بنەمای پەرەگراف متمانەیە

هەواڵ

كۆشكی سپی: ترەمپ ئاگاداری هێرشی سەر بنكەكەمانە لە عێراق

كۆشكی سپی ڕایگەیاند: ڕاپۆرتی هێرشكردنەسەر بنكە سەربازییەكەیان لە عێراق پێگەیشتووەو ترەمپ لە نزیكەوە چاودێریی دۆخەكە دەكات‌و لە ڕاوێژدایە لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتیمانی.

ئێران بنكەیەكی ئەمریكای لە عێراق مووشەكباران كرد؛ سوپا سەركەوتنی ڕاگەیاند

"هێزی ئاسمانیی سوپا ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتووی بەناوی ئۆپەراسیۆنی شەهید سلێمانی بە ڕەمزی پیرۆزی یازەهرا بە دەیان مووشەكی زەوی بە زەوی ئەنجامدا"

پەرلەمانتارانی ئێران بۆ خامنەیی: تۆڵەی بە زەبرو سەربازیی بە زووترین كات

پەرلەمانتارانی ئێران لە نامەیەكدا بۆ خامەنەیی داوا دەكەن، تۆڵەی بە زەبرو گەورە لە ئەمریكا بە شێوەی سەربازیی بێت بە زووترین كات.

وەزیری بەرگریی ئەمریكا: هیچ پلانێك لە ئارادا نییە بۆ كشانەوە لە عێراق

مارك ئێسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریكا ڕایگەیاند، هیچ پلانێك لە ئارادا نییە بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق.

هۆشداریی نوێ لە ئەمریكاوە بۆ ئێران: وەڵاممان بۆ ئێوە دەبێت نەك هێزە وەكیلەكانتان

ئەمریكا هۆشداریی بە ئێران داوە كە وەڵامی هەر هێرشێك دەدەنەوەو ئەوەش بۆسەر بەرپرسانی باڵاو بڕیاردەر دەبێت لە ئێران نەك هێزە وەكیلەكانیان لە ناوچەكە

عادل عەبدولمەهدی: ئەو ڕۆژەی قاسم سلێمانی كوژرا بڕیاربوو لەگەڵیدا كۆببمەوە

پەرلەمانی عێراق پڕۆژە بڕیاری دەركردنی هێزەبیانییەكانی لە عێراق پەسندكرد كە ئامانج لێی هێزەكانی ئەمریكایە.

وردەكاریی "پلانێكی قاسم سلێمانی" بۆ هێرش كردنەسەر ئەمریكا لە عێراق ئاشكرا دەبێت

پلانی هێرشێكی فراوان بە سەرپەرشتی‌و نەخشەدانانی قاسم سلێمانی بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ئاشكرا دەبێت

پۆمپیۆ لەگەڵ بەرهەم ساڵح‌و مەسرور بارزانی هێرشەكەی ئەمریكای تاوتوێ كرد

مایك پۆمپیۆ لەگەڵ بەرهەم ساڵح‌و مەسرور بارزانی پەیوەندیی تەلەفۆنیی ئەنجامدا، پۆمپیۆ دەڵێت، باسی ئەو "هێرشە بەرگرییەیان" كردووە كە ئەمریكا ئەنجامی دا

قاسم سلێمانی چۆن كوژراو كێی لەگەڵدا بوو؟

ناوی ئەو كەسانە ئاشكرا كران كە لەگەڵ قاسم سلێمانی‌و ئەبومەهدی موهەندیس كوژراون بە بۆردومانی ئەمریكا

قاسم سلێمانی‌و ئەبومەهدی موهەندیس لە بەغداد كوژران

قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران‌و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەغداد كوژران