بنەمای پەرەگراف متمانەیە

بەغدا.. شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ كێشەی جووتیارانی هەرێم و ناوچە دابڕێندراوەكان دەكات

دروێنەی گەنم لە كەركووك. فۆتۆ؛ كەركووك ناو

پەرەگراف

جێگرە كوردەكەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: خەرجكردنی پارەی گەنمی جووتیاران مسۆگەر بووە و بەڵێنیش دراوە ڕێژەی وەرگرتنی گەنم لە جووتیارانی هەرێم زیاد بكرێت.

شاندێكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان، بۆ بەدواداچوونی كێشەی جووتیارانی هەرێم و ناوچە دابڕێندراوەكان، لە بەغدایە. شاندەكە لەگەڵ د. بەشەیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆبووەوە.

د. بەشیر حەداد لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی "گفتوگۆیان لەبارەی شایستە دارایییەكانی جووتیاران، وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم، كێشەی گوندی سەرگەڕان و سووتانی گەنمی جووتیارانی ناوچە دابڕێنراوەكان كردووە".

لەبارەی پارەی گەنمی ساڵەكانی ڕابردووی جووتیارنی هەرێم، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە "لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق گفتوگۆیان كردووە و ئەو پارەیە مسۆگەر بووە، بەڵام خەرجكردنی ڕەنگە چەند هەفتەیەك بخایەنێت".

د. بەشیر حەداد وتیشی "بەڵێنی ئەوە لە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی وەرگیراوە بۆ ئەمساڵ ڕێژەی وەرگرتنی گەنم و جۆ لە جووتیارانی هەرێم زیاد بكات. هەروەها بەڵێنیش دراوە لە پێداویستییە كشتوكاڵییەكانی وەكو پەینی كیمیایی و بنەتۆو و ئامێر، پشكی هەرێم زیاد بكرێت".

ئەمە لە كاتێكدایە بۆ ئەمساڵ بڕیاری وەرگرتنی 340 هەزار تەن گەنمی جووتیارانی هەرێم دراوە، بەڵام بەرپرسانی پەیوەندیداری هەرێم دەڵێن پێشبینی دەكرێت گەنمی ئەمساڵی هەرێم زیاتر لە یەك ملیۆن تەن بێت.

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت "لەبارەی كێشەكانی گوندی پەڵكانە و سووتاندنی گەنمی جووتیارنی كورد لە ناوچە دابڕێندراوەكان، قسە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی كراوە و بەدواداچوونی ورد لەگەڵ پارێزگاری بەوەكالەتی كەركووك بۆ ئەو كێشانە دەستی پێ‌ كردووە".

هەر لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا عوسمان كانی كوردەیی، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێریی پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند "داوایان كردووە شایستە داراییەكانی ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016ی جووتیارنی هەرێم خەرج بكرێت و ماف و پێداویستییەكانی جووتیارنی هەرێم دابین بكرێت".

ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی سعوودیه‌ی ئاشكرا كرد

به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ ناو خاكی ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه‌ ئاراسته‌ كراون.

گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی" بەردەوام دەبێت

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی بەردەوام دەبێت".

خامنەیی: لەسەر هیچ ئاستێك گفتوگۆ لە نێوان ئێران و ئەمریكا ناكرێت

ڕابەری باڵای ئێران جەخت لەوە دەكاتەوە كە "لەسەر هیچ ئاستێك" گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا ناكەن، "نە لە نیویۆرك، نە جگە لەوێ‌".

ناوه‌رۆكی لووتكه‌ی سێقۆڵیی ڕووسیا، ئێران و توركیا

ڕووسیا، ئێران و توركیا جه‌خت له‌ هه‌نگاوی ڕوون و كرداری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ئیدلب و ڕێخۆشكردن بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ده‌كه‌نه‌وه‌.

بەغدا.. شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ كێشەی جووتیارانی هەرێم و ناوچە دابڕێندراوەكان دەكات

2019-05-22 13:03:50