‌ بوونی ڕێككەوتننامەی چوونە دەرەوە لە یەكێتیی ئەورووپا جیادەبێتەوە. ڕووداوێكی لەو شێوەیە زیانی گەورە بە ئابووریی بەریتانیا دەگەیەنێت.

ئەگەر پەرلەمانی بەریتانیا ڕێككەوتننامەی نوێی چوونە دەرەوەكە پەسەند بكات، برێگزیت بەپێی ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێ‌ دەكرێت. لە هەمان كاتدا پێویستە 27 وڵاتەكەی دیكەی یەكێتییەكەش ئەو ڕێككەوتننامە نوێیە پەسەند بكەن.

بژارەی سێیەم ئەوەیە كە بەریتانیا بۆچوونی بگۆڕێت و لە یەكێتیی ئەورووپادا بمێنێتەوە.

برێگزیت بۆ هاووڵاتیانی وڵاتانی دیكە چ گرنگییەكی هەیە؟

ڕەنگە برێگزیت ببێتە هۆی لاوازبوونی گەشەی ئابووریی بەریتانیا و یەكێتیی ئەورووپا، ئەو یەكێتییەی كە گەورەترین پێكهاتەی ئابووریی جیهانە. ڕووداوێكی لەو شێوەیە دەتوانێت لە كورتمەودا و درێژمەوداشدا كاریگەریی لەسەر ئابووریی جیهان و نرخی نەوتیش هەبێت.

لە هەمان كاتدا برێگزیت دەتوانێت پێگە و قورسایی یەكێتیی ئەورووپا لە هاوكێشە نێودەوڵەتییەكاندا كەمبكاتەوە. هەروەها وا بكات كە بەریتانیا لە پرسە دیبلۆماسی و نێودەوڵەتییەكاندا زیاتر لە ئەمریكا نزیك ببێتەوە.

ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی سعوودیه‌ی ئاشكرا كرد

به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ ناو خاكی ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه‌ ئاراسته‌ كراون.

گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی" بەردەوام دەبێت

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی بەردەوام دەبێت".

خامنەیی: لەسەر هیچ ئاستێك گفتوگۆ لە نێوان ئێران و ئەمریكا ناكرێت

ڕابەری باڵای ئێران جەخت لەوە دەكاتەوە كە "لەسەر هیچ ئاستێك" گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا ناكەن، "نە لە نیویۆرك، نە جگە لەوێ‌".

ناوه‌رۆكی لووتكه‌ی سێقۆڵیی ڕووسیا، ئێران و توركیا

ڕووسیا، ئێران و توركیا جه‌خت له‌ هه‌نگاوی ڕوون و كرداری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ئیدلب و ڕێخۆشكردن بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ده‌كه‌نه‌وه‌.

برێگزیت لەبەردەم سێ‌ بژارەدایە؛ ئایا شكست دەهێنێت؟

2019-05-22 11:32:36