٣٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە ھەرێم تۆمار کران

28-05-2020 11:37

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو ٣٤ تووشبووی نوێ تۆمارکراون.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٩٤)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٢٠٣١) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٩٨٤) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٦٩) لە هەولێر، (٨٣) لە سلێمانی، (٦٣٢) لە دهۆك. وە (١١٠٤٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٢٧) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٩٨٥) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٤٥٤) هەولێر، (٢٢٨) سلێمانی، (٣٠٣) دهۆك. دەرەنجام (٣٤) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (١٢) پۆزەتیڤ: (٥) پیاو تەمەنیان (٥٥)، (٥١)، (٥١)، (٥٠)، (٣١) ساڵ و (٥) ئافرەت تەمەنیان (٢٩)، (٢٦)، (٢٤)، (٢٣)، (٢٣) ساڵ و (٢) کچی گەنج تەمەنیان (١٨)، (١٨) ساڵ ، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، شەش لە تووشبووان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن، شەش تووشبووی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی گولان و کامەران ستی و کۆمەڵگای پیرزین و بنەسڵاوەن.
پارێزگای سلێمانی (٢٢) پۆزەتیڤ: (١٢) پیاو تەمەنیان (٦٩)، (٦٣)، (٥٩)، (٥٧)، (٤٧)، (٤٣)، (٤١)، (٣٧)، (٣٠)، (٢٩)، (٢٩)، (٢٦) ساڵ و (٩) ئافرەت تەمەنیان (٦٩)، (٥٨)، (٤٨)، (٤١)، (٤١)، (٣٩)، (٣٢)، (٢٩)، (٢١) ساڵ و کوڕێکی گەنج تەمەن (١٥) ساڵ، (٨) تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، (١٤) تووشبووی نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، (٢١) تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەك و تووشبوو دانیشتووی وارماوەیە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٧٢١٢٢) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٥٦٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٥٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠